وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی بڵاوکردەوە
بڵند
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و موچەخۆران و رۆژی یەکشەممەش کۆتایی پێدێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا لیستی دابەسکردنی موچەی مانگی نۆی بڵاوکردەوە و رۆژی یەکشەممە، خانەنشینانی شارستانیی و پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
وەزارتەی دارایی ئاماژەی بەوەکردوە، دابەشکردنەکە چوار رۆژ دەخایەنێت و چوارشەممە کۆتایی بە دابەشکردنەکە دێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕی 835 ملیار و553 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق


