بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی: زیاتر لە 410 هەزار خوێندکار روویان لە هۆڵەکانی خوێندن کردووە
سەوسەن سەید
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاماری نوێی پرۆسەی خوێندنی لە سنووری پارێزگاکە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمساڵ ٤١٠ هەزار و 383 قوتابی و خوێندکار روویان لە هۆڵەکانی خوێندن کردووە.
بەپێی لێدوانی نەژاد عبداللە، بەڕێوەبەری گشتی، ئەم ژمارەیە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن لە باخچەی منداڵان، بنەڕەتی، ئامادەیی (گشتی و پیشەیی)، جگه لە پەیمانگاکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەگرێتەوە.
ناوبراو جەختیشی کردەوە کە سەرجەم ئامادەکارییە لۆجیستی و پەروەردەیییەکان کراون بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بە شێوەیەکی ئاسایی و سەرکەوتووانە لە تەواوی خوێندنگاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبچێت.


