هەواڵەکانهەواڵەکان


فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق لەکەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدرێژەی ئەو ئۆپراسیۆنەی ماوەی ھەفتەیەکە لەدەوروبەری کەرکوک دەستیان پێیکردوە،  ١٧ کەسی داواکراویان دەستگیرکردووە کە  یەکێک لەدەستگیرکراوەکان بەپێی مادەی ٤ی تیرۆر داواکراوە و ئەوانی تریش بەپێی ماددەی یاسایی جۆراوجۆر داواکراوبوون.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لەو ئوپراسیۆنەدا چەند حەشارگەیەکی داعش دۆزراونەتەوەو لەناوبراون و دەستیش بەسەر کۆمەڵێک تەقەمەنیدا گیراوە کە لە نێویاندا بۆمبی چێندراو و پشتێنی تەقینەوەو چەند موشەکێ ھەبوون .
لە رۆژی چوار شەممەی رابردوەوە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی فراوان لەناوچەکانی باشور و خۆرئاوای کەرکوک دەستیپێکردوە بۆ کێوماڵکردنی ئەو ناوچانە لەداعش و ئۆپراسیۆنەکە ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی ھەواڵی سانا ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەناو پاسێکی سەربازی لە دەروازەی یەکەیەکی نیشتەجێبونی تایبەت بە ھێزەکانی پاسەوانی سوریا لە دیمەشقی پایتەخت رویداوە و بەھۆی تەقینەوەکەوە سەربازێک کوژراوە و سیانی تریش بریندار بوون ، لە ئێستاشدا زانیاری جیاواز سەبارەت بە ھۆکاری تەقینەوەکە بڵاودەکرێتەوە  ، بەپێی ھەندێک لە زانیارییەکان ھۆکاری تەقینەوەکە کێشەیەک بووە لە سستمیی کارەبایی پاسەکەدا و ھەندێک لە چالاکوانانیش دەڵێن تەقینەوەکە بەھۆی بۆمبێکی چێندراوەوە روویداوە .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەستەی ئۆپراسیۆنە ئاوییەکانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو کەسانەی دەستیان بەسەر کەشتیی نەوتیی " ئەسفالت پرەنسێسدا" گرتبوو کە سەر بە کۆمپانیای "زودیاک" بووە و ئاڵای پەنەمای لەسەر بووە، کەشتییەکەیان بەجێھێشتووە.
رۆژی سێشەممە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، ھێزێکی ئێرانیی لە دەریای عەرەب دەستی بەسەر کەشتییەکەدا گرتووە و رفاندوویەتی، بەڵام سوپای پاسدارانی ئێران رەتیکردەوە ھیچ ھێزێکی ئێرانی لە پشت رفاندنی کەشتییەکەوە بێت.
چەند رۆژێک پێش ئێستاش کەشتییەک لە کەناراوەکانی عومان تەقێندرایەوە و ئیسرائیلیش ئێرانی بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتبار کردوو رایگەیاند، تەلئەبیب بە توندی وەڵامی تاران دەداتەوە و باجەکەی قورس دەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"نێد پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وەفدی دیبلۆماسی ئەمریکا ئامادەن بگەڕێنەوە بۆ ڤییەنا، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لەبارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی،  وتیشی، لە ماوەی داھاتوودا کاتی بەڕێوەچوونی خولی حەوتەمی دانوستانەکان ئاشکرا دەکەن، لەبارەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانیش وتی، ئازادکردنی ھاووڵاتیانی ئەمریکی کە لە ئێران دەستبەسەرن، لە پێشینەی ئەرکەکانی ئیدارەی ئەمریکادایە.
تائێستا وڵاتانی ئەندامی رێککەوتننامەی ئەتۆمی، شەش خولی دانوستانیان لە "ڤییەنا" ئەنجامداوە و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئێران، دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ رێکەوتی (٤/٨/٢٠٢١) بە سەرپەرشتی ھاوسەرۆک ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی ، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی بواری حزبی و ھەڵبژاردنەکان تاووتوێکران.
کۆبوونەوە وێڕای گفتوگۆی لەسەر چارەسەری بەپەلە و یەکێتییانەی گرفتە ناوخۆییە حزبییەکان و دیاری کردنی رێوشوێنی دروست بۆیان لەناویشیاندا پاراستنی ئارامی و ھێمنی ھەرێمی کوردستان بە شاری سلێمانیشەوە ،تەئکید لەسەر بەگەڕخستنی توانای ماددی و مەعنەوی مەکتەب و دەزگاکانی یەکێتیی کرایەوە بەرەو ھەڵمەتێکی پڕ جۆش و خرۆشی پێکەوەیی و دیموکراتییانە بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان کە لیستی ھاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتییە لە ھەڵبژاردنی داھاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.
مەکتەبی سیاسی گشت مەکتەب و مەڵبەندەکان و ئۆرگانەکانی یەکێتیی راسپارد کە ھاوشانی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی ھاوپەیمان پەیوەستی میحوەر و بازنەکانی ھەڵبژاردن بن، کە ئەرکی ھەرە لە پێشینەیانە بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان لە ھەموو بازنەکانی ھەڵبژاردندا، چونکە سەرکەوتنی ھاوپەیمانی کوردستان ئاسۆیەکی روون و نوێ لەبەردەم گەلی کوردستان دەکاتەوە بۆ پەرەپێدانی خەباتی پەرلەمانی و دیموکراتی و  لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ بە کێشەی ناوچە جێناکۆکەکانەوە کە  ھەر بە بژاردەی گفتوگۆ و رێوشوێنی سیاسی دەگەیەندرێتە ئەنجام.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز لە رۆژئاڤای کوردستان رایگەیاند، بەھۆی بۆردومانی تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە گوندی سەفاویە لە ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی عەین عیسای سەر بە کانتۆنی گرێ سپی، چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان تەمەنی ١٢ ساڵە و دایک و منداڵیکی ھەمان خێزانیش بە قورسی بریندارن و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"عەلی عەباس" وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک رێوشوین و ھەنگاویان گرتۆتەبەر بۆ چۆڵکردنی کەمپەکان و ھاندانی ئاوارەکان بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بە بودجەی زیاترە بۆ کۆتاییھێنان بە دۆسێی ئاوارەکان، کە زیاتر لە حەوت ساڵە بارگرانییەکی گەورەی ئابوری لەسەر حکومەت دروستکردووە. حکومەتی عێراق زۆرینەی کەمپەکانی ئاوارەکانی لە کەرکوک، نەینەوا و دیالە و ئەنبار داخستووە، ئێستا تەنھا ٢٨ کەمپی ئاوارەکان ماون کە ٢٦یان لە ھەرێمی کوردستانن.
لەلایەکی ترەوە، کۆمسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، بڕی ٥٣ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکایان گەیاندۆتەوە پەنابەرە سورییانەی کە لە عێراقن و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە تائێستا ئەمریکا ٨٨ ملیۆن دۆلاری بۆ ھاوکاری پەنابەرەکان خەرجکردووە، راشیگەیاندووە، زیاتر لە ٢٤٧ ھەزار پەنابەری سوریی و یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار ئاوارە لە عێراقدا دەژین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مارت ھۆت، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عیراق رایگەیاند، ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەم ژینگە نەخوازراوەی عێراق نیگەرانی کردوون و وتیشی، ئەگەر رفاندن و ھەڕەشە و کوشتنی چالاکوان و رۆژنامەنووسان لە عێراق بەردەوام بێت، ئەوا کاریگەری خراپی لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەبێت و ناتوانرێت ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت.
ھۆت ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لە عێراق دەکات تاکو ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و بە بڕی ٥ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار یۆرۆش ھاوکاری پێشکەشی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رەوشی تەندروستی شارەكە مەترسیدارە و زنجیرە نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە، داواشی لە هاووڵاتیان كرد پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن بەتایبەت بەستنی دەمامك، لەمڕۆشەوە تەواوی هێزەكانی ناوخۆ و تیمەكانی قائیمقامیەت و شارەوانییەكان چاودێری و بەدواداچوونی سەرجەم شوێنە گشتییەكان چڕ دەكەنەوە و هەر كەسێك پابەند نەبێت و دەمامك بەكارنەهێنێت رێكاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. 
هەر بەپێی بریارەكان، دەبێت سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سنوری پارێزگای هەولێر، ڕێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێبكەن و هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانبەرێكیش سەرپێچی لەو بڕیارە بكات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە روبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە. 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە باشوری لوبنانەوە سێ موشەک ئاڕاستەی شارەکانی کیبۆتس و شمونە و ناوچەی جەلیل لە باکوری ئیسرائیل کراون و دەستبەجێ وەڵامی ھێرشەکان دراوەتەوە و چەند پێگەیەکی ناو لوبنان تۆپباران کراوە، وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش رێنمایی داوەتە سوپای وڵاتەکە بە توندی وەڵامی ھێرشەکان بدەنەوە.
سوپای ئیسرائیل لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانەوە ھیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە و ھێزەکانیشیان لە باکوری وڵاتەکەیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. تەلەفیزیۆنی ١٢ی ئیسرائیلیش دەڵێت، دوان لە موشەکەکان لە خاکی ئیسرائیل کەوتوونەتە خوارەوە و سێیەم موشەکیشیان لەلایەن سیستمی بەرگری دژە موشەکەوە خراوەتە خوارەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
  لە دەستپێکی کۆنگرەکە، "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، "پاریس" ھەوڵدەدات بڕی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ ھاوکاری مرۆیی کۆبکاتەوە  و وتی ھاوکار دەبن لە ئاوەدانکردنەوەی بەندەری "بەیروت" و قەرەبووکردنەوەی ھاووڵاتیان و گەیاندنی دەرمان، کۆنگرەکە لەڕێی ئۆنلاینەوەیە بە سەرپەرشتی "ماکرۆن" و بەشداری "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و "میشێل عەون" سەرۆکی لوبنان و نوێنەری نزیکەی ٤٠ وڵات و رێکخراوی تر. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داواش لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی باشتر خزمەت بە ھاووڵاتیانی سنورەکە بکەن ھەلی دامەرزاندن بۆ دەرچووانی پەرستاری بڕەخسێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٣١٧٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢٤ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٧٤٩ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە ھەرێمی کوردستان ڕۆژانە ١٠ ھەزار کەس لە ١٣٠ بنکە بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا خۆیان دەکوتن، تاوەکو ئێستا ١١٪ـی ھاوڵاتیان ڤاکسینیان وەرگرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیمی کوردستانی عێراقی (سی پی تی) ڕاپۆرتێکی لە بارەی دانیشتنی دادگایکردنی ١٢ و ١٣ی تەمووزی ٢٠٢١ چالاکوانانی بادینان بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، خراپ مامەڵە لەگەڵ زیندانیکراوەکان و کەسوکاریان کراوە ئەوەش مەبەستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەردەخات بۆ ڕێگریکردن و پوکانەوەی چالاکی مەدەنی.


تیمەکە ڕاپۆرتەکەی دەربارەی دادگاییکردنی سزادراوان (شێروان تەھا، سلێمان موسا، جەمال خەلیل، کارگەر عەباس، بەندەوار ئەیوب، مەسعود عەلی، سلێمان کەمال، عامر خالید و فرسەت ئەحمەد) ئامادە کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەربەست سەبری" بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بە مەبەستی ئارامی لە ناوچەکە، بە تایبەت ئەو گوندانەی ڕۆژانە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێت، ھێزێکی پاسەوانی سنوری عێراق خالێکی سەربازی لە نێوان گوندەکانی "ھرور و چەولک و کێستە" لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ دادەنێت بە مەبەستی گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە.


وتیشی، ماوەی چەند مانگێکە فڕۆکە و تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بە بیانوی بوونی "پەکەکە" ئەو گوندانە بۆردومان دەکات، ئەوەش بووەتە ھۆی ئاوارەبوونی دانیشتوان و چۆڵکردنی بەشێکی زۆری گوندەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...837838839840841...988