تەندروستی

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو لە ھەرێمی کوردستان  ھەزار و ١٠٩ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١ توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ٩٢١ توشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٤٢٥)
١. پشکنین: (٨٣٥٦ پشکنینی نوێ) 
• (٢٩١٠) ھەولێر
• (١٦٤١) سلێمانی
• (٣١٤٥) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (٦١٥) گەرمیان
• (٤٥) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١١٠٩ تووشبووی نوێ)
• (٢٥٩) ھەولێر
• (٢٤٨) سلێمانی
• (٥١٧) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (٧٨) گەرمیان
• (٧) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (٩٢١ چاکبوون)
• (١٠٥) ھەولێر
• (٣١٧) سلێمانی
• (٤١١) دھۆک
• (٧) ھەڵەبجە
• (٧٠) گەرمیان
• (١١) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١١ مردن)
• (٣) ھەولێر
• (٢) سلێمانی
• (٣) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٢) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٦٠٦٦٩٩ (٥٦٢٦٧٧ ھەولێر، ٣٦٥١٤٦ سلێمانی، ٦٦٧٨١٦ دھۆک، ١١٠٦٠ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٤٧١٤٠ (٤٨٠٥٠ ھەولێر، ٤٣٩٤٥ سلێمانی، ٥١٧٤٣ دھۆک، ٣٤٠٢ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٢٣٧٥٠ (٤٠٦٢٣ ھەولێر، ٣٥٥١١ سلێمانی، ٤٤٥٦٩ دھۆک، ٣٠٤٧ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٩٤٢٠ (٦٣٤٠ ھەولێر، ٦٥٩٣ سلێمانی، ٦٢٧٦ دھۆک، ٢١١ ھەڵەبجە)
مردن ٣٩٧٠ (١٠٨٧ ھەولێر، ١٨٤١ سلێمانی، ٨٩٨ دھۆک، ١٤٤ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٢٦ی نیسان ٢٠٢١
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیاری ڕاگرتنی ڤاکسینەکە دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی خوێن مەیین بوو بەھۆی بەکارھێنانی ڤاکسینەکە، ناوەندی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی لێیان لە ڕاگەیەنراوێکی ھاوبەشدا لەگەڵ  فەرمانگەی دەرمانی ئەمریکادا جەختیان کردووەتەوە لەوەی پێویستە ڤاکسینەکە بەردەوام بێت. ئاماژەیان بەوەشکردووە، سودەکانی ئەو ڤاکسینە لە زیانەکانی زیاترە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەغداد بڵاویکردەوە، لە ئێستادا سێ جۆر ڤاکسین لە عێراقدا بەردەستە، کە بریتین لە "ئەسترازینیکا و فایزەر و سینۆفارم"، بەڵام بە پێی ئامارەکان، خواست لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینی فایزەر لەلایەن ھاوڵاتیان زۆرە. ڕوونیشیکردەوە، ھاوڵاتیان مافی خۆیانە چ جۆرە ڤاکسینێک بەکاردەھێنن.


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەغداد باسی لەوەشکردووە، زیاتر لە ٧٠٠ بنکەی تەندروستی تایبەت بە کوتانی ھاوڵاتیان لە عێراقدا ھەیە، سەرجەم ڤاکسینەکانیش لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی و لیژنە پسپۆڕییەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروسیتی عێراق، دانی پێدانراوە.


پێشتریش وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕایگەیاندبوو، گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی ئیمزاکراوە، بۆ ناردنی زیاتر لە ٤ ملیۆن ڤاکسین، بۆ عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند، بەسەر شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا سەرکەوتوون و  لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ئامارەکانی تووشبوون کەمیانکردووە، ئەوەش دەریدەخات ڕێکارەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا سەرکەوتوو بووە، لە (١)ی ئایاریشەوە ڕێکارەکان کەمدەکرێنەوە و قەدەغەی گەشتی ناوخۆش ھەڵدەگیرێت.


لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاش، دژی درێژکردنەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ھێشتنەوەی شوێنە گشتییەکان بە داخراوی، خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، ئاڵۆزی و پێکدادانیش لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا ڕوویدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە دوای پشووی ھاوین و لەگەڵ کردنەوەی دەوامی خوێندنگەکان، منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێی پلانێک لە وەرزی پایزی داھاتوودا کەسانی سەروو تەمەن ٥٠ ساڵیش ڤاکسین وەردەگرن بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە ئەگەری سەرھەڵدانی شەپۆلێکی تری کۆرۆنا.


ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە، ئەگەر کۆتایھێنان بە کەرەنتینی گشتی لە بەریتانیا لە ھاویندا ببێتە ھۆی زیادبوونی تووشبوون بە کۆرۆنا، کوتانی منداڵان لە خراپترین کاتدا دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...121314