ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا سەبارەت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان رایانگەیاند، دوابەدوای تاوتوێکردنی بابەتی پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان، بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەھەموو سەنتەر و دەزگاکانی تەندروستی بەپێی سیستمی خۆتۆمارکردن.
بەپێی راگەیەنراوەکە ھەموو رۆژانی سێشەممەیەک لە ھەفتەدا تایبەت دەبێت بەمامۆستایان، بەمەرجێک لە کاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری خوێندنگەیان پێ بێت.
کازمی لە تویتەر رایگەیاندوە، فرمێسک و جەرگسوتانی کەسوکاری شەھیدانی مەدینە سەدر بوو بە رێگەیان بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەو تۆڕە تیرۆریستییەی پلاندانەر و ئەنجامدەری ھێرشە ناڕەواکەی بازاڕی وەحیلات بوون .
راشیگەیاند، دەستگیرکراوەکان دەخرێنە بەردەم یاسا و گەل بۆ ئەوەی ببە پەند بیر لەکاری لەو شێوەیە دەکەنەوە .
رۆژی دووشەممەی رابردوو لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە بازاڕی وەحێلاتی مەدینە سەدری بەغداد ٣٠ کەس کوژران و ٥٠ی تریش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٠١٠ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و ١٥ توشبووی تریش گیانیان لەدەستداوە و ٩٠٢ تریش چاکبوونەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID١٩ ژمارە ( ٥١٤ )
١. پشکنین: ( ٦٧٩٦ پشکنینی نوێ)
• ( ١٨٣١) ھەولێر
• ( ١١٦٢) سلێمانی
• ( ٣٨٠٣) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: ( ١٠١٠ تووشبووی نوێ)
• ( ١٦٦) ھەولێر
• ( ١٢٢) سلێمانی
• ( ٧٢٢) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٩٠٢ چاکبوون)
• ( ١٠٨) ھەولێر
• ( ٢٢٠) سلێمانی
• ( ٥٤٦) دھۆک
• ( ٣) ھەڵەبجە
• ( ٢٢) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین
٤. مردن: ( ١٥ مردن)
• ( ١) ھەولێر
• ( ٢) سلێمانی
• ( ٩) دھۆک
• ( ٢) ھەڵەبجە
• ( ١) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٣٤٢٢١١ (٨٠٣٥٢٩ ھەولێر، ٥٨٧٢٥٨ سلێمانی، ٩٣٤٨٩٣ دھۆک، ١٦٥٣١ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢١١٨٢٨ (٦٢٨٩٨ ھەولێر، ٦٨٨٠٠ سلێمانی، ٧٦٢٣٨ دھۆک، ٣٨٩٢ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٩١٢٩٤ ( ٥٥٨٢٥ ھەولێر، ٦١٠٢٤ سلێمانی، ٧٠٧٨١ دھۆک، ٣٦٦٤ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٥٨٥٩ (٥٨٠٩ ھەولێر، ٥٦٤٣ سلێمانی، ٤٣٣٥ دھۆک، ٧٢ ھەڵەبجە)
مردن ٤٦٧٥ (١٢٦٤ ھەولێر، ٢١٣٣ سلێمانی، ١١٢٢ دھۆک، ١٥٦ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٤ی تەمووز ٢٠٢١
دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەمەبەستی رێگرتن قۆپیە (غش) لە ناوەند و ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی قۆناغی ئامادەیی لە سەرداوای وەزارەتی پەروەردە و بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وە ھەماھەنگی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لە کوردستان لە سبەینێ یەکشەممەوە تا دوا رۆژی تاقی کردنەوەکان لە سەعات ٦:٣٠ بەیانی تاوەکو ١٠:٣٠ سەرجەم ھێلەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت و کار ناکەن.
وتیشی، دواتر ئاسایی دەبێتەوە و بەشداربووان دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێت.
ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر
بەھۆی ھەستیاری و مەترسیداری ھەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاد بوونی مەترسیەکانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ سەرگیانی ھاوڵاتییان و لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی شارەکەمان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای ھەولێر یٔاگاداردەکاتەوە.
