هەواڵەکانهەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆک و ھەڵەبجە دەگاتە ٤٢ پلەی سیلیزی و لە سلێمانی ٤٠ پلە و لە کەرکوکیش ٤٣ پلە. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رۆژی شەممە لە زۆربەی ناوچە و شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەوا بابان نوێنەری یەکێتی لە یۆنان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی پێنج شەممە بەلەمێک بە ٤٥ کۆچبەرەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوت و لە نزیک دورگەی "کریتی" سەر بە یۆنان بەھۆی شەپۆلی ئاوەوە یەختەکەیان ژێر ئاو کەوت. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەو ٤٥ کۆچبەرە نۆ کەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن و ٣٦ کەسی تریشیان رزگارکراون، ژمارەیەک لە رزگارکراوەکان کوردی شارەکانی ھەرێمن و تا ئێستا نازانرێت لەناو بێسەروشوێنەکان کورد ھەیە یاخود نا. 


نوێنەری یەکێتی لە یۆنان وتیشی، گەڕان بە دوای بێسەروشوێنەکان بەردەوامە و ئەمڕۆش پۆلیسی دەریاوانی یۆنان بە کۆپتەر و کەشتی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە ئەنجام دەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ھیومان رایتس وۆچ رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران ھێزی لە رادەبەدەریان دژی خۆپیشاندەرانی پارێزگای خوزستان بەکارھێناوە، کە دژی بێئاویی لە ناوچەکانیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.


رێکخراوەکە داوای لە تاران کردووە وردەکاری کوشتنی سێ خۆپیشاندەری خوزستان بڵاوبکاتەوە و لێپرسینەوەش لە بەرپرسانی کوشتنی خۆپیشاندەران بکات، ھاوکات پێویستە حکومەت کێشەی بێئاویی لە ناوچەکەدا چارەسەر بکات.


ماوەی چەند رۆژێکە خەڵکی پارێزگای خوزستان کە زۆرینەیان عەرەبن، لە دژی بێئاوی رژاونەتە سەرشەقامەکان و رۆژانەش گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکاندا دروستدەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆ ھەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی ھەرێم و زیادبوونی مەترسییەکانی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان، لە چەند رۆژی داھاتوودا لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ دەدرێت. 

وتیشی، سبەینێ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی بۆ ھەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی شارەکە بەھۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا رایگەیاندووە، رژێمی سوریا وەک ھەموو جارێک بە زمانێکی نالۆژیکی  و دوور لە واقیع خۆبەرێوەبەری رۆژئاڤای کوردستانی کردووەتە ئامانج و بەو شتانە تۆمەتباری کردوون ھیچ بنەمایەکیان نییە، ئامانجیشیان چەواشەکردنی گەلی سوریایە و دیمەشق دەیەوێت زیھنییەتی تاکڕەوی بسەپێنێت کە سوریای داڕوخاند.


خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤای کوردستان داوا لە حکومەتی سوریا دەکات، واز لە گوتارە تەقلئیدییەکەی  بھێنێت سوریای وێران کردووە و ھیچ چارەسەرێکی پێنەبووە بۆ کێشەکانی وڵات.


وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە راگەیاندراوێکدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤای کوردستانی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەم ئیدارەیە خزمەت بە داگیرکاری ئەمریکا و تورکیا دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی دژە تیرۆر لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە دژەتیرۆر ھێزێکی تایبەت و مەشق پێکراو بە دسپلینی سەربازیی نیشتیمانییە، ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری بینیوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان بەرقەرارکردنی ئارامی و یئاسایش لە ھەرێمی کوردستان . بەڵام بەداخەوە لە چەند رۆژی ڕابردوو ، چەندین پەیج و یٔەکاونتی سێبەر و بێخاوەن و بەکرێگیراو،  ھێرشی ناڕەواو بێبنەما دەکەنە سەر ھێزەکەمان و بە ئەجێنداو مەرامی تایبەتی بوختانمان بۆ ھەڵدەبەستن، ھێزەکانی دژە تیرۆر ئاشکرایانکردووە ھێزەکانیان دوورو نزیک پەیوەندی بەھیچ کارێکی نایاسایی و قاچاخچێتی و سەرانەوەرگرتن و داگیرکردنی زەوی و موڵکی گشتی یەوە نیەو نەبووە ، بەڵکو ڕاستیەکە یٔەوەیە  ھەندێ کەسی نابەرپرس لەدەرەوەی ویستی ئێمەو بەخواستی چەند کەسێکی یاساشکێن و دوور لە دەسەڵاتی ئێمە ناو ناوبانگی ئەم دەزگایەی بەکارھێناوە بۆ کاری نایاسایی و دەست درێژکردن بۆ سەر بەرژەوەندی گشتی کە بەڕەسمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر نەبوون، چەند کەسێکیش کە تێوەگلابوون بەم کارە نایاساییانە بە ڕەسمی دەرکراون و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە و چیتر رێگەش نادرێت کەسانێکی بەرژەوەندی خواست بۆ مەرامی تایبەتی دەست لەکاروباری دژەتیرۆرەوە وەربدات . 

