قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لوتکەی سلێمانیەوە گرنگییەکەی لەوەدایە، لەبری قسەکردن لەسەر قەیران و کێشە و کەموکوڕییەکان، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر شێواز و چۆنێتی چارەسەرکردنیان.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکیدا لەبارەی لوتکەی سلێمانیەوە دەڵێت؛ قسە لەسەر چۆنییەتی ئیدارەدان و ئاراستەکردنی دروست و زانستییانەی سەرمایە و سامانی وڵات و هێزی مرۆیی دەکرێت بۆ ئەوەی نەک تەنها لە داهاتوودا تووشی قەیران و کێشەی دیکە نەبینەوە، بەڵكوو بە بەرچاو رونییەکی زۆرترەوە هەنگاوبنێین بەرەو گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی رەوشی حکومڕانی.

لە بەشیکی دیکەی پەیامەکەیدا،  قوباد تاڵەبانی سوپاسی دامەزراوەی ڤیژن و هاوبەشەکانی دەکات بۆ رێکخستنی ئەم دیدارە گرنگە.

لە کۆتایشدا جەختیکردوەتەوە، سلێمانی بەهێزتر و گەرموگوڕتر لە هەر کاتێکی تر بووەتەوە بە ناوەندی گفتوگۆی فکری و زانستی لەسەر پرسە گرنگ و چارەنووسسازەکانی کوردستان و عیراق.