هەواڵەکانهەواڵەکان

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر کەمکردنەوەی ڕۆتین لە فەرمانگەکانی حکومەت و بەرەنگاربوونەوەی ئەو گیروگرفتانەش تاوتوێ کران کە ڕووبەڕووی ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی ھاوڵاتیان دەبنەوە، ھەروەھا ئاماژە بە گرنگی جێبەجێکردنی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات کرایەوە وەک ھۆکارێک بۆ خێرا ڕاپەڕاندنی کارەکان. 


لە ‌بارەی لامەرکەزییەت، قوباد تاڵەبانی دڵنیای کردنەوە بەم نزیکانە دەسەڵاتەکان شۆڕ دەکرێنەوە بۆ پارێزگار و بەڕێوبەرایەتییەکان و قەزا و ناحیەکان، ئەمەش لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە ھاوڵاتیان و زووتر ڕاییکردنی مامەڵەکان و نەھێشتنی ڕۆتین. 


جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ھەماھەنگی کردنی زیاتری نێوان فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگای سلێمانی لە پێناو باشتر بەڕێوەچوونی کاروباری ھاوڵاتیان و خزمەتکردنی باشتری شارەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما فەرمانگەی کەشناسی عێراق ھۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق پلەکانی گەرما زۆر بەرزدەبێتەوە و یەکەمجارە لە ماوەی ئەمساڵدا ئەو پلەیە تۆمار دەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە بەغداد بەرزترین پلەی گەرما بۆ ٥٣ پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە و لە کەربەلا و حلە و نەجەفیش دەگاتە ٥٢ پلە، ھەروەھا لە ناسریە و دیوانیە پلەی گەرما دەگاتە ٥١ پلە. 
کەشناسی عێراق راشیگەیاند، لە شاری ھەولێر پلەی گەرما دەگاتە ٤٦ پلە و لە سلێمانی ٤٢ پلە و لە زاخۆش ٤٣ پلە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ لە بینای نوێی ناوەندی یاسایی یەکێتی لە شاری سلێمانی، ناوەندی یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە.
یەکێتی و گۆڕان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە یەک لیستی ھاوبەش لە ژێر ناوی" ھاوپەیمانی کوردستان"، بەشداری دەکەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ئەڵماس فازیل" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بانگھێشتی وەزیری نەوتی عێراق کراوە، داوایان لێکردووە، لە پێناو کەمکردنەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلیەکان، بڕە گازی پێویست بۆ موەلیدەکان دابین بکرێت. وتیشی، ھەر لەو کۆبونەوەیدا داوایان لە وەزیری نەوت کردووە، گرێبەستە نەوتییەکانی شاری کەرکوک ئەوانەی راھێنانیان پێکراوە دابمەزرێن، بۆ ئەو داواکاریانەش سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی لە داواکارییەکانی نوێنەرانی کەرکوک کردووە و داوای لە وەزیری نەوت کردووە داواکارییەکان جێبەجێ بکات، لە بەرامبەردا وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنی داوە داواکارییەکان جێبەجێ بکات.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەریەکە لە محەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان و تیمی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، دوو داواکاریان پێشکەشی داواکاری گشتی شاری بۆرسەی تورکیا کردووە، بۆئەوەی سەردانی دورگەی ئیمڕاڵی بکەن و چاویان بە ئۆجەلان بکەوێت.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا دەستگیرکرا و بریاری لە سێدارەدانی بۆ دەرکرا، بەڵام دواتر سزاکەی بۆ زیندانیکردنی ھەتاھەتایی گۆڕا، لەوکاتەوە لە دورگەی ئیمڕاڵی لە زینداندایە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
  "ئەنگریت کرامپ کارنباور" وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە تویتەر رایگەیاند، دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ لە بڵاوکردنەوەی ھێزەکانیان لە ئەفغانستان، دوایین سەربازییان ئەو وڵاتەی بەجێھێشت. وتیشی، بوونیان لە ئەفغانستان ئاڵنگارییەکی گەورەی بۆ سوپای ئەڵمانیا دروستکردووە و چەندین ئەندامیان دووچاری کێشەی جەستەیی و دەروونی بوون، سوپاسی زیاتر لە ١٥٠ ھەزار سەربازی ژن و پیاوشی کرد کە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە چوونەتە ئەو وڵاتەوە. 
 ئەڵمانیا لە مانگی ئایاری رابردووەوە ھاوشانی ئەمریکا کشانەوەی ھێزەکانی لە ئەفغانستان دەستپێکرد کە ژمارەیان ھەزار و ١٠٠ سەرباز بووە، بەپێی ئامارەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە تا ئێستا ٥٩ سەربازی ئەڵمانی لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان کوژراون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 قەیس خەزعەلی لە چاوپێکەوتنێکە رۆژنامەوانیدا ئامادەیی تەواوی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ رووبەرووبوونەوەی سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە و دەڵێت، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و بەچەکی جۆراوجۆرا و لەکاتی جیاوا وەڵامی ھێرشەکانی ئەمریکا دەدەینەوە، بەوتەی قس خەزعەلی پرۆسەی بەرگریکردن چۆتە قۆناغێکی نوێ وە و لە خوێنی رۆڵەکانی عێراق خۆش نابین جگە بە رشتنی خوێنی داگیرکەران نەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بایدن  لە نامەیەکدا بۆ نانسی پیڵۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، ھێرشکردنە سەر گروپەکانی حەشدی شەعبی بۆ پاراستنی سەربازەکانمان و کەمکردنەوەی ئەو ھێرشانە بووە کە چەندین جار لەو ناوچەیەوە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فرۆکەوان ھێرش کراوەتە سەر بنەکەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە عێراق.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەحمەد مەکسوس یەکێک لە بەرپرسەکانی گروپی "کەتائیبی سەیدولشوھەدا"، بانگەشەی ئەوەی کردەوە، ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی ھێرشیان کردە سەر گرووپە چەکدارەکان، لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە فڕیون، بەڵام ئەو قسانە ڕەتدەکەنەوە و  ھیچ بنەمایەکیان نیە، وتیشی، ئەو ھێرشانەی کراونەتە سەر ھەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە و ھەر ھێرشەکی تر بکرێتە سەر ھەولێر، گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنەی ئەحمەد مەکسوس و ھاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن، چونکە ڕێخۆشکردن و پاساو ھێنانەوەی پێش وەختەیە، بۆ بەئامانجگرتنی ھەولێر.
٢٦ی ئەم مانگە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شاری ھەولێریان کردە ئامانج، رۆژی دووشەمەش ئەمریکا چەند پێگەیەکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە عێراق و سوریا بۆردومانکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەفدی یەکێتی ئەوروپا و نێردەی دیبلۆماسی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بە سزادانی چالاکوانان و راگیراوانی بادینان دەکەن بە ٦ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای ھەولێرەوە. ئاماژەشیان بە راگەیەندراوێکی ھاوبەشی یونامی و نوسینگەی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی یەکگرتووەکان کردووە کە لە ١٢ی ئایار بڵاوکراوەتەوە و باس لەوە کراوە کە رێز لە بنەما سەرەکییەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە کاتی دادگاییکردنەکەدا نەگیراوە. نیگەرانیش خراوەتەڕوو سەبارەت بە فشارە سیاسییەکان و لەوەی دۆسیەکە نەگەیشتۆتە دەستی تیمی پارێزەران. 
وەفدی یەکێتی ئەوروپا و نێردەی دیبلۆماسی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکەن ئەو راگەیەندراوە ھاوبەشە لەبەرچاو بگرن، بە تایبەت ئەو لایەنەنانەی پەیوەندی بە  ھەراسانکردن و ناڕەزایەتی و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ و چالاکوانانەوە ھەیە، تاوەکو دڵنیا بنەوە لەوەی یاسای تاوانەکان بۆ سنوردارکردنی ئازادی رادەربڕین بەکارناھێنرێت.  
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەریەکە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری بەغداد، بەھۆی نیگەرانیان لە فراکسیۆنی پارتی ، کە ھەندێک لە پەرلەمانتارانی پارتی لە کۆبونەوەی پەرلەمان ویستویانە کەمکوڕییەکانی چەند ساڵەی حکومەت، بخەنە ئەستۆی ئەو دوو وەزیرە، بۆیە بریاریانداوە بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناکەن و بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ئەوەی ھەر یەک لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری بەغداد، بەھۆی نیگەرانیان لە ھەندێک پەرلەمانتارانی پارتی لە کۆبونەوەی پەرلەمان ویستویانە کەمکوڕییەکانی چەند ساڵەی حکومەت، بخەنە ئەستۆی ئەو دوو وەزیرە، بۆیە بریاریانداوە بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناکەن و بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مانگی 10ی ساڵی رابردوو حكومەت بڕیاریدا بە ڕاستكردنەوەی مانگەكانی پێدانی مووچە، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی مووچەی پێنج مانگی مووچەخۆران كە بڕەكەی سێ ملیار و 159 ملیۆن دۆلارە وەك مووچەی خەرجنەكراو خرایە سەر پابەندییە داراییەكانی هەرێم نەك بەو بڕە پارەیە قەرز كرابێت، چونكە هەرێم بە پێی دەستوور توانای وەرگرتنی قەرزی نیە، بەوەش پابەندیی دارایی حكومەت لە 28 ملیار و 477 ملیۆن دۆلارەوە، گەیشتە 31 ملیار و 636 ملیۆن دۆلار، وتیشی، ئەو ژمارانە رەوانەی دیوانی چاودێری دارایی كراوە و ئێستا لە ژێر ووردبینی و پێداچوونەوەدایە و لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی ووردبینی، ئەنجامەكەی ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبووەو رایگەیاند  ،لە ماوەی ساڵانی ربردوو لیژنەکان کاری گەورەو گرنگیان کردووە بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی خەڵک و رێگریکردن لە سەرپێچیکاران و بەھۆی ھەوڵ و ماندوبون و شەونخونی لیژنەکان ئێستا خەڵک بە دڵنیاییەکی زیاترەوە خواردن و پێداویستییەکان بەدەست دەخەن ، ووتیشی خەڵک متمانەیەکی تەواویان بە لیژنەکان ھەیەو رۆژانە لە پەیوەندیدان لەگەڵیان ئەمەش وای کردووە لەھەر شوێنێک سەرپێچی ببینرێت دەست بەجێ بەدواداچونی بۆ دەکرێت و سەرپێچیکاران رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە .


ئاماژەی بۆ ئەووشکرد: رۆژانە لە رێگەی ٣٨ لیژنەوە بەدواداچون و پشکنین دەکرێت و لیژنەکان سەردانی ھەموو ئەو شوێنانە دەکەن کەسەرچاوەی پێداویستی رۆژانەی ھاوڵاتیانەو بەھۆی سەردان و چاودێرییەکانی لیژنەکان رێگری لە سەدان تۆن خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش کراوە و بەھۆیی ئەو چاودێرییە بەردەوامانە ژیان و تەندروستی ھەزاران کەس لە نەخۆشی شێرپەنجەو مەترسی پارێزراوە .


قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند : تەنیا لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە ٣٦ ھەزار سەردانیان ئەنجامداوە و بەدواداچونیان بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی رێنماییەکان کردووە و سەدان شوێنیان داخستووە و بەھەزارانیان بەھۆی سەرپێچییەوە سزاداوە ، بەڵام ئەگەر بەراورد بکرێت  بەوژمارە زۆرەی سەردانی لیژنەکان زۆرینەی شوێنەکان پابەندن و بەدڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین سلێمانی یەکێکە لە شارە پاکەکان لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان خەڵکی ئەم شارە دڵنیا دەکەینەوە لیژنەکان ھەمیشە چاوێکی کراوەدەبن و لەھەر شوێنێک سەرپێچی و پابەند نەبوون ھەبوو بەدواداچون دەکرێت و پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان لە پێشینەی کارەکانیانە ، قائیمقامی سلێمانی ھاوڵاتیانی شارەکە دڵنیا دەکاتەوە گەڕان و بەدواداچونەکانی لیژنەکان بەھەمان ئاست و کاریگەری بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...888889890891892...984