هەواڵەکانهەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت " ئەمڕۆ رۆژی جیھانی بڵاوکردنەوەی ھۆشیارییە لەسەر ئۆتیزم، بۆیە ئەکاونتەکەی خۆم بە درێژایی رۆژەکە دەدەمە کاکە رەسەن و خاتوو رەوا، قسەی خۆیانی تێدا بکەن".


رەوا جەلیلزادە ھەر لە پەڕەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و راگەیاندووە، سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەن رێگەی پێداون لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەمڕۆدا ھۆشیاری لەسەر ئۆتیزم بڵاوبکەنەوە.


رەسەن جەلیلزادە کە توشبوویەکی ئۆتیزمە لەگەڵ رەوای خوشکی لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بەردەوام ھۆشیاری لەسەر ئۆتیزم بڵاودەکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان بڵاویانکردوە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ھەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی دێرسوان سەر بە شارۆچکەی شەرا لە ناوچەی عەفرین و سێ ھاووڵاتی کوردیان رەفاندوە. ئاماژە بەوەشکراوە، ھەرسێ ھاووڵاتییەکە بە بیانوی ئەوەی پێشتر لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کاریان کردوە، رەفێندراون و تا ئێستا چارونووسیان نەدیارە.

ئیبراھیم شێخۆ وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریاش راگەیاند،  تەنھا لە مانگی رابردوودا ٨٥ ھاووڵاتی کورد لە ناوچەی عەفرین لە رۆژئاڤای کوردستان لە لایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە رفێندراون.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکات و دەڵێت، گەلی کوردستان وەکو زۆرینەیەکی موسڵمان، ھەمیشە باپەندی بەھا جوان و رەسەنەکانی خۆی بووە، ھیوا خوازن لەم مانگەشدا زیاتر ھاوکاری یەکتری بکەن و دوور بکەونەوە لە قۆرخکاری بازاڕ و گران کردنی پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان.


وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن و سزای یاساییان دەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ د. سامان بەرزنجی و کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاتی لە دیدارێکدا میکانیزمی پشکنین و دانانی رێژەی پەککەوتن بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت گفتوگۆی لەسەر کرا.


وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، بڕیاردرا بە ھاوبەشی لیژنەکانی پشکنین دەستبەکارببنەوە و کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ پشکنین و دانانی رێژەی پەککەوتنی خاوەن پێداویستی تایبەت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاتووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رەچاوکردنی کاتەکانی دەوام تەنھا بۆ مانگی رەمەزان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیاندراوە بڕیاریاندا بە کەمکردنەوەی یەک سەعات لە کاتەکانی دەوام.


ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوامی دیوانی وەزارەت و بەرێوەبەراتییە گشتییەکان و بەرێوەبەرایەتییەکان و ھەر دامودەزگایەکی تری تەندروستی لە رۆژانی شەممە دوامی نییە، لە رۆژەکانی تری ھەفتە دەوامی رەسمی لە سەعات سێی دوانیوەڕۆ بۆ سەعات دووی دوانیوەڕۆ کەمدەکرێتەوە.


لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکان و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان و لە سەعات دوو بۆ سەعات یەک کەمدەکرێتەوە. 


ھەروەھا خزمەتگوزارییەکانی دوای دەوامی رەسمی وەکو نۆرینگە میللیەکان و راوێژکارییەکان و نیمچە تایبەت بەھەمان شێوە یەک سەعات لە کۆتایی دەوام کەمدەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، روسیا ھێزێکی لە چەکدارانی سوریا ئامادە کردووە بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ ئۆکراین، ئاشکراشیکردوە، مانگی رابردوو بۆ ئەو مەبەستە وەفدێکی باڵای سەربازیی کە پێکھاتوو لە ئەفسەرانی فرقەی ٢٥ی سوپای سوریا و لیوای قودسی فەڵەستینی و کەتیبەکانی بەعس، سەردانی خۆرھەڵاتی ئۆکراینیان کردووە.

