پەیامنێری كوردسات نیوز: موچەی مانگی ئەیلولی هەرێم رەوانەی هەرێم كرا
کەژان
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارەی موچەی مانگی ئەیلولی موچەخۆرانی هەرێم رەوانەی هەرێم كراو پێشبینی دەكرێت رۆژی یەك شەممەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بكرێت.
پەیامنێری كوردسات نیوز لە زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئاشكرایكرد، لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی، تەواوی موچەی مانگی ئەیلولی موچەخۆرانی هەرێم خراوەتە سەر هەژمارەی وەزارەتی دارایی هەرێم.
پەیامنێری كوردسات نیوز ئاشكراشیكرد، بریارە ئەمڕۆ لیستی دابەشكردنی موچە لە لایەن وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاوبكرێتەوە رۆژی یەكەشەممەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی بكرێت.


