بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، بەھۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا لە ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان دوو ھاوڵاتی کە پیشەیی شوانیان ھەبووە، لە گوندی بھێری سەر بەناحیەی دەرکار برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ٢٣ی نیسانی رابردوو بەشێوەیەکی بەردەوام سوپای تورکیا سنوری پارێزگای دھۆک بۆردومان دەکات، بەوھۆیەشەوە چەند گوندێکی سنورەکە چۆڵکراون، زیانێکی زۆرریش بەر رەز و باخ و دارستان و پشوپاوانی ھاوڵاتیان کەوتووە.
بەپێی ئامارێک لەلایەن ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی سێشەممەی بەغداد، کە دژی کوشتنی خۆپیشاندەران و چالاکوانان بەرێوەچوو، دوو خۆپیشاندەر کوژراون و ٢٦ی تریش برینداربوون.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە تویتەر نوسیویەتی، فەرمانمان دەرکردبوو بە پاراستنی خۆپیشاندەران و قەدەغەکردنی بەکارھێنانی چەک بە ھەر ھۆکارێک بێت، بەڵام ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف دەکەین سەبارەت بەو روداوانەی لە کۆتایی خۆپیشاندانەکەی گۆەپانی تەحریر رویدا، چونکە ئاسایش بەرپرسیارێتی ھەموانە و دەبێت ھەموو لایەن بەشدار بن لە پاراستنید.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ بەڕێوەچوو و کلێمنس سێمتنەر کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێم و دابان شەدەلە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانیش ئامادەبوون، ھەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا و جێگری سەرۆک وەزیرانیش داوایکرد ئەڵمانیا رۆڵی زیاتر ببینێت لە ھاوکاریکردنی ھەرێم بۆ پێشخستنی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و چاکسازیکردن لە سیستمی حکومرانی.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا باسی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی عێراق کرا و ھەردوو لا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بە شێوەی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و ئەمەشیان بە گرنگ زانی بۆ سەقامگیری سیاسی و پرسی دیموکراسی و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد ئەڵمانیا و وڵاتانی ھاوپەیمان ھاوکاری عێراق بکەن بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.
تەوەرێکتری کۆبوونەوەکەدا تایبەت بوو بە تاوتوێ کردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدرال، لەم چوارچێوەیەشدا جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، نیەتی حکومەتی ھەرێم چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدایە و لە دوای پەسندکردنی یاسای بودجەشەوە حکومەتی ھەرێم ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنی یاساکە و بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا وەفدی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا بکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی ھەموو ئەو کێشە و گرفتە تەکنیکیانەی لەبەردەم جێبەجێکردنی یاساکەدان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەوپێیەی ئۆلە دیل ئەرکەکەی وەک باڵیۆز لە ماوەیەکی نزیکی داھاتوودا کۆتایی دێت، قوباد تاڵەبانی سوپاس و ستایشی ھەموو ئەو ھاوکارییانەی کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا پێشکەشی عێراق و ھەرێمی کوردستانی کردووە و ھیوای خواست ئەڵمانیا بەردەوام بێت لە ھاوکاریکردنی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە.
لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراقدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٤٥ دۆلار خەمڵێنراوەو لە ئێستاشدا نرخی بەرمیلێک نەوت لەنێوان ٦٥ بۆ ٧٠ دۆلاردایە.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئەو جیاوازیە گۆڕانکاری دروست ناکات بەو پێیەی بەرمیلێک نەوتی عێراق بە نزیکەی دوو دۆلار کەمتر لە نرخی جیھانی دەفرۆشرێت و دوو دۆلاری تری بۆ کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنەری نەوت دەچێت بەوەش تێچووی یەک بەرمیل نەوت دەگاتە ١٥ دۆلار و بەو پێیەش ئەو زیادەیەی کە دەمێنێتەوە لە جیاوازی نرخی خەمڵێنراو و ڕاستەقینەی بازاڕدا زۆرکەمە.
وتیشی، لە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە مانگەکانی داھاتوودا دەکرێت سوود لەو زیادەیە وەربگیرێت بۆ بوودجەی تەواوکاری ئەمساڵ کە بە ھۆی ھەڵبژاردن و پێکھێنانی حکومەتی نوێ، پەسەند کردنی بودجەی ساڵی داھاتوو زۆر دوادەکەوێت.
