هەواڵەکانهەواڵەکان

(تورکی جەمالی) ئەندامی کوتلەی سادیقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی ، سەرۆکی ئەنجومەنەکە ھیچ ڕۆڵێکی ڕاستەقینەی نەماوە، بەڵکو لایەنێکی سیاسی دیاریکراو بە تەواوی دەستی بەسەر کاری ئەنجومەنەکەدا گرتووە و ھەژمونی کردووە بەسەر خودی محەمەد حەلبوسیشدا.

ئەو ئەندامەی کوتلەی سادیقون، بێ ئەوەی ناوی ھیچ لایەنێک  بھێنێت جەختیکردەوە، ئێستا حەلبوسی کۆنترۆڵی ئیدارەدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەدەست دەرچووە و ناتوانێت کاروبارەکانی وەک پێویست بەڕێوە بەرێت، بەڵکو ھەموو ڕۆڵەکە بۆ لایەنێکی دیاریکراو قۆرغ کراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ٢٤ی مانگی شوباتی رابردۆوە کە لەشکرکێشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین دەستیپێکرد تا ٢ی ئەم مانگە، ھەزار و ٤١٧ مەدەنی کوژراون و ٢ ھەزار و ٣٨ کەسی تریش برینداربون، لە نێو کوژراوەکانیشدا، ٢٢٢ ژن و ٤٠ منداڵ ھەیە.

لەلایەکی ترەوە، لە بۆردومانێکی روسیاشدا بۆ سەر شوێنێکی نیشتەجێبون لە شاری "خارکیڤ" لە باکوری خۆرھەڵاتی ئۆکراین، ٧ کەس کوژران و ٣٤ی تریش برینداربوون. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەمار حەکیم" لە چاوپێکەتنێکدا جەختیکردەوە، ھەر لایەنێک حکومەت پێکبھێنێت بەشداری تێدا ناکەن، تەنانەت ئەگەر چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکانیش بێت، راشیگەیاند، مانەوەیان لە ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بۆ پاراستنی ھاوسەنگی و گەورەترین کوتلەیە، ھەر دەستپێشخەری و پێشنیازێکیش کە دەیخەنەڕوو، بۆ بەرژەوەندی گەلی عێراق و پێکھێنانی حکومەتێکی ھاوسەنگە. 

"عەمار حەکیم" باسی لەوەشکرد، ھاوپەیمانی سێ قۆڵی گرنگی بە پێکھێنانی حکومەت دەدەن، بەڵام لە رابردوودا پێکەوە روبەڕووی ململانێکان نەبوونەتەوە و ئەگەر حکومەتیش پێبکھێنن ھەر لەسەرەتاوە روبەڕووی کێشە دەبنەوە. 

وتیشی، تا ئێستا لایەنە سیاسییەکان و گەلی عێراق پلان و پڕۆگرامی ھاوپەیمانی سێ قۆڵی بۆ ئیدارەدانی دەوڵەت نازانن، جەختیشیکردەوە، ھەر حکومەتێک بەبێ چوارچێوەی ھەماھەنگی یاخود رەوتی سەدر پێکبێت، ناتوانێت سەقامگیری بەدیبھێنێت. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ ٤ی نیسان رۆژی جیھانی "ھۆشیارکردنەوە لە مین و پشتگیریکردنی کاروباری مین"ە و لەم یادەدا دەزگای گشتی کاروباری مین رایگەیاند، لە ئاکامی ئەو شەڕ و ناکۆکییانەی کە لە ھەرێمی کوردستان روویان داوە لە ئێستادا رووبەری ٢٥٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاکی ھەرێمی کوردستان ماوە پاک بکرێتەوە لە مین، ئەوەش پێویستی بە کۆمەکییەکی دارایی زۆر ھەیە کە لە ئێستادا بە تەنھا بە حکومەتی ھەرێم دابین ناکرێت.

راشیگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ١٣ ھەزار و ٥٠٠ ھاووڵاتی لە ھەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی مین. دەزگای مین داوا لە ھاووڵاتیان دەکات بە ھیچ شێوەیەک و بۆ ھیچ مەبەستێک نزیکی مین و تەقەمەنی و ناوچە مەترسیدارەکان نەکەون و ھەوڵی دەستکاریکردنیان نەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای فڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران (ھۆما)، لە راگەیەندراوێکدا دوایین رێنماییەکانی لەبارەی گەشتکردن بۆ عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو گەشتیارانەی تەمەنیان لەسەرو ١٢ ساڵە، تەنھا بە مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینەکانی جۆری (فایزەر و مۆدێرنا و ئەسترازینیکا و جۆنسۆن و سینۆفارم و سینۆڤاک) ، دەتوانن سەردانی عێراق بکەن و ١٤ رۆژیش بەسەر وەرگرتنی ڤاکسینەکە تێپەڕبوبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گەشتیارانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، دەبێت پشکنینی کۆرۆنایان کردبێت و ٧٢ سەعات بەسەر پشکنینەکە تێپەڕنەبوبێت.