یەکەم/ دەبێت سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای ھەولێر، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێدەکەن، بەتایبەتی بەستنی دەمامک و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵغی، ھیچ ھاوڵاتییەک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بۆی نییە بەبێ بەستنی دەمامک بچێتە نێو ھیچ فەرمانگە و دام و دەزگایەکی حکومی، ھەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی یٔەو فەرمانگەیە بەرپرسیارن.
دووەم/ بەیانی یەکشەمە ٢٠٢١.٧.٢٥، یەکەم ڕۆژی دەوامکردنی فەرمانبەرانە دوای پشووی ڕۆژانی جەژن، بەھەموو شێوەیەک سەردانیکردنی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بۆ مەبەستی پیرۆزبایی جەژن و ڕێکخستنی مەراسیمی تایبەت بە جەژنە پیرۆزە قەدەغە، بەپێچەوانەوە ھەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی یٔەو فەرمانگەیە بەرپرسیارن.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر
٢٠٢١.٧.٢٤
بەگوێرەی راگەیەندراوی ھاوبەشی ئەمریکا و عێراق، ئەمریکا بڕیاریداوە نیو ملیۆن ژەمە ڤاکسینی جۆری فایزەر ببەخشێتە عێراق و دەیان ملیۆن دۆلاریش بۆ کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردە و ژینگەی عێراق دابین بکات.
بەخشینی نیو ملیۆنە ژەمە ڤاکسین بە عێراق لە کاتێکدایە ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئاستێکی مەترسیدار بەرزبووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو، ئەمریکا بڕی ١٥٥ ملیۆن دۆلار ھاوکاری دەبەخشێتە عیراق.
بەرێوەبەرایەتی گشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاندووە، بەھۆی زیاد بوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە پێشبینی دەکرێ پلەکانی گەرما لە سبەی یەک شەممەوە بە یەک پلە بەرزتر بێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رۆژی دوو شەممەوە تا چوار شەممە بەرزبونەوەیەکی زیاتر بە خۆوە دەبینێ بە بەراورد لە گەڵ پلەکانی گەرمای ئەمڕۆدا، بەڵام لە پێنج شەممەوە بەرزترین پلەکانی گەرما بە (٢-٣) پلە دادەبەزێت.
ئاشکراشیکردووە، بۆ ڕۆژانی دوو شەممە تا چوار شەممە پێشبینی دەکرێ بەرزترین پلەکانی گەرمی لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ھەڵەبجە ٤٣-٤٦ و کەرکووک ٤٦-٤٨ و ناوچەکانی گەرمیان و خانەقین ٤٧-٥١ پلەی سیلیزی بێت.
ھەر چەندە پێش چەژنی قوربان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوەو بڕیار لەسەر رێژەی لێبڕینی مووچە دەدات، بەڵام چەند وەزیرێک بە کوردسات نیوزیان راگەیاند، سبەینێ کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لەبارەی داھات و لیبڕینی مووچە بەڕێوەناچێت و بڕیارە رۆژی چوارشەممە کۆببنەوە، بەڵام تا ئێستا روون نییە لە کۆبونەوەکەدا پرسی داھاتەکانی ھەرێم و لێبڕینی مووچە گفتۆگۆی لەبارەوە دەکرێت یان ئەو پرسە دەکەوێتەوە ھەفتەی داھاتوو.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریداوە ھەموو ٢٥ی مانگێک مووچە دابەش بکات، دوای گەیشتنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدادیش، مووچەخۆران چاوەڕێی ئەوەن لێبڕینی مووچە کەمبکرێتەوە یاخود نەھێڵڕێت، بەڵام دیارنیە کەی خشتەی مووچەی تەمووز بڵاودەکرێتەوە و رێژەی لێبڕینی مووچەش چەند دەبێت.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بڕیارە لە کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتی ڤایمەر بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ بدرێت بە سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە.
ئەنجومەنی شارەوانی ڤایمەری ئەڵمانیا داوایکردوە، کەسێک بە نوێنەرایەتیی دەمیرتاش لە رێوڕەسمەکە ئامادە دەبێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە.