ھێزەکانی دژەتیرۆر رونیانکردۆتەوە وەک ھەمیشە لە سەنگەری خەڵک ، سەروەری یاسا ، ئارامی و ئاسایش و پاراستنی سەروماڵی خەڵک و شکۆی ھەرێمی کوردستان دەبێت، ئەرکی سەرەکیمان ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر پیلانێکە کە بیەوێت ئارامی لە خەڵک تێکبدات ئاشکراشیدەکەین ھێزی دژەتیرۆر ھێزی خەڵک و ھەموو رەنگ و بۆچوونە جیاوازەکانە و بەگڕوتینێکی نوێ و بە بەھێزترەوە لە ڕابردوو، پشتیوان بەخوای گەورەو بە ھاوکاری ھەمووان و ھێزی پێشمەرگەو ھێزەکانی یٔاسایش و ناوخۆ لە یٔەرکداین بۆ پاراستنی کوردستانەکەمان و سەقامگیری زیاتری یٔاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان و ھەڵھاتوان لە یاسا .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٥٩٨ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و ١٢ توشبووی تریش گیانیان لەدەستداوەو ٩١١ تریش چاکبوونەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە گەرمیان زیادی کردووە. ئاماژە بۆ ئەوەشکردووە، مەترسیەکانی کۆرۆنا ھێشتا بە روونی لە ئارادان و ئەگەری زیادبونیشی زیاترە، بۆ ئەوەی رووبەڕووی مەترسی و لێکەوتەی گەورەتر نەبنەوە پێویستە ھاوڵاتیان ئەو مەترسییە بە جدیی ببینن و رێکارەکانی خۆپاراستن بەباشی جێبەجێ بکەن و بە ڤاکسینی کۆرۆنا خۆیان بکوتن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەش لە ئەمریکا باسیان لە پەیوەندییەکانی بەغداد و واشنتن و بوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کرد.
فوئاد حسێن رایگەیاند، ئەمریکا ھاوپەیمانێکی ستراتیژییە و ھێزە ئەمنییەکنایشیان ھێشتا پێویستیان بە راھێنان و چەکدارکردن و پێدانی ھێزی لوجستی ئەمریکا ھەیە. جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی پابەند دەبێت بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و بارەگاکانیان و بنکە سەربازییەکانی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی.
لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا ئەنتۆنی بلینکن باسی لەوە کرد، ھاوبەشی ئەمریکا و عێراق لەوە زیاترە لە جەنگی داعشدا کورت بکرێتەوە و ئەمریکاش شانازی بە ھاوبەشی و ھاوپەیمانی دەکات لەگەڵ عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

