دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:

بەڕێزان خانەوادەی کاک محەمەد حاجی موشیر

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری جاف (محەمەد حاجی موشیر)، نیگەران و دڵگران بووم.  

کۆچکردوو ڕۆڵەی بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و جوامێری کوردایەتی و نەبەردی یەکێتی و  برای شەهیدی سەرکردەمان (شەوکەتی حاجی موشیر) بوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە. 

بۆ ئەم خەمە، پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال