سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە تویتێکدا دەڵێت، ڕەوشی ئێستا دەریدەخات کاتی ئەوە ھاتووە ھەوڵدان بۆ کۆتاییھێنان بە قەیرانی ژینگەیی بکرێتە یەکێک لە ئەجێندا سەرەکییەکانی تورکیا.
وتیشی، ھیچ بیانوویەک بۆ ئامادەنەبوونی حکومەتی تورکیا و بێتوانایی نییە و پێویستە حکومەتی ئەنقەرە دان بەو ڕاستییەدا بنێت کە ھۆکاری مەترسییەکانی کارەساتی سروشتی، ڕەوشی کارەساتباری سیاسییە لە تورکیا.
ئەو وتانەی دەمیرتاش دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا ڕایگەیاند، تا ئێستا ٧٤ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیاجیاکانی تورکیا کۆنترۆڵکراون و ١١ ئاگریش ھێشتا بەردەوامن.
وەفدێکی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کردوو لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی کۆبوونەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و رەوشی سیاسی و ئابوری ھەرێمی کوردستانیان کرد.
لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ھاتووە، ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان برینێکی تری سەر جەستەی نەتەوەکەمانە و بەشێکە لە خەموژانی قووڵی ھەوڵی قڕکردنی گەلەکەمان لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچووەوە.
لەم ساڵیادەدا دروود بۆ گیانی بارزانییە ئەنفالکراوەکان و سەرجەم شەھیدانی کوردستان و ئەنفالکراوان دەنێرین و سەرەخۆشی لە کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەکەین.
بەم بۆنەیەوە جارێکیتر داواکارین دەسەڵاتدارانی عێراق قەرەبووی سەرجەم قوربانییەکانی پرۆسەی ئەنفال بکەنەوە و ئەمەش بە مافێکی سەرەتایی ئەم خەڵکە قوربانیدەرە تێکۆشەرە دەزانین.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ھەزار و ٦٩٥ کەسی تر توشی کۆرۆنا بوون و ١٦ توشبووی تریش گیان لەدەستدا و ھەزار و ٢٣٠ توشبووش چاکبوونەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ نۆ بریندار گەیەندرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ چوار منداڵ و دوو ژن و سێ پیاو بوون، کە لە روداوێکی ھاتووچۆدا لە نزیک ناحیەی تەکیەی کاکەمەند بریندارببوون.
ھاوکات، بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە سەر رێگەی نێوان تەکیەی جەباری و قادر کەرەم بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی تریش برینداربوون.
ھەر ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ ھاوڵاتیەکی بە ڕەگەز عەرەب بەھۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان و وەفدێکی یاوەری کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشھاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق کرا و ھەردوولا بۆچوونی خۆیان لەبارەی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خستەڕوو.
ھەردوولا بەگرنگییەوە جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانییان کردەوە بە ئاڕاستەی لێکنزیکردنەوەی زیاتر و ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، ھاوڕابوون کە ئەم قۆناغە وادەخوازێت ماڵی کورد رێکبخرێتەوە و دوای ھەڵبژاردنەکانیش زەمینەی لەبار بڕەخسێنرێت بۆ کاری پێکەوەیی تاوەکو ھەموو لایەنەکانی کورد لەچوارچێوەی بەرەیەکی نیشتمانی لەبەغدا پێکەوە یەک پەیامی کوردستانی بگەیەننە عێراق و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکان بکرێت.
سەبارەت بە سیاسەتی نوێی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، رێڕەوی حزبیی یەکێتی لەسەر شاڕێیەکی تەندروستی رێکخراوەییە و درێژە بە ھەمان سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدرێت و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دۆستەکانیان بونیاد دەنێنەوە، بە گیانی لێبوردەییەوە لەگەڵ ھەمووان پێکەوە درێژە بەخەبات دەدەین لەپێنا و کوردستانێکی بەھێزتر و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.
جەختی لەوەش کردەوە گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و رزگاربوون بووە لە دەستەگەری و بەرژەوەندی شەخسی. بەم ھەنگاوانەش یەکێتییەکەی مام و شەھیدان و تێکۆشەرانمان لە ھەڵدێر پاراست.
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتی ماددە ھۆشبەرەکانی ھەولێر رایگەیاند، شەوی ٢١/٢٢ -٧-٢٠٢١ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددەھۆشبەرەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران توانرا لەناو شاری ھەولێر دەستبگیرێت بەسەر ١٠ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری " تلیاک " لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە خەڵکی خۆرھەڵاتی کوردستانن و دانیشتوی ھەرێمی کوردستانن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٢٥ لە یاسای ماددەھۆشبەرەکان بۆ دوو تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.
د. بەرھەم ساڵەح سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و لە کۆبونەوەکەدا ئەنجامی سەردانە فەرمییەکەی کازمی بۆ ئەمریکا و دەرئەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی تاوتوێکرا، ھاوکات ھەردوولا جەختییان کردەوە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا و دابینکردنی گشت پێداویستییەکان تاوەکو ھەڵبژاردنەکان دوور لە ساختەکاری و فرتۆفێڵ بەڕێوەبچێت.
لەلایەکی ترەوە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داھاتودا وەفدێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی د.بەرھەم ساڵح سەردانی تاران دەکات و گفتوگۆیەکی روون لەسەر گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەن، بە تایبەت لەبارەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق، مەبەست لێی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکایە.
بەکر باکدەمیرلی وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا رایگەیاند، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە زەوی و ئاسمانەوە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان دەدەن و تا ئێستا لە کۆی ٨٥ ئاگر کەلە ٢٦ پارێزگا کەوتوونەتەوە ٧٤یان کۆنترۆڵکراون و تا ئێستا ئاگری دارستانەکانی ئەدەنە و ئەنتاڵیا و مێرسین و موغڵا و عوسمانییە کۆنترۆڵنەکراون.
لای خۆشییەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەو ناوچانەی ئاگریان لێکەوتووەتەوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی کارەساتی سروشتی و دۆخی لەناکاوی تورکیاوە وەک ناوچەی کارەساتی کاریگەر لەسەر ژیانی گشتی راگەیەندراون.
سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە لە تویتێکدا رایگەیاند، رەوشی ئێستا دەریدەخات کاتی ئەوە ھاتووە ھەوڵدان بۆ کۆتایی ھێنان بە قەیرانی ژینگەیی بکرێتە یەکێک لە ئەجێندا سەرەکییەکانی تورکیا.
وتیشی، ھیچ بیانویەک بۆ ئامادەنەبوونی حکومەتی تورکیا و بێتوانایی نییە و پێویستە حکومەتی ئەنقەرە دان بەو راستییەدا بنێت کە ھۆکاری مەترسییەکانی کارەساتی سروشتی، رەوشی کارەساتباری سیاسییە لە تورکیا.
محەمەد شیاع سودانی پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، بە پێی داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ کۆی داھاتی نەوت لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی تەمووز گەیشتووەتە ٤٠ ملیار دۆلار، لەکاتێکدا لە بودجەدا داھاتی خەمڵێنراو بۆ حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ ٢٨.٦ ملیار دۆلار دیاریکراوە.
وتیشی، تا ئێستا زیادەی داھاتی نەوت گەیشتووەتە زیاتر لە ١١ ملیار دۆلار و پێشبینیش دەکرێت بەھۆی بوژانەوەی ئابوری جیھان و سەقامگیربوونی نرخی نەوت، زیادەی داھاتی نەوتی عێراق بگاتە ٢٠ ملیار دۆلار، ئەوەش ھەمان بڕی ئەو کورتھێنانەیە کەلە بودجەی ئەمساڵدا دیاریکراوە.
واین مارۆتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە ھەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، لەگەڵ ھاوبەشەکانیان لە عێراق و سوریا ٣٨ ئۆپراسیۆنیان دژ بە داعش ئەنجامداوە و لە میانی ئۆپراسیۆنەکاندا رێگریی لە ٢٧ تیرۆریستی داعش کراوە کە بەنیازبون کاری تیرۆریستی بەرامبەر بە ھاوڵاتیانی عێراق و سوریا ئەنجام بدەن.
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لەسەرەتای سەرھەڵدانی داعشەوە دامەزراوە و تاوەکو ئێستا لە عێراق و سوریا لە رێگەی ھێرشی ئاسمانی و زەمینییەوە داعش و پێگەکانیان دەکەنە ئامانج.