ئەوەش لە کاتێکدایە "سەڵاحەدین دەمیرتاش" لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ەوە دەستگیرکراوە و لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی ئەدێرنە لە تورکیا زیندانیکراوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە دھۆک رایگەیاند، زیاتر لە ٣٠ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی دھۆک رەوشی تەندروستییان خراپە و لە ژووی تایبەت لە ژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد و چاودێری چڕدان.
تاڵیبان رایگەیاند، ئاشتی لە ئەفغانستان بەدی نایەت تا حکومەتێکی نوێ پێکدەھێنرێت و بە رۆشتنی ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان ئاشتی دەگەڕێتەوە بۆ وڵات.
لایخۆشیەوە حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، کۆنتڕۆڵکردنی ٩٠% سنورەکان لەلایەن تاڵیبانەوە دوورە لە راستییەوە.
د.زیاد خەڵەف جێگری بەرێوەبەری تەندروستی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، یەکەم حاڵەتی مردن بە کەڕوی رەش لە کەرکوک تۆمارکرا و ژنێکی بە تەمەنە.
کەڕوی رەش نەخۆشییەکی دەگمەنە و بەھۆی جۆرێکی کەڕوو لەناو خاک و خوڵی سروشت ھەروەھا لەسەر میوە و سەوزەی خراپ بوو ھەیە و دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
چەند بەرپرسێکی عێراقی و ئەمریکی بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان راگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت بەغداد و واشنتن رۆژی دووشەممە ھاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی مستەفا کازمی و جۆ بایدن لە کۆشکی سپی، راگەیەندراوێک بڵاوبکەنەوە و تیایدا داوای کشانەوەی ھێزە ئەمریکییەکان بکەن تا کۆتایی ئەمساڵ.
لە ھەواڵەکەدا ئەوەش ھاتووە، لەگەڵ داوای کشانەوەی ھێزەکاندا، بەرپرسانی عێراق و ئەمریکا لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە دەکەن، بوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ھێشتا پێویستە تا ھاوکاری ھێزە عێراقییەکان بکەن لە رووبەڕووبوونەوەی داعش.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراقیش بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، عێراق پێویستی بە ھێزی شەڕکەری زیاتر نییە، بەڵکو پێوستیان بە ھاوکاری ھەواڵگری و راھێنان و ھاوکاری ئاسمانیی ھەیە، بەپرسێکی باڵای ئەمریکاش وتویەتی، بەشێک لە ھێزە ئەمریکییەکان بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو لە عێراق دەمێننەوە.
شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری بارزگانی خۆراک لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، نیسک و فاسۆلیا و دۆشاوی تەماتە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیادکراوە و لە ئێستادا حەوت ماددەی خۆراکی گەیشتووەتە کۆگاکانی سلێمانی و لە چەند رۆژی رابردوودا دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو حەوت ماددە خۆراکییانە ماوەی ١٥ ساڵە پێکەوە دابەشنەکراوە و بڕیارە لەمەودوا ھەموو مانگێک بەم بڕە بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە دھۆک رایگەیاند، ٣٨ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی دھۆک رەوشی تەندروستییان خراپە و لە ژووی تایبەت لە ژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد و چاودێری چڕدان.
ھاوکات حەمزە رەزیکی وتەبێژی تەندروستی دھۆک رایگەیاند، پێویستە حکومەتی ھەرێم قەدەغەی ھاتوچۆ بۆ ماوەی دوو ھەفتە یان مانگێک رابگەیەنێت، ئەگەر راینەگەیەنێت رەوشی تەندروستی دھۆک زۆر خراپ دەبێت.
عەباس جیھانگیر، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ئاگرەکەی کەمپی ئاشتی ئاوارەکان بەھۆی شۆرتی کارەباوە بووە و لە ئەنجامیشدا منداڵێکی تەمەن ھەشت ساڵ گیانی لەدەستداوە و حەوت خێمەش سوتاون، بەڵام توانراوە لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
جیھانگیر باسی لەوەش کردووە، داخستنی سەرجەم کەمپەکان بە ھاوکاری حکومەتی ھەرێم دەبن و زۆربەی خێزانە ئاوارەکانیش دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، بەڵام بەشێکیان لەبەر چەند ھۆکارێک گەڕانەوەیان رەتدەکەنەوە و دەیانەوێت لە کەمپەکاندا بمێننەوە.