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ٣٠ ڕۆژ جارێک بەردەوام دەبێت، ھۆکاری دواکەوتنیشی کێشەیەکی تەکنیکییە و سیولەی بانکەکانی ھەرێم کەمبووە.
رێباز حەملان وتیشی، لە دەرەوەی وڵات رۆژی دوو شەممە دەوام دەستپێدەکات ئەوەش ھەندێک جار ناردنی داھاتنی نەوت دوادەخات و جگە لەوەش گۆرینی دۆلار بۆ دینار کاتی دەوێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ ی ئایاری ٢٠٢١ بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ، کۆبوونەوەی ئاسایی ھەفتانەی ئەنجامدا .
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا گفتوگۆ دەربارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ماددەی پێنجەم لە یاسای چاکسازی ژمارە ( ٢ ) ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان کرا لە بەر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکان کە پێویستە خەرجکردنی دەڕماڵەی ئەوانەی شایستەن پارێزراو بێت و دادپەروەریی ھەبێت لە خەرجکردنی دەڕماڵەکان و جێگیر بکرێت بۆ ئەوانەی کە شایستەن بە پێی یاسا بەرکارەکان.
بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی داھاتە ناوخۆییەکان و ڕۆڵی وەزارەتە تایبەتمەندەکان لە برەودان و ھەمەچەشنکردن و ڕێکخستنەوەی داھاتی ناوخۆی ھەرێم و ئاستی پابەندیی وەزارەتەکان و پێداچوونەوە بە ڕەسمی خزمەتگوزارییەکان .
پاشان ئەنجومەنی وەزیران ھەردوو ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای ( ھەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ھەرێمی کوردستان) بە ئاراستەی ھێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتیەکی گشتی لە وەزارەتی دارایی وئابووری بۆ ڕێکخستنی کەرتی دڵنیایی وچاودێریکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە بواری چالاکیەکانی دڵنیایی لە ھەرێم و پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای ( بەرھەمھێنان و ھاوردەکردنی بنەتۆ و شەتل و تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان ) کە ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژە یاسایە ، ڕێکخستن وھاندانی کەرتی تایبەتە بۆ بەرھەمھێنانی بنەتۆ و شەتڵ وھاوردەکردنی بنەتۆ لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو.
د.پەرست نەقشبەندی، پزیشکی دەرمانساز و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی ھەستیاری دەرمان کە راستەوخۆ پەیوەستە بە تەندروستی ھاوڵاتیانەوە، پێویستە بە وریاییەکی زیاترەوە میکانیزمی گواستنەوە و کۆگاکردن و کاتی دابەشکردن و بەکارھێنانیشی لەبەرچاو بگیرێت، بۆیە کۆمپانیاکانی دروستکاری دەرمان رێنمایی تەواو لەگەڵ دەرمانەکەدا دەدات بە بەکارھێنەر تا بەشێوەیەکی گونجاو و دور لە دروسبونی مەترسی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
وتیشی، "جۆری دەرمانەکان زۆرە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پێویستە لە شوێنی پلەی گەرمی نزم و دور لە تیشکی خۆر بگوازرێتەوە یان کۆگا بکریت".
رونیکردەوە، "بەھۆی بەرزی پلەی گەرما و ھەبونی تشکی خۆر بەدرێژایی رۆژ، پێویستە لەوەرزی ھاویندا مامەڵەیەکی زۆر جیاواز لەگەڵ دەرماندا بکرێت و بەوردی رێنماییەکان لەلایەن کۆگاکان و دەرمانخانەکانەوە جێبەجێ بکرێت، نابێت روکاری درەوەی دەرمانخانە، نۆرینگە و ھەمو ئەو شوێنانەی ھاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر روی تیدەکەن بۆ نمایشکردنی دەرمان بەکاربھێنرێت".
د.پەرست نەقشبەندی، راشیگەیاند، رۆژانە لیژنەی ھاوبەشی تەندروستی بەدواداچون بۆ کوالێتی و نرخ و شێوازی ھەڵگرتن و عەمبارکردنی دەرمان لە کۆگاکان، دەرمانخانە، نۆرینگە و ھەمو ئەو شوێنانەی ھاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر روی تێدەکەن دەکات و داوایان لێدەکات پابەندی ئەو رێنماییانە بن کە لەلایەن کۆمپانیاکانی دروستکردنی دەرمان و وەزارەتی تەندروستییەوە بۆکارکردنیان دیاریکراوە، بەپێچەوانەوە لە کاتی ھەبونی سەرپێچی شوێنەکە و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەرەکی ژیان دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و دەست بەلێکۆڵینەوە کرا.
