ھاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوبەریی شەنگال لە بۆردومانێکی تورکیادا کوژرا
کوردسات نیوز
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
ھاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوبەریی شەنگال بۆرومانی تورکیا
بە پێی میدیاکانی نزیک لە "یەبەشە" سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناحیەی خانەسوری سەربە قەزای شەنگالی بۆردومان کردووە، لە بۆردومانەکەدا ئۆتۆمبێلێکی کردۆتە ئامانج کە سێ سەرنشینی تێدابووە.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی یەپەشە "مەروان بەدەل"ھاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگال لە بۆردومانەکەدا کوژراوە دوو منداڵیش کە لە ئۆتۆمبێلکەدا لەگەڵیدا بوون بریندار بوون.