‌ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری رایدەگەیەنێت، ھەرکەسێک لە ھەر پلە و پایەیەکدا بووبێت تێوەگلابێت لە تاوان و کاری نایاسایی، دەستگیر دەکرێت و  راپێچی بەردەم یاسا دەکرێت.
وتەبێژی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری روونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و رایگەیاندووە، دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش و روبەڕوبوونەوەی مەترسییەکان، پرۆسەیەکی ھەواڵگریی وردە و بە نھێنی و بەشێوەی بەردەوام بەڕێوە دەچێت.
بەڵام چەند رۆژێکە لە پەراوێزی ھەندێ پێشھات، ھەڵمەتێکی میدیایی لە دژی پرۆسەکانی سەقامگیری و ئاسایش دەستی پێکردوە. ھەندێ لایەن بە مەرامی زیان گەیاندن بە ناوبانگی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری سەر بە ئاژانس، ھەواڵی بێ بنەما لەسەر ئەفسەر و کارمەندانی ئەم دەزگا تێکۆشەرە بڵاو دەکەنەوە و دەیانلکێنن بە ھەندێک کاری نەکراوەوە. ئەوە دووپات دەکەینەوە ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، خاوەنی ناوبانگی نیشتمانی و کوردستانییە، جێدەستی لە پاراستنی ئەزموونی حوکمڕانیی ھەرێم و روبەڕوبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و سیخوڕی و تاواندا بەرجەستە و باڵایە.
کادر و کارمەندانی ئاژانس ولە ناویشیاندا پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکانی دژە تیرۆر، قاڵبووی خەباتی نیشتمانی و پەروەردەکراوی دیسپلینی سەربازین. پابەندن بە یاسا بەرکارەکانی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان. لە چوارچێوەی مافەکانی مرۆڤ و ئیتیکی پیشەییدا رەفتار دەکەن و تەنھا رێ پێدراون ئەو ئەرک و فەرمانانە جێ بەجێ بکەن کە ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە پێناو دابین کردنی ئاسایشی نیشتمانیی ھەرێمی کوردستان پێیان دەسپێرێت.

راشیگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆر، بەشێکە لە شانازییەکی مێژوویی و بەردەوامی گەلی کوردستان. بەشدارێکی بەھێزی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە دژ بە تیرۆر، رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە سەرخستنی جەنگی جیھانیی دژ بە تیرۆر و لە پێناو پاراستنی دیموکراسی و ئازادی و ئارامیی و مرۆڤایەتی قوربانیی داوە، و بە خوێنی شەھید و بریندار و شارەزایی و پشوودرێژیی ئەفسەرەکانی، سەدان نەبەردی مێژوویی پڕ شانازی بۆ گەلەکەمان تۆمار کردووە.

بەم روونکردنەوەیە ئەوە رایدەگەیەنین کە ‌لێکۆڵینەوە لەسەر گومانەکانی خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات، یەکێکە لە ئەرکە لە پێشینەکانمان  دڵنیابن رێگە نادەین ناوی ئاژانس بۆ مەرام و بەرژەوەندیی تایبەتی ھیچ کەسێک بەکاربێت.

بەڵێنتان پێ دەدەین ھەرکەسێک لە ھەر پلە و پایەیەکدا بووبێت تێوەگلابێت لە تاوان و کاری نایاسایی، دەستگیر دەکرێت، راپێچی بەردەم یاسا دەکرێت و رای گشتییش لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و سزادانی ئاگادار دەکرێتەوە. ھاوکات رێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر بەرامبەر ھەر کەس و لایەنێک کە بیەوێت بە بڵاوکردنەوەی ھەواڵی بێ بنەما، ئەرک و ماندوبوونی ئەفسەرانمان بخاتە ژێر پرسیار، و گێرەشێوێنی بکات تا ناو و ناوبانگیان بزڕێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە رووباری زێی گەورە خنکا و گەنجەکە دانیشتووی قەزای ڕزگارییە. ھاوکات "گۆران ئەحمەد" بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو برا کە خەڵکی گوندی کانی کوردەی ناحیەی ئاشتین و تەمەنیان ١٨ و ٢٠ ساڵە، بەھۆی نەشارەزای لە مەلەکردن لە ئاوی رووباری زێی بچوک خنکان. بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە داواش لە ھاوڵاتیان دەکات بۆ سەلامەتی گیانیان و ئەنجامدانی گەشتێکی سەلامەت دووربکەونەوە لە مەلەکردن و پابەندی تابلۆی رێنماییەکان بن.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژنامەی ئیعتیمادی ئێرانی بڵاویکردەوە، سعودیە وەفدێک رەوانەی تاران دەکات تاکو بەشدار بێت لە مەراسیمی سوێندخواردنی ئیبراھیم رەئیسی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران. ھەردوولاش گفتوگۆکانیان بەردەوامە تاکو لە ئایندەیەکی نزیکدا باڵیۆزخانەکانیان لای یەکتر بکەنەوە.
رۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە، بەشێک لە بابەتی سەردانەکەی مستەفا کازمی تایبەت دەبێت بە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان تاران و ریاز بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
پێستریش عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئیران وتبووی، پابەندن بەو گفتوگۆیانەی لە ئارادان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ سعودیە، چونکە ھەردوولا پێویستیان بە ئەم ھەنگاوەیە و نابێت ھیچ رێگرییەک دروست بکرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بزوتنەوەی تاڵبیان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، شەوی پێنجشەممە لەسەر ھەینی ئەمریکا ھێرشی کردووەتەوە سەر ھەرێمی قەندەھار و چەند ناوچەیەکی ھلمند لە ئەفغانستان و بەھۆیەوە چەند کەسێکی مەدەنی و چەند چەکدارێکی تاڵیبان کوژراون و بریندار بوون.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش ھاتووە، ئەم ھێرشانەی ئەمریکا پێشێلکردنی ئاشکرای رێککەوتنە ئیمزاکراوەکانە و دەرئەنجامیشیان دەبێت.
پێشتر جۆن کێربی وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، لەپێناو ھاوکاریکردنی ھێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان، فڕۆکە شەڕکەرەکانی وڵاتەکەی چەند جارێک ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی تاڵیبان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی ھەینی ھێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا لە ناوچەی باسارکیچارکی ھێرشیان کردووەتە سەر سوپای وڵاتەکەیان و سەربازێکیان بە چەکی نیشانەشکێنی ئەرمینییەکان کوژراوە.
بەپێی زانیارییە بەردەستەکان بەھۆی شەڕەکەوە سێ سەربازی ئەرمینیاش بریندار بوون و تاکو ئێستاش ھەردوولا یەکتر بە ھەڵگیرساندنی شەڕەکە تۆمەتبار دەکەن.
لە دوای شەڕی کارەباخ و کۆنترۆڵکردنی ھەرێمەکە لەلایەن ئازەربایجانەوە، ئەمە یەکەم رووبەڕووبوونەوەیە لەنێوان ھەردوولادا رووبدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"سەرکەوت کاڕەش"وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی ھەولێر بۆ کوردسات نیوزی ئاشکراکرد، لە رۆژانی جەژندا ١٣ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری پارێزگای ھەولێر روویانداوە و دوو منداڵ بریندار بوون. ھاوکات " رێکان کەمال" وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ١٨ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنوری سلێمانی روویانداوە و منداڵکی ھەشت ساڵان و ٦ ماڵ و سێ ئۆتۆمبێل سوتان. لای خۆشیەوە " بێوار عەبدولعەزیز" وتەبێژی بەرگری شارستانی دھۆک وتی ، ٢٨ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری دھۆک تۆمارکراون و بەھۆیانەوە زیاتر لە ٥ ھەزار دۆنم پوش و پاوان سوتاون، ھەروەھا گەنجێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە ئاودا خنکا کە خەڵکی شەنگالە. ھاوکات "زانیار عومەر" وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەڵەبجە رایگەیاند، لە ١٠ شوێن بەھۆکاری جیاواز ئاگرکەوتووەتەوە و ھەزار دۆنم دارستان و پوش و پاوان سوتان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە، لە ماوەی رۆژانی جەژندا زیاتر لە ٧٥ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەڵەبجە و ھاوینەھەوارەکانی ھەورامان. ھەروەھا "داسیار محەمەد" بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سێ رۆژی یەکەمی جەژندا زیاتر لە ٧٠ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سلێمانی و لە ٨٥%یان دانیشتووی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن و لە چوارەم رۆژی جەژنیشدا ئامارەکان بەرزتر بوونەتەوە. بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری دھۆکیش، ٢٠ ھەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاکەیان کردووە. ھاوکات "نەریمان فازل" بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوودا واتە سێ رۆژی یەکەمی جەژن و چوار رۆژی پێش جەژن، ١١٦ ھەزار گەشتیار روویان لە ھەولێر و ناوچە گەشتیارییەکانی کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...856857858859860...985