"د. پشدەر عەبدوڵا" بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان رایگەیاند، ئەو گرفتەی بۆ نەخۆشخانەکان دروست کراوە زیانی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دینار بە ئابووری ھاووڵاتیان دەگەیەنێت، ھەر بۆیە داوا لە ھاووڵاتیان دەکات بچن فشار لە حکومەت بکەن و داوای مافەکانیان بکەن.
لە نوسراوێکی لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ھەڵەبجە و گەرمیانی کردووە تێدا ھاتووە، لەبەر بەرژەوەندی زیاتری خوێندکاران و پێدانی دەرفەتی زیاتر بە خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەکانیەوە بڕیادرا بە ھەمواکردنەوەی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان بۆ قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی و پەیمانگەکان بۆ کۆتاجار پەیڕەو بکرێت.
لە نوسراوەکەدا دووەم و کۆتا ھەموارکراوی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١- ٢٠٢٢ ھاوپێچکراوە.
پێشتریش ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، بۆ بەرژەوەندی و خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز دوادەخرێت.
د.رەهێڵ فەرەیدوون، بریكاری وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان، بە كوردسات نیوزی راگەیاند، كێشەی كەمی دەرمان لە سلێمانی، بەهۆی ئەو رێكارانەوە بووە كە لە رابردوودا هەبوون و لە سلێمانی بەراورد بە شارەكانی تر، پارەی نەختینەی زیاتر دراوە بە كۆمپانیاكان.
وتیشی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و هەموو لایەك لە هەوڵی چارەسەركردن و دۆزینەوەی رێگەچارەی جیاوازن بۆ گرفتەكە.
"حوسێن کەلاری" بەرێوەبەری ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان ڕایگەیاند: ھاوکاریەکان پێکھاتووە لە پێنج ئۆتۆمبێلی تایبەت بە تیمەکانی بەرگری شارستانی و پێداویستی فریاکەوتن بە بڕی ٣٣٠ ھەزار دۆلار کە بەسەر ھەر چوار پارێزگاکەی ھەرێم و ئیدارەی سۆران دابەش دەکرێت.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، مانگی رەمەزان تایبەتمەندی خۆی ھەیە بۆ موسوڵمانان و پێکھاتەکانی تریش، ئەوەش بەھۆی ئەو کلتوری پێکەوەژیانەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، نیگەرانن کە دەبینین ھەندێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لەم مانگەدا بابەتی زۆر ھەستیاری ئاینی دەکەنە تەوەری بەرنامەکانیان و رەنگە زۆر جار کەسانی ناپسپۆر قسەی لەسەر بکەن و کاریگەری نەرێنی لە سەر رەوشی پێکەوەژیانی ئاینی ھەبێت لە کوردستان.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داواش دەکات، کەناڵەکانی راگەیاندن بەرنامە ئاینییەکانیان بە جۆرێک بێت بچێتە خزمەتی پێکەوەژیانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و قوڵکردنەوەی خۆشەویستی لە نێوانیاندا، بە گرنگیشی دەزانن خۆیان لە بابەتی ھەستیاری ئاینی کە خزمەتی خەڵک و کوردستان ناکات بە دوور بگرن.
فاتن حەلفی ئەندامی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو دۆسیە و کەیسانەی کە ھاتوونەتە بەردەستی، بۆی دەرکەتووە تەشەنەکردنی مادە ھۆشبەرەکان بوونەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر خێزان و دامەزراوەکانی دەوڵەتیش.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لەمەودوا ھەر کەسێک کە داوا پێشکەش دەکات بۆ دامەزراندن یان وەرگرتن لە وەزارەتەکانی دەوڵەت، یان خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان، ئەگەر بە پشکنین دەرکەوت لە ئالودەبوانی مادەی ھۆشبەرە، ڕێگە بە دامەزراندنیان نەدەن.
ڕوونیشیکردووەتەوە، پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندارەکان، بڕگەی پشکنینی مادەی ھۆشبەر زیاد بکرێت ، بۆ ھەر کەسێک بیەوێت لە کارێکی گشتی دەستبەکار بێت، بۆ ئەوەی وەک بەرپەرچدانەوەیەک بێت لە بەرامبەر تاوانی مادە ھۆشبەرەکان.
