كۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجیز ئاشكرایكرد، پێویستیان بە نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و رێگریەكانی گەروی هورمزیش تێدەپەڕێنن.

رۆژنامەی فایەنەنشاڵ تایمز لە زاری پاتڕیك پویانێ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجیز بڵاوی كردەوە، زیاتر لە هەر كاتێك خەون بە وەبەرهێنان لە سەرجەم وڵاتانی ناوچەكەدا دەبینن، بەپێویستبوونیشی بۆ دروستكردنی هێڵی بۆڕیی زیاتر تاوەكو نەوتی خاوی پێ هەناردە بكرێت.

وتیشی، وەك وەبەرهێنەرێك، بڕوایەكی بەهێزی هەیە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێشتا كەمترێن تێچووی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا ئەوان  پێویستیان بەم نەوتەیە، بەڵام لە هەمان كاتدا پێویستیشیان بەوەیە كە رێگریی گەروی هورمز تێپەڕێنین لە رێگەی گەشەپێدانی رێڕەوی جێگرەوە و ئەو كارەش دەكەن.

جەختیشی كردەوە، ئەو پلانەیان لە ئەبو زەبی، عیراق و سوریا جێبەجێ دەكەن، چونكە ئەمە وڵاتانە بە شێكی سەركین لەكارەكانیان.