هەواڵەکانهەواڵەکان

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تۆمەتەکانی ئیسرائیل لەبارەی تەقاندنەوەی کەشتییەکەیان لە کەناراوەکانی عومان درۆن و دوورن لە راستییەوە، داواشی کرد تەلئەبیب خۆی بەدوور بگرێت لە بردنی دۆسییەکە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
لای خۆشیەوە نافتالی بێنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بە ھەمان زمان و رێگا وەڵامی ئێران دەدەنەوە و لەبەرامبەر تەقاندنەوەی کەشتییەکەیاندا بێدەنگ نابن.
ئیسرائیل ئێران بە بەرپرسیاری ھێرشکردنە سەر کەشتییەکەی دادنێت کە سەرەتای ئەم ھەفتەیە لە کەناراوەکانی عومان روویدا، پیشتر چەند میدیایەکی ئێرانی رایانگەیاندبوو، ھێرشەکە وەڵامێک بووە بۆ ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی زەبتە لە سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم سەبارەت بە داماڵینی چەکی نایاسایی و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و جام ڕەش و دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران، ئەمڕۆ ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی ھاتووچۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی و بنکەکانی ناو فڕۆکەخانە، لە ڕێگەی دانانی مەفرەزەی تایبەتەوە لە دەروازەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لێپرسینەوەی پێویستیان لەگەڵ سەرپێچیکاراندا کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژی سێشەممە عەلی خامنەیی، رێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەسەڵاتەکانی ئیبراھیم رەئیسی پەسەند دەکات و پێنجشەممە رەئیسی وەک ھەشتەمین سەرۆک کۆماری نوێی ئێران سوێندی یاسایی ئەخوات.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە تاران رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە یاوەری نوێنەری یەکێتی و گۆڕان و پێنجشەممەش بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی تاران دەکەن و بەشدار دەبن لە مەراسیمی سوێندخواردنی رەئیسیدا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بە پێی بڵاوکراوەی ئەنجومەنەکە، کۆبوونەوەکە سەعات ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات و دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە پاراستنی سیمای کلتوری و کەلەپوری ناوەندی شاری سلێمانی دەکرێت و ھەروەھا گفتوگۆ لەسەر گرفت و پێشنیارەکانی چارەسەرەکانی وشکەساڵی و کەم ئاوی دەکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند، لە کاتێکدا ھێزەکانیان ویستویانە کەسێک دەستگیر بکەن  کە لەبەردەم بەشی مۆڵەتی شۆفێری سەرقاڵی دزینی ماتۆڕسکیلێک بووە، کەسەکە ڕوبەڕوی کارمەندەکانیان بووەتەوە و بە دەمانچە تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا کارمەندێکی ھاتووچۆی بریندار کردووە، بەڵام بەر لە ڕاکردنی توانراوە بە ھاوکاری ھێزەکانی ئاسایش دەستگیر بکرێت.
پۆلسیسی ھاتوچۆ داوای لەو کەسانە کردووە کە لە ماوەی رابردوودا ماتۆرسکیلیان لێدزراوە لەو شوێنە سەردانی ئاسایش بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەدژی تومەتبارەکە، چونکە پێشتر چەند کەسێک لەم شوێنەدا ماتۆڕسکیلەکانیان دزراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، پاڵپشت بە پەسەندکردنی رەشنووسی دابەزاندنی دەسەڵاتە دیاریکراوەکان لەلایەن دەستەی وەبەرھێنان و بڕیاری ئەنجومەنی ئابووری، بڕیاردراوە بە دابەزاندنی دەسەڵاتەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرھێنان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.


راشیگەیاندووە، دابەزاندنی دەسەڵاتەکان بەپێی چەند رێکارێک دەبێت، بەشێوەیەک سەرجەم رێکارەکانی وەرگرتنی رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان پێداویستییەکانی بەدەستھێنانی پەسەندکردن و مۆڵەت بۆ پرۆژەی وەبەرھێنان، پێویستە فۆڕمی وەبەرھێنان بە پڕکراوەیی رەوانەی دەستەی وەربەھێنان بکرێت بە مەبەستی وردبینیکردن.


دەستەی وەبەرھێنانی ئاماژەی بەوەشکردوە، پێدانی مۆڵەتی کۆتایی پرۆژەی وەبەرھێنان و ئیمزاکردنی مۆڵەتی کۆتایی پرۆژە دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان دەبێت و وێنەیەکیش لە مۆڵەتی پرۆژەی ئیمزاکراو دەدرێتە دەستەی وەبەرھێنان بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنی پرۆژەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا قۆناغی دووەمی ھەڵبژاردنی ناوخۆیی گۆڕان بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری قەزاکان و باژێروانەکان بەڕێوەدەچێت ‌و بڕیاریشدراوە ھەموو ھەوڵێک بدرێت لەمساڵدا کۆنفرانسی دووەمی نیشتیمانی گۆڕان ببەسترێت. 


وتیشی، لەگەڵ ئەوەدان ڕێکەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆی حکومەتی ھەرێم زیاتر جێبەجێبکرێن و چاکسازی گشتگیر و گۆڕانکاری بچێتە پێشەوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، داوایان لە سەرجەم رێکخستنەکانیان کردووە ھەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەسەر بنچینەی کۆنووسی نێوان ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن، پێشنیازکراوە ماوەی لێدانی کارتی زانیاری و لۆگۆ و لەزگەی تاکسی لە ھەرێمی کوردستان درێژ بکرێتەوە.


لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی ماوەی پێدانی لۆگۆ و لەزگە بۆ شۆفێرانی تاکسی تا ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ درێژکراوەتەوە، دوای ئەو وادەیەش داواکراوە لە وەزارەتی ناوخۆ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی ھاتوچۆی پارێزگاکان دەست بکەن بە رێککارەکان و لێپێچینەوە لەگەڵ شوفێری سەرپێچی بکرێت بەپێبژاردنی ٥٠٠ ھەزار دینار وەک سزا، بۆ ھەر مانگێک دواکەوتنیش ٥٠٠ ھەزار دینار زیاد بکرێت لە پێناو بە پیشەکردنی کاری تاکسی و پاراستنی بەرژەوەندی ھاووڵاتیان و شۆفیرانی تاکسی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لەبارەی رەوشی سیاسی و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوە، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانیش رایگەیاندوە، سەرۆکایەتییەکان و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەوە کۆکبوون ھەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت، داوا لەو لایەنانەش کراوە لە ھەڵبژاردن کشاونەتەوە، بەشداری بکەن و پێکەوە پرۆسەی دیموکراسی لە عێراق سەربخەن.


لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی دەرەنجامی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا رایگەیاند، بەپێی ئەو خشتە زەمەنییەی لەسەری رێککەوتون، لەکۆتایی ئەمساڵدا ئەمریکا ھەموو ھێزە شەڕکەرەکانی لەعێراق دەکشێنێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا لە کۆبونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی سەربازیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە، کە لەحەسەکە بەڕێوەچوو رایگەیاند، ھاوکارییەکانیان بۆ ھەسەدە لەبەرەنگاربونەوەی داعش و مەترسییەکانی بەردەوام دەبێت و لەماوەی رابردوشدا لەپاراستنی کامپی ھۆل تایبەت بە خێزان و چەکدارانی داعش ھاوکارییان کردوون، لەداھاتووشدا ھاوکاریکردنی ھەسەدە بۆ پاراستنی زیندانییەکان و کەمکردنەوەی مەترسییەکان بەردەوام دەبێت. 


فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا جەختیشیکردەوە، ھەوڵ دەدەن ژن و منداڵی چەکدارانی داعش بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە دوو کۆبونەوەی مانگی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە رەسمی بڕیاردرا تا ئەو کاتەی وردبینی لە داھات و پشکی ھەرێم دەکرێت، بەغداد مانگانە بەردەوام بێت لە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێم. 


وتیشی، بەپشتبەستن بەو بڕیارە حکومەتی عێراق ٢٠٠ ملیار دیناری تر بۆ مانگی تەمموز رەوانەی ھەرێم دەکات. 


ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا یاسای بودجەی ٢٠٢١ لە عێراق جێبەجێ نەکراوە و ئەو ٢٠٠ ملیارەش بەپێی رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدادە.


مانگی رابردوو دوای گەیشتنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە، حکومەتی ھەرێم بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی مووچەیدا و رایگەیاند، ئەگەر داھاتی پێویست لەبەردەست بێت ھەموو ٣٠ رۆژجارێک مووچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە خانەقین رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا بۆمبێک لە ناو سەنتەری قەزای خانەقین تەقیەوە.


وتیشی، بەپێی زانیارییەکان تەقینەوەکە بۆمبێکی چێنراو بووە و لە نزیک کافتریاکدا تەقیوەتەوە و زیانیش بەر ئۆتۆمبێلێک کەوتووە.


پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، ھەر بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە تەنھا زیانی مادی ھەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"قوباد تاڵەبانی" سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لەگەڵ وەفدێکی یەکێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە چۆنیەتی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن و دانانی بەرنامەی ھاوپەیمانی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"پەروین فاتیح" لێپرسراوی یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکوک ڕایگەیاند، ڕۆژی یەک شەممە تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ / ٢٠٢١، بۆ پۆلی سێیەمی ناوەندی لە کەرکوک و شارەکانی تری عێراق دەستپێدەکات.


داوا لە خوێندکارانیش دەکات، لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانیان، ھەموو کاتەکانی خۆیان تەرخان بکەن بۆ پێداچوونەوە بە وانەکانیان، چونکە ڕۆژانی داھاتوو ھەوڵ و ماندووبونی یەک ساڵی خوێندنیان دیاری دەکات.


وتیشی، دەبێت خوێندکاران پابەند بن بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەکارھێنانی ماسک و دابینکردنی کەشێکی ئارام لە ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د. شوان عومەر" بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا لە ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە ئێستادا ٢٢ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکەیان باری تەندروستییان ناجێگیرە، ٤ لەو نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری چڕ لە ژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرددان، ئەگەر ڕەوشەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، توانای وەرگرتنی نەخۆشی تریان نابێت.


وتیشی، بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا، پێویستە ھاووڵاتیان ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا دوو بنکە بۆ پێدانی ڤاکسین بە ھاووڵاتیان ھەیە و ڤاکسینی پێویست لە بەردەستدایە و پێویستە ھاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ئەو بنکانە بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...841842843844845...985