لە کۆتایی پێشنیازەکەیدا ڕوونیکردووەتەوە، کەم ڕۆژ ھەیە ھاوڵاتیانی عێراق لەگەڵ تاوانێکی کارەساتباری بەکارھێنەرانی مادە ھۆشبەرەکان بە ئاگا نەینەوە، دیاترینیان کوشتنی دادوەر ئەحمەد فەیسەڵ دادوەریی لێکۆڵینەوەی تاوانی مادە ھۆشبەرەکان لە پارێزگای میسان بوو کە لە لایەن باندەکانی مادەی ھۆشبەرەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
ئەم ڕۆبۆتە لە قوڕێکی موگناتیسی دروست کراوە و دەتوانێ بچێتە بۆری و بۆشاییە بچوکەکانەوە و چەندین ئەرکی سەخت جێبەجێ بکات ، بۆ نموونە دەتوانێ بە ھەر تەنێکی نامۆوە بنووسێودەریبھێنت کەمرۆڤ بە ھەڵە و ڕێکەوت قوتی دەدات .
دروستکردنی ئەم جۆرە ڕۆبۆتە بەرھەمی تیمێک لە زانا و توێژەرەوەکانی زانکۆی ھۆنگ کۆنگە.
کوردانی شاری ناشڤیل دەڵێن، ئەم کارە پەیامێکی گرنگ دەدات بە کوردانی ئەو ویلایەتە.
وان ڕەشید بەڕێوبەری ڕێکخراوی ئەفەندی ڕایگەیاند، ئێمە لە ھەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکانەوە لەم ئەمریکاین و پێمان وایە دەبێت وەک خەڵکانێک بناسرێن کەوا بەشدارن لە دەوڵەمەندکردنی کلتور و کۆمەڵگە و ئابوری ئەم ناوچەیە،ھاوکات ڕێکخراوی ئەفەندی کاری کۆکردنەوەی کوردانی ئەمریکایە.
شاری ناشڤیل نزیکەی ٢٠ ھەزار کوری لێ نیشتەجێیە و بە کوردستانی ئەمریکا دەناسێنرێت.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە وتارێکدا لە ویلایەتی فلۆریدا، رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندە بە رێگریکردن لەوەی کە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و بەبێ گوێدانە ئەنجامی دانوستانەکانی ڤیەنناش لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی، بەردەوام دەبن لە روبەڕوبوونەوەی ھەڕەشەکانی ئێران، وتیشی، بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە ھێز و ھاوپەیمان و ھاوبەشەکانی ئەمریکا بەرامبەر رەفتارەکانی ئێران.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لەبارەی ھەڕەشەی گروپە تیرۆریستییەکانیشەوە رایگەیاند، ھەڕەشەکانی داعش لە ناوچەکەدا ماون و ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە روبەڕوبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و قاعیدە.

د. رێواز فایەق لە پەیامەکەدا راشیگەیاند، ھاوسۆزیی قوڵی خۆمان بۆ ئەو دایک و باوکە میھرەبان و خەمخۆرانە دەردەبڕین، کە بە پشویەکی درێژ و لەخۆبردوانەوە ڕوبەڕوی دۆخی سەختی پەروەردەیی جگەرگۆشەکانیان بونەتەوە، ماندوبون و ھیلاکیتان جێگەی ئەوپەڕی ستایشە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەرکی حکومەت و دامەزراوە تەندروستییەکانە، دەستباری ئەم ئەرکە قورسە پەروەردەییە لەگەڵ دایک و باوکانی خاوەن جگەرگۆشەی ئۆتیزم لە ئەستۆ بگرن، ئەویش بە کردنەوەی ڕێژەیەکی گونجاو لە سەنتەری ڕاھێنان و چارەسەرکردن، ھاوکات ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕِێکخراوە مرۆییەکان، بە یاسایەک ماف و پێداویستییەکانی ئەم توێژە و خانەوادەکانیان دەستەبەر بکرێت.
سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت ، ئاماری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا ھاتووە؛ لەنێوان ھەر (١٦٠) سەد و شەست منداڵێکدا یەکێکیان گیرۆدەی ئەم دۆخە تەندروستییە خراپ و ناھەموارەی ئۆتیزمن. دیارە ئەم ڕێژە بەرزەش لێکەوت و کاریگەریی خۆی ھەیە و زۆربەی کاتەکان باوانی مناڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم دووچاری خەمۆکی و چەندین جۆری ناسەقامگیریی دەروونی دەبنەوە، بەھۆی ھیلاکیی بەخێوکردنەوە، بێگومان کاریگەرییەکانیشی دەپەڕێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگە .
عەقید دیار ئیبراھیم بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای گەڕان و پشکنینێکی زۆر تەرمی یەکێک لەو سێ گەنجەی لە رۆژی نەورۆز لە چەمی خەمەڵوکەی ماوەت دیار نەمان دۆزرایەوە.
وتیشی، بە دووری دوو کیلۆمەتر لەو شوێنەی گەنجەکەی تێیدا خنکاوە تەرمەکە دۆزراوەتەوە و لە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی چارەنوسی ئەو دوو گەنجەکەی تر.
لە رۆژی ٢١ی ئادار سێ گەنج لە چەمی خەمەڵوکە دیار نەمان، تیمەکانی بەرگری شارستانیی و فڕۆکەوانی و قائیمقامیەتیش بە دوایاندا دەگەڕێن، ئەمڕۆش تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە.

بە پێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە مانگی ئاداری رابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنورەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان کوژراون و ٣١ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون، ٤٣٪ی حاڵەتەکانیش بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین ژمارەی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە مانگی رابردوودا لە پارێزگای کرماشان بووە کە ٢٨ حاڵەت بووە.
ساڵانە دەیان کۆڵبەر لە رێگە سەخت و پڕمەترسی سنورەکانی نێوان ھەرێم و خۆرھەڵاتی کوردستان دەکوژرێن و بریندار دەبن و ساڵی رابردووش ٥٤ کۆڵبەر کوژران و نزیکەی ١٧٠ی دیکەش برینداربوون.
"ئەحمەد ئاڵتون" داواکاری گشتی کە داواکارینامەی دۆسیەی کۆبانێی بۆ داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" ئامادەکردووە، دۆسیەیەکی نوێی لە دژی "دەمیرتاش" کردۆتەوە، کە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری ئەنقەرەوە پێشکەش بە ١٧ھەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە کراوە، لە دۆسیەکەدا دەمیرتاشی بە "پڕوپاگەندە بۆ رێکخراوی تیرۆر" تۆمەتبار کردووە.
لە راپۆرتەکەی کە پێشکەش بە دادگا کراوە بانگەشەی ئەوە کراوە دەمیرتاش لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ پەیامی "بژی سەرۆک ئاپۆ"ی بڵاوکردۆتەوە، ئەوەش پڕوپاگەندەیە بۆ رێکخراوی تیرۆر، داواش کراوە لە ١ تا ٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت، بەڵام تائێستا داواکارییەکە لەلایەن دادگای سزای قورسی ئەنقەرەوە قبوڵ نەکراوە.
جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، پلانی ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا بۆ داگیرکردن و شکستھێنان بە ئۆکراین، شکستیھێناوە و ئەمریکا بە چەکی دژی ھێرشی کیمیایی ھاوکاری ئۆکراین دەکات، ئەوە لە کاتێکدایە ھەفتەی رابردوو جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وەڵامی ھەر ھێرشێکی کیمیایی روسیا لە دژی ئۆکراین دەدەنەوە.
ھاوکات وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، ھێزەکانیان کۆگای سوتەمەنی و چەند فڕۆکەخانەیەکی ھێزەکانی ئۆکراینیان، بە موشەک کردوەتە ئامانج، راشیگەیاند، لە سەرەتای ھێرشەکەیانەوە کە ٣٨ رۆژە دەستیپێکردوە، ٣٨١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ھەزار و ٨٨٢ تانکی سوپای ئۆکراینیان لەناوبردووە.
میقداد بەھادین لێپرسراوی مەڵبەندی ١١ی گەرمیانی یەکێتی رایگەیاند، گەرمیان و گەرمیانییەکان لە فەرھەنگی مێژووی یەکێتی و لە روانین و بیری سەرۆک مام جەلالدا، ناویان بە گەورەیی و شکۆمەندی ھاتووە، داواشیکرد، دیداری یەکێتی بکرێتە کەرنەڤاڵی نوێبوونەوە و سەرکەوتن.
سالار مەحمود ئەندامی لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیش رایگەیاند، پێویستە ھەموان بەشدارییەکی کارا لە دیداری یەکێتیدا بکەن بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان.