هەواڵەکانهەواڵەکان

بەرێزان: بنەماڵە و خانەوادەی مامۆستا و ھونەرمەند زرار محەمەد ڕواندزی


بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی شاری ڕواندز و مامۆستا و ھونەرمەندی دیاری کورد (زرار محەمەد مستەفا)م پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و گشت ھونەرمەندان دەکەم، خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە کاتێکدا خەمباریمان بە لە دەستدانی مامۆستا زرار دەردەبڕین بە شانازییشەوە دەڕوانینە کاروانە پڕ بەخششەکەی لە بواری ئەدەب و ھونەر دا.
لە پەروەردگارم داوایە سەبوریی و ئۆقرەیی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و دوا کۆستی خانەوادەکەتان بێت، گیانی کۆچکردووش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

ٳنــا للە وٳنــا ٳلــیــە راجــعــون

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لەووتەیەكیدا پشتگیری خۆی بۆ داخوازی خوێندكاران دەربڕی نوێنەری خوێندكارانیش بەكوردسات نیوزی راگەیاند ،كە پارێزگاری هەڵەبجە بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفت و كیشەكان چاوپێكەوتنی لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ ڕێكدەخات .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، لە تویتەر رایگەیاند، بە نیگەرانیەکی زۆرەوە لە پەلامارەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و ھەرێمی کوردستان دەڕوانن و رێز لە گیانی شەھیدەکانی ئەم دواییەی پەلامارەکانی داعش دەگرن .
مەزڵوم کۆبانێ جەختیشی، لە گرنگی باشکردنی ھەماھەنگیە سەربازیی و ئەمنیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کردەوە و رایگەیاند، یەکگرتووی نیشتیمانی پێویستییەکی سەرەکیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسیەکان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر پێشنیاری وەزیری كشتوكاڵی هەرێم و لە بەرژەوەندی دەرچووانی كۆلێژەكانی كشتوكاڵ و ڤێرتەرنەری ، پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان هەمواركرایەوە و ئەمڕۆ لە پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت و دواتر پەسەند دەكرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە شاری هەولێر قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدووم كرد، لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا باسیان لە دواین پێشهاتەكانی رەوشی سیاسی عێراق و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی دەستپێكردنی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كردەوە و باسیان لەوەكرد پێویستە گفتوگۆكان لەسەر بنەمای بونیاتنانی سیاسەتێكی حوكمڕانی گونجاو و هاوبەشی هەموو پێكهاتەكان بێت لە بڕیاردان و چاكسازی راستەقینە و قوباد تاڵەبانیش ئاماژەی بەوە كرد، هەموو هەوڵێك دەدەن كورد بە یەكڕیزی بەشدار بێت لە گفتوگۆ و دانوستانەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی تردا.

 لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هێرشەكانی رابردووی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگەش كرا و هەردوولا جەختیان لە پێویستی داڕشتنەوەی پلانی ئەمنی بۆ ئەو ناوچانە كردەوە تاكو ئەو بۆشاییە ئەمنییە پڕبكرێتەوە لەنێوان هێزە عێراقییەكان و پێشمەرگەدا هەیە


