بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکاوە بڵاوەکراوەتەوە دەرکەوتوە، لە ماوەی رابردوودا و سەرباری ئەو سزایانەی بەسەر ئەو وڵاتـەدا سەپاندویبَتی، بەڵام ئەمریکا یەک ملیۆن و ٣٣ ھەزار بەرمیل نەوتی لە ئێرانەوە ھاوردە کردوە.
ھاوردەکردنی نەوتی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە لەمانگی ئاداردا بوە و دوەم جارە لەدوای ساڵی ١٩٩١ ەوە ئەمریکا نەوت لە ئێرانەوە ھاوردە بکات.
لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ، واشنتۆن سزای بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاندوە و لەو کاتەدا ئیدارەی پێشوی ئەمریکا دوپاتیکردەوە، کە ئامانجیەتی ھەناردەی نەوتی ئێران بگەیەنێتە سفر .
لە پیرۆزباییەکەی بزوتنەوەی گۆڕاندا کە ئاڕاستەی ھاوسەرۆک و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی کردووە ھاتووە، "پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ھاوسەرۆکەکان و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین".
ھەروەھا ئاماژەی بەوەکردووە، ھیواخوازن ئەم یادە ھاندەری زیاتری تەبایی و یەکگوتاری کوردستانیان بێت لەسەر ئاستی عێراق، بۆ ناوخۆی ھەرێمیش فاکتەری بەھێزکردنەوەی ھەنگاوەکانی چاکسازی گشتگیر بێت بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان.
بزوتنەوەی گۆڕان دەشڵێت، پەیوەست بە پەیوەندییەکانی گۆڕان و یەکێتی ئومێدەوارین پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی پێداویستیەکانی خەڵک و سەرخستنی ھاوپەیمانێتی کوردستان بێت بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
رادیۆی دانیمارک بڵاویکردەوە، ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەنێوان ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٤، لەڕێی تۆڕی ئینتەرنێتی دانیمارک سیخوڕیی و زانیاری تایبەتی لەسەر ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیاو لێپرسراوانی باڵای سوید و نەرویژو فەڕەنسا کۆکردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ یەکەی ھەواڵگریی سەربازیی دانیمارک قۆستووەتەوە، بۆئەوەی لەو رێگەیەوە سیخوڕیی لەسەر لێپرسراوانی باڵای چەند وڵاتێکی ئەوروپا بکات.
بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، تا ئێستا وەزارەتی بەرگریی دانیمارک و ئیدارەی ئەمریکا، روونکردنەوەیان بڵاونەکردووەتەوە.
لە راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوودا ھاتووە، لە چوارچێوەی بەردەوامەکانی ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بۆ نەھێشتنی دیاردەی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکانەوە، دوای ئەوەی لە ماوەکانی پێشوودا بە فەرمانی دادوەر ھێزەکانیان تۆمەتبارێکیان بەناوی (ر.ا.ح) دەستگیرکرد.
ئاسایشی شارەزوور ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر دۆسیەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کرا و دادگای کەتنی ھەڵەبجە لە رێکەوتی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ بڕیاریدا بە سزادانی بۆ ماوە یەک ساڵ سێ مانگ بەپێی ماددەی ٣٠ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان.
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ نافتالی بێنێت سەرۆکی پارتی راستڕەوی یامینای ئیسرائیلی پەیوەندی کردوە بە ھاوپەیمانی دژە ناتانیاھۆ کە یایر لاپیدی سەرۆکی پارتی یەش ئاتید سەرۆکایەتی دەکات.
لەگەڵ ئەوەی نافتالی بێنێت سەرۆکی پارتێکی راستڕەوە ئامادەنەبوو لەگەڵ ھاوپەیمانییەتە راستڕەوەکەی ناتانیاھۆدا رێکبکەوێت، بەم جۆرەش کۆتایی بە سەردەمی دەسەڵاتدارییەتی ناتانیاھۆ دەھێنێت و حکومتێکی نوێ دروستدەکرێت.
لەگەڵ ئەوەی ناتانیاھۆ ھەوڵی زۆری دا بھێنێتە نێو ھاپەیمانییەتییەکەی، بەڵام بێنێت رەتیکردەوە و سەرچاوەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەڵین بە بینێت دراوە دوو ساڵ پۆستی سەرۆکی وەزیرانی پێبدرێت.
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق بریاریدا بە درێژکردنەوەی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆی نیمچەیی لە سەعات نۆی شەو تا پێنجی بەیانی، بڕیارەکەش بەھۆی زۆریی ئامارەکانی توشبوونە بە کۆرۆنا .
لەسەرەتای ئەم مانگەدا لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق بڕیاریدا بە راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆی گشتی، بەڵام دواتر لە رۆژانی جەژندا بڕیارەکەی ھەڵوەشاندەوە و قەدەغەی ھاتوچۆی نیمچەیی راگەیاند.
بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، گەڕاندنەوەی کەسوکار و خێزانی تیرۆرستانی داعش لە کەمپی ھۆڵی سوریاوە بۆ کەمپی "جەدعە" لە ناحیەی گەیارە، بە خواست و پشگیری ئەمریکا و چەند وڵاتێکی تر بووە، ئەوەش بەپێی رێککەوتنێک لە نێوان ئەمریکا و عێراقدا.
وتیشی، حکومەتی عێراق کار لەسەر دابینکردنی ژیانێکی ئاسایی بۆ کەسوکارەکانی داعش، لە نێو کۆمەڵگەی عێراقی دەکات.
لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی"میدڵ ئێست"ی بەریتانی رایگەیاند، لە ناوخۆی عێراق نیگەرانی ھەیە لە گەڕانەوە کەسوکارەکانی داعش و ئەو پرسە وەک بۆمبێکی چێندراو سەیر دەکرێت، کە مەترسی تەقینەوە و چالاکبوونەوەی گرووپە تیرۆرستییەکانی ھەیە.
بەپێی نوسراوێکی حکومەتی ھەرێم ئەو ٦٤ فەرمانبەرە بۆ ماوەی ٦ مانگ لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار– بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دادەمەزرێن.
بەگوێرەی بڕیارەکە مووچەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەکرێت لە رێکەوتی دەستبەکاربوونیانەوە بەمەرجێک مووچەی تریان نەبێت.
لیژنەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە ، مانگی ئایار عێراق بەرمیلێک نەوتی بە ٦٢ دۆلار فرۆشتوە و کۆی گشتی داھاتەکەی گەیشتووەتە نزیکەی ٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەرزترین داھاتە کە لە کۆتاییەکانی ٢٠١٩ەوە عێراق لەرێی فرۆشتنی نەوتەوە پێی گەیشتبێت.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا رەخنەی توند ئاراستەی حکومەت کراوە و ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، سەرباری ئەوەی داھاتی نەوتی و نا نەوتی عێراق بەشێوەیەکی زۆر باش بەرز بووەتەوە، بەڵام رەوشی ئابوری لە وڵاتەکەدا تائێستا ناجێگیرە.
عەمید کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ٥٦٠ بەندکراوە بە مادەکانی تیرۆر و مادە ھۆشبەرەکان سزادراون و لەناویاندا پلەداری باڵای داعشیان تێدایە و ھۆکاری گواستنەوەشیان کەمکردنەوەی مەترسی ئەمنییە لەسەر پارێزگای کەرکوک و پاراستنی گرتوخانەی کەرکوکە لە پەلاماری تیرۆرستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ھیچ سزادراوێکی مادەی تیرۆر و مادە ھۆشبەرەکان لە گرتوخانەی کەرکوک نەماون و سەرجەمیان لە ماوەی ١٥ رۆژی رابردوودا گوازراونەتەوە بۆ گرتوخانەکانی ھەرێمی کوردستان و باشووری عێراق.
دەقی پەیامەکە :
بەڕێز : جەنابی کاک کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
سڵاوێکی گەرم..
بە بۆنەی یادی٤٦ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین ، ئومێدەوارین ئەم یادە ھاندەر بێ بۆ پتر پێشکەوتنی تێکۆشانی یەکێتی و بەرجەستەکردنی یەکڕیزیی کوردستانی و بەدیھێنانی ماف و داخوازییەکانی گەلەلەکەمان .
یادی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کاتێ دایە ، کە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، عێراق و کوردستان بە دۆخێکی سیاسی ناجێگیر و ھەستیار و ئاڵۆز تێپەڕ دەبێت ، لەو پێوەندەدا باشووری کوردستانیش لە سۆنگەی نەبوونی کۆدەنگی سیاسی و کارنامەیەکی ھاوبەش، رۆژ لە دوای رۆژ کێشەکانی لەسەر یەک کەلەکە دەکات ، ھاوکات کێشە ھەلپەسێردراوەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بێ چارەسەر ماونەتەوە و ناوچە دابڕێندراوەکان لەگەڵ ھەڕەشەی تیرۆر و سیاسەتێکی نوێی تەعریبکردن بەرەو ڕوو بۆتەوە ، بۆیە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕوانگەی درککردن بە بەرپرسیارێتی، ھێنانەئارای کەشێکی ئارام و یەکدی قەبووڵکردن بە ئەرکی ھەمووان دەزانێ و بەھێزکردنی پەیوەندی لە نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان ، وەک پێویستییەکی ھەنووکەیی قۆناخەکە و بەرنگاربوونەوەی ئالنگاریەکان لێکدەداتەوە.
ھەر لەم بۆنەیەدا ، وێڕای تەندروستی باش بۆ جەنابتان و پیرۆزبایی دووبارەمان ، جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەینەوە.