هەواڵەکانهەواڵەکان

چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناحیەی یەسریب لە پارێزگای سەڵاحەدین ھێرشیان کردە سەر پرسەیەک و بە پێی زانیارییەکانی نەخۆشخانەی ناحیەکەش، لە ئەنجامی ھێرشەکەدا ٨ کەس کوژران و ١٩ کەسی تریش بریندار بوون.


جاسم محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی یەسریب دەڵێت، ناوچەکە خراوەتە ژێر کۆنترۆڵ و گەڕان بە دوای ھێرشەبەرەکانیشدا بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، بە نێوەندگیری ڕووسیا، لە ئێوارەی ڕۆژی ھەینییەوە گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی تورکیا ئاوی بەنداوی عەلوکیان بەرداوەتەوە، کە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوە بۆ دانیشتوانی حەسەکە و دەوروبەری.


باس لەوەشکراوە تەنھا چوار ترۆمپا لە بەنداوەکە کاری پێدەکرێت و ترۆمپاکانی تر دزراون، گروپە چەکدارەکان بە فشاری تورکیا چەند جارێک ئەو بەنداوانەیان گرتووەتەوە کە ئاو بۆ حەسەکە و تەلتەمر و سەرێ کانی دابین دەکات، ماوەی یەک مانگیشە بە تەواوی ئاوی حەسەکە بڕاوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مەحمود مەشهەدانی) سەركردەی باڵا لە هاوپەیمانی عەزم ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە بەم نزیكانە (ڕەوتی حیكمە و هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا و ڕەوتی سەدڕ)، نەخشەی هاوپەیمانییەكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت گەڵاڵە بكەن، دەشڵێت، بڕیارەكەی موقتەدا سەدر بۆ كشانەوەی لە هەڵبژاردن لە ژێر فشاری شەقام و دوای ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی ناسریە بووە.


(مەحمود مەشهەدانی) ڕاشیگەیاند، هەر پێشنیازێك بۆ دواخستنی وادەی هەڵبژاردن، نییەتە بۆ پەكخستنی هەڵبژاردن، (نوری مالكی) سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش لە نوێترین پەیامیدا، داوا دەكات كێبڕكێكان لەسەر بنەمایەكی شەریفانە بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەموو جۆرەکانی ڤاکسین لە ھەرێمی کوردستان بەردەستە، داوا لە ھاووڵاتیان دەکات لە پێناو کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا و سەلامەتی گشتی ھاوڵاتیان سەردانی بنکەکانی پێدان ڤاکسین بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسایەکی سزادان گەڵاڵە دەکات کە کەسایەتی و قەوارە لوبنانییەکان دەکاتە ئامانج، بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان ھەیە لە پەکخستنی یاسا و داڕووخانی ئابوری و ھەڵاوسان و کەمی خواردن و سوتەمەنی لە لوبنان، بە (قەدەغەکردنی گەشتکردن لێیان و سڕکردنی سەرمایەکانیان).


یەکێتی ئەوروپا بەسەرکردایەتی فەڕەنسا فشارەکانی چڕ کردووەتەوە، ئەمەش بەشێکە لە ھەوڵدانی نێودەوڵەتی بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی جێگیر لە لوبنان، کە بتوانێت چاکسازی بکات، تا ئەو وڵاتە لەو قەیران و ئاڵۆزییە سیاسی و ئابورییە ڕزگار بکات، کە لە دوای  تەقینەوەکەی بەندەری بەیروتەوە سەریھەڵداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی بەڵگەنامە ڕەسمییەکانی ڕژێمی بەعسیش لە کۆتاییەکانی تەمووز و سەرەتای ئابی ساڵی ١٩٨٣دا ھێزێکی گەورە بە شێوەیەکی نھێنی ئەو کۆمەڵگە زۆرەملێیانەیان گەمارۆداوە کە بارزانییەکانی تێیدا نیشتەجێ کرابوون، دوای دەستگیرکردنیشیان بە چەند قۆناغێک، ھەموو بارزانییەکان کۆکرانەوە و جینۆسایدکران.


لە دوای پڕۆسەی ئازادی عێراقیش ڕووفاتی بەشێک لەو ٨ ھەزار بارزانییە دۆزرانەوە و لە گوندی بارزان گۆڕستانێکی تایبەتیان بۆ دروستکرا و لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا جارێکی تر بە خاک سپێردرانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(واین مارۆتۆ) وتەبیژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا، بە بڕی زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار ھاوکاری ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کراوە.


وتیشی، ئەو ھاوکاریانە ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی حکومەتی بەغداد و لەسەر سندوقی پشتیوانی ئەمریکا بووە بۆ جەنگی داعش.


وتەبێژەکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پشتیوانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە داھاتووشدا بەردەوام دەبێت، لە دۆخێکیشدا ئەگەر ئەمریکا ھێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە، بەردەوامی ھاوکاری و پشتیوانییەکان بەجێدەھێڵرێت بۆ بڕیاری حکومەتی عێراق و ئەمریکا.ا

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەیان توانیوویانە ناوچەی گوزارا سەر بە ویلایەتی ھەرات کۆنترۆڵ بکەنەوە کە ماوەیەک بوو لەلایەن چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکەدا زیاتر لە ١٠٠ چەکداری تاڵیبان کوژراون و بریندار بوون.


پێکدادانی سوپای ئەفغانستان و چەکدارانی تاڵیبان لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامە و تاڵیبان ھەوڵ دەدات تەواوی ئەفغانستان کۆنترۆڵ بکات و کشانەوەی ئەمریکاش لەو وڵاتە بووەتە ھۆی لاوازبوونی تواناکانی سوپای ئەفغانستان بەرامبەر تاڵیبان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم بەنداوەکان سەلامەتن و تەنانەت ئەگەر بارانێکی زۆریش ببارێت مەترسی ڕووخانیان لەسەر نییە.


ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێی ھەڵسەنگاندنەکانیان لە حاڵەتی بارانبارینێکی زۆریش وەک ئەوەی لە ئەوروپا ڕوویدا، سەرجەم بەنداوە گەورە و بچوکەکانی عێراق توانای خۆڕاگرییان ھەیە و ناڕوخێن و ھیچ جۆرە مەترسییەکیان لەسەر دروست نابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"دەرباز محەمەد" ڕێگەپێدراوی ھاوپەیمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بنەمای سەرەکی ھاوپەیمانی ئارامی و گەڕاندنەوەی ئومێدە بۆ پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.


"قوباد تاڵەبانی" سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستانیش ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمی چۆنیەتی کارکردنی ھاوپەیمانییەکە کراوە، ئەرکەکانیش بەسەر لیژنە ھاوبەشەکاندا دابەشکراوە.
وتیشی، دەیانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگەڕێننەوە و پێکەوە بە بەھێزی لە ژێر یەک چەتردا بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(فوئاد حسێن) وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا وەفدێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی (بەرھەم ساڵح) سەرۆک کۆمار سەردانی تاران دەکات.


وتیشی، گفتوگۆیەکی رون لەسەر  گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەن، بە تایبەتی لە بارەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق.


وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر گروپ و ھێزەکانی دەرەوەی حکومەت، بڕیاری سەربەخۆ بدەن، کێشە و پرسەکان لە عێراق دەگاتە قۆناغێکی مەترسیدار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی سووتانی دارستانەکان لە پێنج ھەرێمی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، ئەو ناوچانەی ئاگریان لێکەوتووەتەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەساتی سروشتی و دۆخی لە ناکاوی تورکیاوە وەک ناوچەی کارەساتی کاریگەر لەسەر ژیانی گشتی ڕاگەیەندراون.


وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیاش ڕایگەیاند، تا ئێستا لە سەرتاسەری تورکیا ٨٨ ئاگر کەوتووتەوە و لەو ژمارەیەش ١٠ ئاگریان کۆنترۆڵ نەکراوە، دوو کرێکاریش کە سەرقاڵی کوژانەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەنتاڵیا بوون گیانیان لە دەستداوە، بەم جۆرەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە بۆ شەش کەس بەرزبووەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"فازل حاجی" وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، پێشتر بڕیاربوو ١ی ئابی ٢٠٢١ دوا وادەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاکسییەکانی ھەرێمی کوردستان بێت، بەڵام ئێستا لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆری تاکسی لەزگە و لۆگۆیان وەرنەگرتووە و تا مانگی ئەیلولیش نۆرە بۆ تاکسییەکان دانراوە، ڕۆژی ١ی ئاب ھیچ کەسێک لەسەر وەرنەگرتنی لۆگۆ سزا نادرێت.


وتیشی، تا ئێستا ٩ ھەزار تاکسی لە ھەولێر لۆگۆ و لەزگەیان وەرگرتووە، نزیکەی ٢٨ ھەزار تاکسی تر ماوە لۆگۆ وەربگرن، ئەوەش ماوەیەکی زۆری پێویستە و سبەینێش بڕیارەکە بە ڕەسمی دەردەچێت و ماوەی درێژکردنەوەکەی دیاری دەکرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە سوپای ئازەربایجان چەند خاڵێکی سوپای ئازەربایجانی لە سەر سنوری نێوان ھەردوو وڵات بۆردومان کردووە کە تەنھا ٧٠ کیلۆمەتر لە یەریڤانی پایتەختەوە دوورە.


ئاماژە بەوەشکراوە، سەربازانی ئەرمینیا بەرپەرچی ھێرشەکەی سوپای ئازەربایجانیان داوەتەوە، بەڵام ھیچ سەربازێک زیانی بەرنەکەوتووە.


ئەمە لە کاتێکدایە ناوەڕاستی مانگی تەموز وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان ڕایگەیاند، سوپای ئەرمینیا ھێرشی کردووەتە سەر سوپای وڵاتەکەی و لە ئەنجامدا سەربازێکیان کوژراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەروین بوڵدان لە شاری ئیستانبۆل لە دووەمین کۆنگرەی ئاسایی کۆمەڵەی پشتیوانی و ھاوکاریکردنی ئەو خێزانانەی کەسوکاریان بێسەرۆشوێنن، وتارێکی پێشکێشکرد و لە بارەی کوشتنی ٧ ئەندامانی خێزانێکی کورد  لە کونیا، داوای دەست لە کار کێشانەوەی لە بەرپرسانی حکومەت کرد.


وتیشی، لە بەرامبەر ئەو ھێرشانەی نەتەوەپەرەستەکان لە دژی ھاوڵاتیانی کورد، پێویستە کورد یەکڕیز بێت و دەسەڵاتدارانی تورکیاش بزانن کە کورد بە تەنھا نییە و دەبێت ھەموو گەلی کوردیش لە بەرامبەر ئەو جۆرە ھێرشانە خاوەن ھەڵوێست بن.


ھاوسەرۆکی ھەدەپە جەختیشیکردەوە، لەسەر ئەو ڕووداوە پێویستە پارێزگار و قایمقام و بەرپرسانی ئەمنی ئەو ناوچەیە دەست لە کار بکێشنەوە بە وەزیری ناوخۆی تورکیاشەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەسەدە ڕایگەیاندووە، لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکاندا بۆ بەرەنگاربوونی گەندەڵی، (٣) ئەندامی ھێزەکانی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی بردنی کەلوپەلی سەربازیی بە شێوەی نایاسایی بە بەھای ملیۆنان دۆلار و ساختەکاری و سپیکردنی پارە لە ژێر ناوی بازرگانی و وەرگرتنی بەرتیل.


وتیشی، دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست، ھەر سێ دەستگیرکراوەکە بە ١٠ ساڵ زیندانیکردن سزا دراون.


سەرچاوەیەکی تایبەتی ھەسەدەش ئاماژەی بەوەکردووە، بەردوام دەبن لە ھەڵمەتی نەھێشتنی گەندەڵی لەناو ھێزەکانیان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...842843844845846...985