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 وتیشی، هەرچییەك لە بەرژەوەندی دانیشتوانی ناوچە دابڕێنراوەكان بێت، لەگەڵ سوپای عێراق پێكەوە بڕیاری لێدەدەن و هەنگاو بەهەنگاو ئەو دەرفەتانەی بۆ داعش ڕەخساوە لەناوی دەبەین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رەئیسی لە لێدوانێکدا دووپاتی کردوەتەوە، لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران ھەندێک کەس کار لەسەر بەرزکردنی نرخی دۆلار ئەمریکی لەبەرامبەر تمەنی ئێرانیدا دەکەن، ھەر بۆیە دەزگای ھەواڵگری بە وردی چاودێرییان دەکات و دەستگیریان دەکات .
سەرۆکی ئێران وتیشی، قوتی خەڵک نابەستنەوە بە ھیچ پێشھاتێکی پەیوەست بە دۆسییەی ئەتۆمییەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ھەشتەمین کاروانی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی لە سنوری بێلاڕوس و پۆڵەندا گیریانخواردووە، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی ھەولێرەوە گەیشتنەوە عێراق، کە ژمارەیان ٤١٧ کۆچبەرە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەھۆی خراپی رەوشی کۆچبەرانەوە لەو سنورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵەندا تائێستا ٣ ھەزار و ١٣٩ کۆچبەر لە بێلاڕوسەوە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان. وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راشیگەیاندووە، لەئێستادا ناوتۆمارکردنی کۆچبەران بۆ گەرانەوەیان بەردەوامە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، پێشخستنی دابەشکردنی مووچە بەھۆی کۆتایی ھاتنی ساڵی دارایی ٢٠٢١ و پرۆسەی وردبینیکردنی حساباتی کۆتایی ئەمساڵە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە رٍۆژی ٢٥ی مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە، وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە دابەشکردنی موچە و تا ئێستا چەند وەزارەت و دەستەیەک موچەیان وەرگرتووە، ھەر کاتێکیش ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا گەیشت، لیستی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان ڕادەگەیەندرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی میدیاکانی نزیک لە "یەبەشە" سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناحیەی خانەسوری سەربە قەزای شەنگالی بۆردومان کردووە، لە بۆردومانەکەدا ئۆتۆمبێلێکی کردۆتە ئامانج کە سێ سەرنشینی تێدابووە.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی یەپەشە "مەروان بەدەل"ھاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگال  لە بۆردومانەکەدا کوژراوە دوو منداڵیش کە لە ئۆتۆمبێلکەدا لەگەڵیدا بوون بریندار بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە


 بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، داواکاری گشتی تورکیا داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە، پارێزبەندی لەسەر ١٣ پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"ھەڵبگرێت، بەھۆی ئەوەی پشتیوانیان لە پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە.

لەئێستادا دۆسیەی ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارانەی"ھەدەپە" لە سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە دراوە بە لێژنەی کاروباری یاسایی و دوای ئەوەی لێژنەکە رەزامەندی لەسەردا، ئەو بابەتە دەخرێتە دەنگدانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
چەند موشەکێک ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنوری شارۆچکەی پردێ کران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێدەچێت موشەکەکان لە ناوچەیەکی نزیک گوندی کارێزی سەربە ناحیەی شوانەوە ئاراستەی ناوچەکە کرابن. سەرچاوەکە وتیشی، موشەکەکان لە بەرزایەکانی شێراوە و نزیک گوندی شەمزیناوە و نزیک کارگەی  غازەکە و نزیک بارەگای فەرماندەیی کەرکوکی پارتی کەوتونەتەوە و ھیچ زیانێکیان نەبووە، دوای ڕوداوەکەش ھێزە عێراقیەکان چوونەتە ئەو شوێنەی پێدەچێت موشەکەکانی لێوە تەقێندرابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ زیاتر لە ٥٠٠هەزار نەمامیان لە نەمامگەكانی سەرچنار، دوكان، دەربەندیخان، بانی مەقان، شازاد سائب لە ڕانیە بەرهەم هێناوە، كە بەشێك لەو نەمامانە تەرخان دەكرێت بۆ سەوزكردنی پرۆژەكانی دارستانی سەر بە سلێمانی و ئەوی تری بە نرخێكی كەم دەگەیەنرێتە دەست هاوڵاتیان.
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەش كرد، هەوڵیان داوە ئەو جۆرە نەمامانە بەرهەم بهێنن كە لەگەڵ ژینگەی ناوچەكەدا دەگونجێت و داخوازی هاوڵاتیانی زیاتر لە سەرە .
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نەفتالی بێنێت، سەرۆک وەزیری ئیسرائیل رایگەیاند، شەو و رۆژ لە ھێرشدا دەبن بۆ سەر ئەو ھێزانەی نوێنەرایەتی خراپە دەکەن و تەنھا بەو ھێرشەوەش ناوەستن کە بەرەبەیانی سێشەمە لە سوریا ئەنجامیاندا.
پێشتر ئاژانسی ھەواڵی سانای سوری رایگەیاند، سەعات ١:٢٣ خولەیەکی بەرەبەیانی سێشەمە، سوپای ئیسرائیل بە مووشەک باشووری خۆرئاوای لازقیەی بۆردومان کردووە و سیستمی بەرگریی ئاسمانی سوریا وەڵامی بۆردومانەکانی داوەتەوە، بەپێی زانیارییەکان، بۆردومانەکە گۆڕەپانی کۆنتێنەرەکانی لە بەندەری بازرگانیی لازقیە کردووەتە ئامانج و بەھۆیەوە ئاگر لە بەشێکی گۆڕەپانەکە کەوتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...682683684685686...1001