لە راگەیەندراوەکەی کۆمپانیای ھۆمادا ھیچ ئاماژەیەک بە ڤاکسینەکانی دروستکراوی ئێران نەکراوە کە تا ئێستا، کامیان مۆڵەتی بەکارھێنانیان لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە وەرنەگرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٢ کەس بەھۆی تەقینەوەی مین لە سنورەکانی نێوان ھەرێم و خۆرھەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و ٣٨ کەسی تریش بریندار و کەمئەندام بوون، بە پێی ئامارەکە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠، ژمارەی قوربانیانی مین لە خۆرھەڵاتی کوردستان ٣٢٪ بەرزبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەی حاڵەتەکان لە سنورەکانی پارێزگای ئیلام بووە کە چوار کوژراو و ١٥ بریندار بووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند، ھێشتا ئەمریکا لەبارەی پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی ناو دانوستانەکانی ڤیەننا بڕیاری نەداوە و بەو ھۆیەشەوە دانوستانەکان راگیراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەندە ئەوان گەلێکی پشوودرێژن، بەڵام ئەو پشوودرێژییە بەردەوام نابێت و ناتوانن بۆ ھەتا ھەتایە چاوەڕێ بکەن، بۆیە ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت رێککەوتن بکات، دەبێت ھەرچی زووترە بڕیاری سیاسیی خۆی بدات.

پێشتریش حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندبوو، لە گەیشتن بە رێککەوتن لە دانوستانەکانی ڤییەننا نزیکبونەتەوە و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکا دایە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە دادگای فیدراڵی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە دادگای فیدڕاڵیی سەبارەت بەو سکاڵایانە کۆدەبێتەوە کە داوا دەکەن بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەرزبکرێتەوە و بگەڕێندرێتەوە بۆ بەھای پێشووی کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٢٠ ھەزار دینار بوو.

لە دانیشتنی یەکەمدا کە رۆژی ٨ی ئادار بەڕێوەچوو، دادگای فیدراڵی سەرەڕای بانگھێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی، داوای لە شارەزایانی بواری ئابووری کرد سەرنج و تێبینییەکانیان لەبارەی لێکەوتەکانی بەرزکردنەوە یان مانەوەی بەھای ئێستای دینار بەرامبەر دۆلار بخەنەڕوو. ڕۆژی ١٤ی ئاداریش دادگای فیدڕاڵی لەسەر ئەو پرسە کۆبووەوە، بەڵام بڕیاریدا کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دوابخات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"روبا فەلاح" ئەندامی تیمی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە رۆژێکدا بۆ ١٠٠ حاڵەت دابەزیوە، ئەوەش بە مانای ئەوە دێت کە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە عێراق کۆتاییھاتووە، بەڵام کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە مانای کۆتایھاتنی مەترسییەکانی ئەو ڤایرۆسە نایەت. 

"روبا فەلاح" وتیشی، رێژەی وەرگرانی دۆزی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتۆتە زیاتر لە ٢٥٪، بەڵام ئەوانەی دۆزی دووەمیان وەرگرتووە ١٧٪ی تێنەپەڕاندووە و ئەوەش رێژەیەکی کەمە، زۆرینەی ئەو توشبووانەشی تۆمار دەکرێن ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا رایانگەیاند ، لەدوو چالاکی جیادا شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە دوو لەتۆمەتبارەکان تەقەیان لە ھاوڵاتییەک کردبوو. چوار تۆمەتبارەکەی تریان لەسەر سکاڵای ژنێک دەستگیرکراون کە دەستدرێژیان کردبووە سەری .

ئاماژەیان بەوەکرد ، دوای ئەوەی ژنێک سکاڵای تۆمارکرد لەسەر چەند کەسێک کە دەستدرێژییان کردۆتەسەر، لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربکرێت، کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان سکاڵاکاری ھەڵخەڵەتاندووەو بردویەتی بۆ باخێک لەسنوری بەکرەجۆ، لەوێ تۆمەتباران دەستدرێژییان کردۆتەسەر.

ھاوکات، لەچالاکییەکی ترداو دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە لەسنوری گەڕەکی بەکرەجۆ بە فیشەک بریندار کرا ، ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ و ئاسایشی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوو توانرا ھەردوو تۆمەتبارەکە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن .

لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ دوشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەک کە لە دژی بەرزکردنەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار تۆمارکرابوو کۆبووە، دادگاکە گەڕانەوەی بەھای دیناری بۆ نرخی پێشووی ڕەتکردەوە.

ھەروەھا سکاڵاکان کە لە دژی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی تۆمارکرابوون ڕەتکرانەوە و دادگاکە دۆسیەکەی داخست.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سێھەم کۆبوونەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بوو لەبارەی بەھای دینار. 

لە دانیشتنی یەکەمدا کە رۆژی ٨ی ئادار بەڕێوەچوو، دادگای فیدراڵی سەرەڕای بانگھێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی، داوای لە شارەزایانی بواری ئابووری کرد سەرنج و تێبینییەکانیان لەبارەی لێکەوتەکانی بەرزکردنەوە یان مانەوەی بەھای ئێستای دینار بەرامبەر دۆلار بخەنەڕوو.

ڕۆژی ١٤ی ئاداریش دادگای فیدڕاڵی لەسەر ئەو پرسە کۆبووەوە، بەڵام بڕیاریدا کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دوابخات.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی یەکشەممەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم رایگەیاند، تا ئێستا بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ی قەرزی کرێی ئاو کاری پێدەکرێت و بڕیارەکە تا ١٧ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و دواتر درێژ ناکرێتەوە.

لە ماوەی شەش ساڵی رابردوشدا حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین جار مووچەی لە کاتی خۆیدا دابەش نەکرد و چەند جارێکیش بە لێبڕین و چارەکە مووچە دابەشکرا، بەو ھۆیەوە ھاووڵاتیانی ھەرێم نەیانتوانی بەپێی پێویست پارەی خزمەتگوزارییەکان بدەن و بڕێکی زۆر کرێی ئاو و کارەبایان لەسەر کۆبوەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عارف حەمامی" سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ئاشکرایکرد، دەستیانکردووە بە دانوستان و پێکھێنانی لیژنەکان لەگەڵ تەواوی ھێزە سیاسییەکان، بە ھێزە سیاسییەکانی نێو ھاوپەیمانی سێ قۆڵیشەوە، لە سەروو ھەموویانەوە رەوتی سەدر. 

"عارف حەمامی" وتیشی، ئامانجی سەرەکی گفتوگۆکانیان کۆتاییھێنانە بە بنبەستی سیاسی و خێراکردنی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، کەشێکی باش لە دانوستانەکاندا ھەیە لەگەڵ لایەنەکان و رەنگە لە رۆژانی داھاتوودا قەیرانی سیاسی عێراق بەرەو چارەسەر ھەنگاو بنێت. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکھاتبوو لە دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی  و د. رێبوار ئیسماعیل و د. مەجید حەمەدەمین ئەندامانی سەرکردایەتی و فەیسەڵ کەریم خان سەردانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کورد کردو لەلایەن محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتەکەوە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا دەرباز کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئاراستەی محەمەدی حاجی مەحمود کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و جەختی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی نێوان ھەردوولا کردوەوە.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە دۆخی کوردستان و عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان کراو ھەردوولا ھاوڕابوون کە پێویستە کورد وەک یەک تیمی یەکگرتوو کاربکا بۆ بەدەستھێنانی مافە دەستووری و نەتەوەییەکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی کۆسار نەوزاد، ئەو گەنجەی ئێوارەی ٢١ی مانگی رابردوو لەگەڵ دوو گەنجی دیکە کەوتنە ناو چەمی خەمەڵوکە، لەلایەن تیمی مەلەوانی تەق تەق دۆزراوەتەوە.

وتیشی، تەرمی کۆسار نەوزاد لە دووری ٢٠٠ مەتر لە شوێنی دۆزینەوەی دوو تەرمەکەی دیکە و لە نزیک گۆمی بەردەباز دۆزراوەتەوە.

ئێوارەی ٢١ی مانگی رابردوو سێ گەنج بەناوەکانی ھەڵکەوت نوری و دەرون رەئوف و کۆسار نەوزاد لە چەمی خەمەڵوکەی قەزای ماوەت بێسەروشوێن بوو، دوای ١٢ رۆژ لە گەڕان بەدوایاندا، شەممەی رابردوو تەرمی ھەڵکەوت و دەرون دۆزرانەوە و ئەمڕۆش تەرمی کۆسار دۆزرایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبەرامبەر خەرج نەكردنی موچەكانیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوكەوە، ژمارەیەك لە مامۆستایانی گرێبەست لە پەروەردەی كەركوك لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەكە گردبونەوە و رەخنەیان لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك گرت لە بەرامبەر دواخستنی خەرجكردنی موچەكانیان بۆ ماوەی سێ مانگ لە كاتێكدا موچەكەیان تەها 250 هەزار دینارە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...499500501502503...995