ئەڵمانیا زۆربەی داواكارییەكانی پەنابەری بە سیستمێکی خێرا و لە ماوەی سێ مانگدا یەكلا دەكاتەوە
رێبین
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە چوارچێوەی چاكسازییە نوێیەكانی یەكێتیی ئەوروپا لە نێوان مانگەكانی حوزەیران و تەمووزدا، حكومەتی ئەڵمانیا زیاتر لە دوو هەزار كەیسی پەنابەرییان بە رێكاری خێرا تاوتوێكردووە.
بەپێی میدیاكانی ئەڵمانیا، لەمەودوا حكومەتی وڵاتەكە لە ماوەی كەمتر لە سێ مانگ بڕیار لەسەر كەیسە پەنابەرییەكان دەدات و ئەگەری گەڕاندنەوەی پەنابەران پێش دەرچوونی بڕیاری كۆتایی دادگا زیاتر دەكات.
ئەم سیستمە مۆڵەتی سێ مانگ دەدات بە فەرمانگەی فیدراڵیی كۆچ و كۆچبەرانی ئەڵمانیا بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو كەسانەی لە وڵاتێكی سەلامەتەوە هاتوون.
هاوكات، ئەو پەنابەرانەشی رەتدەكرێنەوە لە مافی كاركردن بێبەش دەكرێن و دەكرێت پێش دەرچوونی بڕیاری كۆتایی دادگا بگەڕێندرێنەوە وڵاتەكەی خۆیان.


