هەواڵەکانهەواڵەکان


مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ھێزەکانی ئاسمانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی سەرکەوتوویان لەدژی مۆڵگەکانی داعش لە ئەنبار ئەنجامداوە.

کازمی لە تویتەر نوسیویەتی، ھێزەکانی ئاسمانیان ئەمرۆ ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوویان لەدژی مۆڵگەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە ئەنبار ئەنجامداوەو ئۆپراسیۆنەکانیش بەردەوام دەبن بۆ ریشەکێشکردنی ئەو گروپە لە عێراق.

کازمی راشیگەیاندوە، ھەندێک بەردەوام ھەوڵ دەدەن لە رێگەی چەکەوە تیرۆری دەوڵەت بکەن، بەڵام دەوڵەت و دامەزراوەکان و گەلەکەی لەروویان دەوەستنەوەو ھیچ کەسێک لەسەرووی بڕیارەکانی دەوڵەت نابێت و چەکیش لەدەرەوەی دەسەڵات نابێت .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
غازی فەیسەڵ لێپرسراوی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی مەخموری یەكێتی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لە نزیك گوندی ساقیەی سەر بە ناحیەی گوێر ژمارەیەك تیرۆریستی داعش لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بینراون تەقەیان لێكراوەو هەڵهاتوون.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەکراوە، پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێیدراوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا بە ھەڵپەساردنی مەکتەبی سکرتاریەت و مەکتەبی تەنفیزی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و سەرجەم کار و چالاکییە رێکخراوەییەکانیان تاوەکو ھەڵبژاردن بۆ دەستەیەکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکرێت کە لەخزمەت داخوازی و خواست و بەدیھێنانی مافی خوێندکارانی کوردستان بن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند،ھەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەی کامپەکان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە، لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیھانیش لە پەیوەندیدان بۆ دابینکردنی خێمە و خۆراک بۆ ئاوارەکان.
راشیگەیاندوە، تائێستا ١٦ کامپ لە سنوری پارێزگای دھۆک ماونەتەوە، کە ٢٦ ھەزار و ٨٠٠ خێزانی تێدا نیشتەجێیە و بەشێکی زۆریان خەڵکی شنگال و پارێزگای نەینەوان، لە ھەوڵی ئەوەدان بە رەزامەندی خۆیان بیان گەڕێننەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبونی پێشویان.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: لەئێستادا ١٦ کامپی ئاوارەکان لە پارێزگای دھۆک ماوە
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھاوکات رۆژی یەک شەممە ٢٥ کۆچبەری نایاسایی کە لە بەلەمێکدا بوون و لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا لە سنووری کارگێڕی قەزای داتچا لە پارێزگای موغڵا، لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە رزگارکران.
ھەروەھا نوسینگەی کۆچ لە تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم، زیاتر لە ١١٦ ھەزار کۆچبەر دەستگیرکراون، لەو ژمارەیەش ٣ ھەزار و ٥٩٠ کۆچبەریان خەڵکی عێراق بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ھەر بەپێی ئامارەکە، ٢٧٦ ھەزار و ٤١٧ کەس ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە، ١٩٨ ھەزار و ٢٨٧ کەسیش ژەمی دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵَگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەپێی بڕیارێکی حکومەتی ئێران لە ڕۆژی پێنج شەمەوە ٩ ی ١٢ی ٢٠٢١ ، دەبێت ھەر گەشتیارێکی عێراقی و ھەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات، ڤیزای وەرگرتبێت، ھاوکات پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێکەوە پێبێت، بەمەرجێک ماوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا ٤٨  سەعاتی بەسەردا تێنەپەڕیبێت.
جەختی لەوەشکردۆتەوە، لەسەر ئەو بڕیارەی ئێران، لە و ڕێکەوتەو ڕۆژانی دواتریش بەبێ  وەرگرتنی ڤیزا و کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا، رێگە بە ھاووڵاتیان نادرێت بۆ گەشتکردن و  لەلایەن ئێرانەوە ڕێکاری داخڵ بوونیان پێنادرێت و دەگەڕێنرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تەلەفزیۆنی رەسمی تورکیا بڵاوی کردەوە، لە کاتێکدا "ئەردۆغان" پلانی ھەبوە چەند چالاکی و چەند پڕۆژەیەک لە شاری "سیرت" بەسەر بکاتەوە، ھێزە ئەمنییەکان بۆمبێکیان لە ژێر ئۆتۆمبێلی پاسەوانانی "ئەردۆغان" دۆزیوەتەوە و بە زووترین کات لە لایەن تیمی پسپۆڕەوە پوچەڵ کراوەتەوە، لە ئێستاشدا ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. 
دوای ئەو ھەوڵەش، "ئەردۆغان" لە تویتێکدا رایگەیاند، ھیچ شوێنێک بۆ تیرۆر و تیرۆریستان لە داھاتووی تورکیادا نییە و جێیان نابێتەوە، وتیشی رێگەنادەن لێکەوتەکانی تیرۆر جارێکی تر کاریگەری بەسەر وڵاتەکەیانەوە ھەبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵە‌بانی رایگەیاند، بەداخێکی زۆرەوە شەوی رابردوو لەکاتی بە جێگەیاندنی ئەرکی یاسایی خۆیاندا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، مەفرەزەیەکی پۆلیسی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان توشی رووداوێکی تەقەکردن بوون و بەھۆیەوە ئەفسەرێک بەپلەی نەقیب گیانی سپارد و سێ کارمەندی تریش برینداربوون. 

