بەھۆی نەبوونی ناونیشانی بڕوانامەکانیان ژمارەیەک لە دەرچوانی بەشی کارگێری یاسا گردبوونەوە
کوردسات نیوز
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١
گردبوونەوە دەرچوانی بەشی کارگێری یاسا زانکۆی لوبنانی فەرەنسی
کوردسات نیوز
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١
گردبوونەوە دەرچوانی بەشی کارگێری یاسا زانکۆی لوبنانی فەرەنسی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند کە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر کەشتیی (تۆسکا) بە پێشێلکردنی ئاگربەست دادەنرێت.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی: بە توندی سەرکۆنەی هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر کەشتیی تۆسکا و بە بارمتەگرتنی تاقمەکەی دەکەین، ئاماژەی بەوەش کرد کە: ئەم هێرشە چەتەگەریی دەریایی، کارێکی تیرۆریستی و پێشێلکردنی ئاگربەستە.
هەر لە بەیاننامەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: هۆشداری دەدەین لە ئەنجامە مەترسیدارەکانی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکە و جەخت لەسەر پێویستی ئازادکردنی کەشتییەکە و تیمەکەی دەکەینەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران تەواوی تواناکانی خۆی بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکان، ئاسایشی نەتەوەیی و کەرامەتی گەلەکەی بەکاردەهێنێت.
هەروەها جەختیکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرپرسیارێتی تەواوی تێکچوونی دۆخی ناوچەکە لە ئەستۆ دەگرێت.
عەباس عامری ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگ رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی چوارجێوەی هەماهەنگیدا، بڕیاردراوە دەستنیشانکردنی ناوی کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق دوابخرێت بۆ رۆژی چوارشەممە و سبەینێ سێشەممەش لە گفتوگۆکانیان بەردەوام دەبن.
ئەمشەو لە ماڵی عەمار حەکیم، چوارچیوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە، گەرچی ناوی کاندیدەکەیان ئاشکرا نەکرد و دوایان خست بۆ رۆژی چوارشەممە، بەڵام ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت؛ کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە.
عەباس عامری، ئامژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکە زۆر باش بووە و لەیەک تێکگەیشتنی باش هەبووە، بەڵام گفتوگۆکان پێویستی بەکاتی زیاتر هەبوو، بۆیە هەموو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریاندا تاوەکوو چوارشەممە کۆبوونەوەکە دوا بخرێت و سبەینێش بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکردن.
ئەمە لە کاتێکدایە ئاژانسی رۆیتەرز و چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی رایانگەیاند بوو، باسم ئەلبەدری، نزیک لە نوری مالیکی کاندید کراوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق.
تەندروستی راپەرین بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی تەرزە بارینی چەند سەعاتی ئێوارەی ئەمڕۆ 35 حاڵەتی برینداربوون لە نەخۆشخانەی گشتی رانییە تۆمار کراون، ئاماژەی بەوەشکردوە بریندارەکان بەربوونەوەو شکانی قاچ و دەست و برینداربونی جەستەیی بوون.
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی باران بارین و تەرزە، سنوری راپەرینی گرتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیاندنەکە زۆربەی بریندارەکان بەهۆی ئاڵۆزبوونی رەوشی هاتووچۆ و خلیسکان لەسەر رێگاوبانەکان بووە لە کاتی راکردن و خۆپاراستنی هاووڵاتیان لە زیانەکانی تەرزە بەهێزەکە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، نەخۆشخانەکە هیوای چاکبوونەوەی خێرا و تەندروستییەکی باشی بۆ سەرجەم بریندارەکان و هاووڵاتیانی سنوورەکە دەخوازێت.