وتیشی، لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە ھاوڵاتیەک چەقۆیەک بەر دڵی کەوتووە لەلایەن دراوسێکەی کە دەمەقاڵی لەنێوانیان ڕوویداوە، دوای گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
رونیشیکردەوە، تیمەکانی پۆلیسی ھەولێر لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی بڵاویکردەوە، ڤایرۆسە ھندییەکە بە رەسمی لە ٥٣ وڵات و ناوچەی جیھان تۆمارکراوە، زانیاریی نارەسمییشیان پێگەیشتووە کە ئەو ڤایرۆسە گەیشتووەتە ٧ ناوچەی تر و بەوەش کۆی گشتی ئەو ناوچانەی ڤایرۆسەکەیان تێدا تۆمارکراوە گەیشتووەتە ٦٠ وڵات و ناوچە.
تەندروستی جیھانی جەختیشی کردەوە لەوەی ئەو ڤاکسینانەی ئێستا بەردەستن بۆ ھەموو جۆرە جیاوازەکانی کۆرۆنا کاران، لەگەڵ ئەوەشدا داوای لە وڵاتان کرد زیاتر ھۆشدار بن لە کەمکردنەوەی رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
بەپێی نوێترین توێژینەوەش کە لە "ھندستان" ئەنجامدراوە، کارایی ڤاکسینەکان دژی ڤایرۆسە ھیندییەکە بەرزە، بە شێوەیەک لە کۆی ٨٥ توشبووی ئەو ڤایرۆسە تەنھا دووانیان دوای وەرگرتنی ڤاکسین رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
میدیاکانی عێراق رایانگەیاندووە، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق فەرماندەیەکی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار دەستگیرکرد و فەرماندەکە بە تۆمەتی کوشتنی چالاکوانانی عێراق دەستبەسەر کراوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە دوای دەستبەسەرکردنی ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی ناوچەی سەوز لەبەغداد داخرا و قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیەندرا.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رەتیکردەوە، داھاتی سلێمانی بۆ وەزارەتی دارایی نەگەڕابێتەوەو رایگەیاند، داھاتی ناوخۆیی و دەروازە سنورەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان، بەتەواوەتی دەچێتە بانکەکانی وەزارەتی دارایی.
وتیشی، تەنھا لە چوار مانگی رابردوودا ٥٧٠ ملیار دیناری پارێزگاری سلێمانی بۆ تەواوکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرجکراوە.
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٥/٢٧، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ڕۆژی یەک شەممەش ڕێکەوتی ٢٠٢١/٥/٣٠ ، موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦٥٥ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٠ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٨٥٥ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
ئیبراھیم ئیسماعیل خۆشناو سەرۆکی دادگای پێداچونەوەی ھەولێر بە رۆژنامەی سەباحی رەسمی راگەیاندوە، لەماوەی رابردوودا ئەنجومەنی باڵای دادوەری ھەرێم، سەدان داواکراوی داوەتە دادگاکانی عێراق.
رونیشیکردووەتەوە، ھەماھەنگییەکی زۆر ھەیە لە نێوان ھەر دوولا بۆ ئاسانکردنی رێکارەکانی وەرگرتنەوە و گۆرینەوەی داواکراوان.
دەشڵێت، ئەنجومەنی دادوەری لە ھەرێمی کوردستان یاسا دادوەرییەکانی فیدراڵی پەیڕەو دەکات، ئەو لیژنەیەش کە لە نێوان ھەردوو ئەنجومەنی دادوەری ھەرێم و عێراق پێکھاتوە بەردەوامە لە کارەکانی بۆ ئاسانکردنی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دەستگیرکرنی داواکراوان و گۆرینەوەی زانیاری.
"گەشاو ڕەحمان" لە شاری ڤانتا خۆی ھەڵبژاردووە و یەکەم ڕۆژی دەنگدانی پێشوەختیش بۆ شارەوانییەکانی فینلەندا بەڕێوەچوو و ١٣ی مانگی داھاتووش دەنگدان بۆ شارەوانییەکانی فینلەندا کۆتایی دێت.
جگە لەوەش کاندیدی تری کورد خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکە پاڵاوتووە، ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر چەند کاندیدێکی تری کورد لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی فینلەندا دەرچوون.