ھاوکات پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە‌ی خانەوادە و ھاوڕێ و ئازیزانی نەقیبی کۆچکردوو"محەممە‌د لەتیف عەبدولکەریم" کرد و ھیوای زوو چاکبونەوەی بۆ بریندارانی تری ئەو رووداوە خواست، داواشیکرد لە دەزگا ئەمنییەکان بکەری ئەو رووداوە رادەستی دادگای بکەن بۆئە‌وە‌ی بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانە وەربگرێت.

قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، پەرۆشی بۆ جێبەجێکردنی یاسا لەم ھەرێمەدا دووپات دەکەنەوە و راشیدەگەیەنین کە پیاوانی پۆلیس شایەنی رێزلێگرتنن بۆ ئەو ئەرکە نیشتمانییەی بەجێی دەگەیەنن لەپاراستنی ئارامی و جیبەجێکردنی یاسا و خزمەتکردنی کۆمەڵگە، ھەرئەوانیش یەکەم وێستگەی پاراستنی کۆمەڵن لە تاوان و ھەڵسوکەوتە چەوتەکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویان کردەوە، ٢٧ کۆچبەر ھەوڵیاندا لە شاری دانکیخی باکوری فەڕەنسا بە بەلەمێکی چووپێک لە رێگەی ئاوی کەناڵی ئینگلیز بپەڕنەوە بەرەو بەریتانیا، بەڵام بەھۆی خراپی کەشوھەوا و شەپۆلێکی زۆر بەلەمی کۆچبەرەکان کێشەیان بۆ دروست بوو، لەو کاتەدا یەکێک لە کۆچبەرەکانی سەر چووپەکە پەیوەندی بە پۆلیسی فەڕەنساوە کرد بۆ ئەوەی بە ھانایانەوە بچن، دەستبەجێ پۆلیسی دەریاوانی فەڕەنسا و تیمێکی فریاگوزاری خۆیان گەیاندە شوێنی کۆچبەرەکان و رزگارکران.
بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم کۆچبەرەکان سەلامەتن و لەلایەن پۆلیسی فەڕەنسیەوە گواسترانەوە بۆ بنکەی پۆلیسی شاری دانکیخ، لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەرداوامە و تا ئێستا پۆلیس ناسنامەی کۆچبەرەکانی ئاشکرا نەکراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بافڵ جەلال تاڵەبانی  لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەری سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم کۆدەبێتەوە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی داواکارییەکانیانی خوێندکاران و ھاوکاریکردنیان لە چارەسەرکردنی گرفتەکانیان، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی و کەرکوک و ھەڵەبجە و شارەزوور و کەلار و کفری و خانەقین و رانییە و قەڵادزێ و کۆیە و چەمچەماڵ و سەیدسادق و چوارتا و دوکان و دەربەندیخان بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"خدر عەلی" دانیشتووی گوندی لھێبان لە چیای قەرەچوغ سەر بە ناحیەی سەرگەڕان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش چوار دەوری گوندەکەیان گرت و دەستیان کرد بە پەلاماردان، ھەر زوو پیاو و گەنجی گوندەکە لێیان ھاتنەدەست و سەرەڕای ئەوەی دانیشتوانی گوندەکە داوای بەھاناوەچوونیان لە ھێزە سەربازییەکانی ناوچەکە کرد بەڵام بەھانایانەوە نەچوون و تا سەعات  "دوو "ی شەو شەڕ بەردەوام بوو، دواتر دانیشتوانی گوندەکە پەلاماری تیرۆرستانیان تێکشکاند.

وتیشی، ئەم بەیانییە خەڵکی گوند چواردەوری گوندەکەیان پشکنی و بۆیان دەرکەوت لە شەڕەکەی دوێنێ شەو چەکداری تیرۆرستان بریندار کراوە.

خدرعەلی راشیگەیاند، گوندی لھێبان نزیکەی ٤٥ ماڵی تێدایە بەڵام بەھۆی ئەوەی ھیچ ھێزێکی سەربازی عێراق و ھەرێم نایەت بەھانایانەوە ئەمڕۆ گوندەکەیان چۆڵ دەکەن و ماڵ و زەوی و زاریان دەکەوێتە دەستی داعش.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو سوپای تورکیا و ھێزە چەکدارە ھاوپەیمانەکانی، گوندی "سەیدا" و رێگەی نێودەوڵەتی ئێم  فۆر و ناوەندی شاری "عەین عیسا" یان بە چەکی قورس بۆردوومان کردووە، بۆردوومانەکەش زیانی ماددی بە ئۆتۆمبێل و ماڵی ھاووڵاتیان و نەخۆشخانەی "عومەر عەلوش" لە "عەین عیسا" گەیاندووە. 
ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش وەڵامی ئەو بۆردوومانەیان داوەتەوە و چەند ناوەندێکی ھێزەکنی تورکیایان بۆردوومان کردوە و زیانیان پێگەیاندوون. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی ھەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا و ھاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە، ماوەکانی پێدانی کارەبا بۆ ١٠ تا ١٢ سەعات کەم بووەتەوە.

راشیگەیاند، خواستی ھاوڵاتیان لەسەر کارەبا شەش ھەزار مێگاواتە بەڵام لە ئێستادا رۆژانە وەزارەتی کارەبا تەنھا ٢٨٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنێت. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی ھەڵمیی خەبات دەکات و تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی کارەبا دەگەڕێتەوە و رەوشی کارەبا باشتر دەبێت.

ئەم روونکردنەوەی کارەبا دوای ئەوە دێت کە رۆژی ٢٨ی تشرینی دووەم واتە ھەشت رۆژ پێش ئێستا بە ھەمان شێوە رایگەیاند رەوشی کارەبا باشتر دەبێت بەڵام تا ئێستا رۆژانە ١٠ تا ١٢ سەعات کارەبا بە ھاوڵاتیان دەدرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"حامد موسەوی" ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، کەمتر لە ٣٠ رۆژ ماوە بۆ جێبەجێ کردنی رێککەوتنی نێوان "بەغداد" و "واشنتۆن" سەبارەت بە کشانەوەی ھێزە بیانییەکان، بەڵام تا ئێستا ھیچ ئاماژەیەک بۆ کشانەوەیان نییە. 
ئەو ئەندامەی ھاوپەیمانی فەتح وتیشی، ئەو بنکانەی لەژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی ئەمریکادان ھیچ ئامادەکارییەکیان بۆ کشانەوە و جێبەجێ کردنی رێککەوتنەکە نەکردووە. وتیشی چەند کەلوپەلێکی سەربازی رادەستی ھێزە عێراقییەکان کراوەتەوە کە بۆ سوپایەکی رێکخراو ھیچ سودێکی نییە، ھۆشداریشیدایە لایەنە سیاسییەکان لە دواخستنی کشانەوەی ھێزە بیانییەکان لە وڵاتەکە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیشدا نوێنەری خوێندكارانی ناڕازی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند: سوپاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەین كە بەدەنگ داواكارییەكانیانەوە هاتووە و بەشێك لە داواكارییەكانی جێبەجێ كردون، بەڵام داواكاری سەرەكی ئەوان گەڕانەوەی دەرماڵەیەو ئەركی حكومەتە ئەو داواكارییەیان جێبەجێ بكات ،هاوكات هەر ئەمڕۆ بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین گردبونەوە و داوایان كرد حكومەت بێت بەدەنگ داواكارییەكانیانەوە و سەرجەم داواكارییەكانیان جێبەجێ بكات . 

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...687688689690691...1004