روانگەی سوری رونیشکردوە، تا ئێستا نزیکەی ٢٢ ھەزار چەکداری بەکرێگیراو ئامادە کراون بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ ئۆکراین.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەتیش بڵاویکردوە، نزیکەی ١٠٠ چەکداری بیانی "بەرەی نوسرە و حوراسولدین" کە پێشتر داعش بوون، لە ریفی ئیدلبەوە گواستراونەتە بۆ ئۆکراین بەمەبەستی شەڕکردن لە دژی روسیا. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە بەرنامەی تا یەکی کوردسات نیوزی رایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەتیان بۆ مانگی رەمەزان پێکھێناوە بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و جێبەجێکردنی پلان و رێکارەکانی تایبەتە بەم مانگە. 

وتیشی، لە مڕۆوە ھەڵمەتەکانی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەکان چڕتر کراونەتەوە، کە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی یەکێک لەو لیژنانەی لەسەر ئاستی پاریزگاکانی عێراق زۆترین بە دواداچوون و پشکنین بۆ ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکەن.

راشیگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا بەھەموو شێوەیەک لایڤ میوزیک لە شاری سلێمانی راگیراوە و سەرجەم دوکانەکانی مەیفرۆشتن داخراون و ئەو چێشتخانانەشی لە مانگی رەمەزاندا کاردەکەن دەبێت و داپۆشراو بن و لە رۆژانی جەژنی رەمەزانیشدا کراوەبن. 

لەبارەی نرخیشیەوە سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، نرخەکان بەرز نەبوونەوەتە، بەڵکو جێگرکراون و بەھیچ شێوەیەک بەرزنابنەوە و بەشێک لە مارکێتە گەورەکانی سلێمانیش داشکاندنی بەرچاویان لە مانگی رەمەزاندا کردووە.

رێکام جەمال تەئیکیدکردەوە، ئەو خۆراکانەی پێش ئەوەی بھێنرێنە ناو شاری سلێمانی پشکنینیان بۆ دەکرێت و کاتێکیش داخڵی سلێمانی دەبن بەردەوام لەلایەن لیژنەکانیانەوە چاودێری دەکرێن، بەڵام گەڕان و پشکنینەکانی ئەوان بەتەنھا بەس نین و داوا لە ھاوتیان دەکەن ھەر حاڵەتێکی بەرزبوونەوەی نرخ یان خراپی کوالێتی خۆراکیان بینی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگادار بکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھانس گرۆندبێرگ نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن ڕایگەیاند، دوای پێشنیازی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە یەمەن، لایەنەکانی شەڕ لەو وڵاتە ڕێککەوتوون بۆ ماوەی دوو مانگ ئاگربەست ئیمزا بکەن و لە ئەمڕۆشەوە ئاگربەستەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کۆتاییھاتنی ئەو ماوەیە دەتوانرێت ماوەی ئاگربەستەکە درێژ بکرێتەوە.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکاش پشتیوانی لە ڕێککەوتنەکە کرد و ڕایگەیاند، ھەرچەندە ئەوە ھەنگاوێکی گرنگە، بەڵام تەنھا ئاگربەست بەس نییە و دەبێت کۆتایی بە شەڕ و پێکدادانەکانی یەمەن بھێنرێت.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری لایەنەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە یەمەن دەکەن و ھیواخوازن دەستپێکێک بێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئەو وڵاتە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی داتا سەنتەری بوومەلەرزەیی لە بەرێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، ئەمڕۆ سەعات ٤:٣٥ خولەکی ئێوارە بە دووری ١٨ کیلۆمەتر بوومەلەرزەیەک لە خانەقین روویداوە.

ئاشکراشیکردووە، گوڕی بوومەلەرزەکە ٣.٤ پلە بووە بە پێوەری رێختەر و قوڵاییەکەشی ١٠ کیلۆمەتر بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تەرمی دەروون رەئوف یەکێکی تر لەو سێ گەنجەی چووبوونە سەر چەمی خەمەڵۆکە دۆزرایەوە.  

ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانیش رایگەیاند، قائیمقامیەتی ماوەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنورەکە و بەڕێوەبەرێتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی و تیمی فڕۆکەوانیی و خۆبەخشان و کەسوکاری قوربانییەکان ڕاسپێردراون و ھەماھەنگی یەکترن بۆ دەرھێنانەوەی تەرمی ئەو گەنجانە.


ھەر ئەمڕۆش تەرمی ھەڵکەوت نوری یەکێک لەو سێ گەنجەی لە چەمی خەمەڵۆکە لە سنوری قەزای ماوەت بیسەرشوێن بوون لەلایەن ئەو تیمانەی ماوەی چەند رۆژێکە بەدواییاندا دەگەڕین دۆزرایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە شاری کەرکوک دوو کەس کە ماتۆرسکیلیکیان پێبوە تەقەیان لە کەسێک کردوە و کوشتویانە و کوژراوەکەش لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦. 

وتیشی، ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە ئەندامی کۆمیتەی پەنجا عەلی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦.

سەرچاوەیەکیش لە بنکەی نەھێشتنی تاوان لە پۆلیسی عروبە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وتیشی تەرمی کوژراوەکە بۆ یەکەی پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی ئازادی گوازراوەتەوە.

وتیشی، تەقەکەرەکان لەکامێرای چاوێریەوە دەرکەوتوون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و ھۆکاری رووداوەکەش تائێستا نەزانراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، بە فەرمانی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە مەبەستی رەچاوکردنی بارودۆخی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان لە مانگی ڕەمەزاندا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەک سەعات.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سەعات ٩:٠٠ی بەیانی کاتی دەستپێکردنی وانەی یەکەم دەبێت و کەمکردنەوەی کاتی وانەکان (پراکتیکی و کردارەکی) بۆ ماوەی نیو سەعات، بۆ ئەو وانانەی دوو سەعاتی و سێ سەعاتین.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکە ھاتووە، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆکان بۆ رەچاوکردنی کاتی ئەو وانانەی لە کاتی ئێواراندان و دەکەوێتە کاتی بەربانگ بە شێوەیەک لەھەمو حاڵەتیکدا وانەکان (تیۆری و پراکتیکی)، نیو سەعات پێش بەربانگی ئیواران کۆتاییان پێ بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای چەند مانگێک لە بڕیاری پێکھێنانی دوو لیوای ھاوبەش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە جێناکۆکەکان، تا ئێستا ئەو دوو لیوا دەستبەکار نەبوون.

لەبارەی ھۆکاری دەستبەکار نەبوونیان فەریق ڕوکن "جەبار یاوەر" ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بەھۆی تەرخان نەکردنی بودجە لە لایەن وەزارەتی درایی عێراقەوە لیواکان دەستبەکارنەبوون.

وتیشی، وەزارەتی دارایی عێراق پێی ڕایگەیاندوون لە یاسای بودجەی ٢٠٢١دا بودجە بۆ پێکھێنانی لیوای نوێ تەرخان نەکراوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە بودجەی ٢٠٢٢ بودجەی تایبەت بۆ مووچە و چەک و کەرەستەی سەربازی دابین بکرێت و دوای بەشداریکردنی خولێکی ھاوبەش لیواکان دەستبەکار بن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شی جین پینگ، سەرۆکی چین بە ڤیدیۆ کۆنفرانس لەگەڵ شارڵ میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا و ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و جۆزێپ بۆرێل، ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا ھەوڵیان داوە ھانی چین بدەن ڕۆڵێکی زیاتری ھەبێت بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی ئۆکراین.

لە دوای کۆبوونەوەکە "ڤۆن دێر لاین" ئاماژەی بەوە کرد بە ڕاشکاویی باسیان لە ناکۆکییەکانیان کردووە و بە ھیواشن چین پێگە بەھێزەکەی لە ئەنجومەنی ئاسایش و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا بەکاربھێنێت بۆ ڕازیکردنی مۆسکۆ بە کشانەوە لە ئۆکراین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...503504505506507...995