هەواڵەکانهەواڵەکان

دەستەی نەزاھە لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، دوای ووردبینکردن لە باج و ڕسوماتی دەستەی گومرگی، تواندراوە بڕی زیاتر لە دوو ملیار دینار لە کۆمپانیاکان وەربگیرێتەوە، کە ئەو ڕسوماتانە لە ئەستۆی ژمارەیەک کۆمپانیا مابوون و  نەدرابوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێی ڕاپۆرتێکی فەرمانگەی چاودێری ئەو بڕ پارەیەی کە وەک ڕسومات و باج  ھیشتا لای ھەندێ لە کۆمپانیاکان ماوە و نەدراوە (٤٠) ملیار دینارە.‌

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نەرمین مەعروف" وتیشی، فاکتەری دەرەکی بە تایبەت بەرژەوەندی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، کاریگەریان دەبێت لەسەر دانوستانەکانی نێوان بەغداد و ھەرێم لەسەر ئەو پرسە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د. ئازاد مستەفا" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دەرمانی پێوست بۆ ئەو بەرکەوتووانەی چەکی کیمیایی کە بە دەست ئازارەکانی سنگەوە دەناڵێنن گەشتە دەستیان، کە لەلایەن مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دابینکرابوو.

"د. ئازاد مستەفا" وتیشی، خۆیان ھیچ بودجەیەکیان لە بەردەستدا نییە بۆ کڕینی دەرمانی پێویست بۆ چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا وەفدی بۆردی پێکھاتەکانی یەکێتی پێشێلکاریەکانی ئیدارەی کەرکوکی لە ڕووی ئیداری و ئەمنی و خزمەتگوزاریەوە بۆ تیمی یونامی لە پارێزگای کەرکوک ڕوونکردەوە بە تایبەت سیاسەتی تەعریب ئەویش لە ڕێی ھێنانی خێزانی ھاوردە لە دەرەوەی کەرکوک و دروستکردنی خانوو بە شێوەی زیادەرۆ لە شارەکە، و داوایانکرد یونامی وەکو ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ڕۆڵی خۆی ببینێت.

وەفدەکە ڕاشیگەیاند، ئیدارەی کەرکوک جگە لەوەی نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتەکانی کەرکوکی نەکردووە لە ڕووی پڕۆژەی خزمەتگوزاریشەوە ئەولەویەتی بە بەشێک لە ناوچە و گەڕەکەکانی باشووری کەرکوک داوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم ڕایگەیاند دەیانەوێت کاریگەرییە نەرێنییەکان جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین کەمبکرێنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش حکومەت ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر تاوەکو بارگرانی نەبوونی بەرھەمە خۆراکییەکان یان گرانبوونیان لە سەر ھاووڵاتییان دروست نەبێت.

ئەو بەرھەمە خۆراکییانەی کە بۆ ماوەی ٢ مانگ ڕەسمی گومرگیان لەسەر ھەڵدەگیرێت پێکھاتوون لە ئارد ، برنج ، زەیتی خواردن، و ڕۆنی بەستووی ڕووەکی وئاژەڵیی ، چای ڕەش ، شەکر ، پاقلەمەنی وشک ( نۆک، نیسک، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیاو ماش) ، شیری منداڵان بە ھەموو جۆرەکانییەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە "ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگیی ئامادەسازی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کردەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان."

ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە کراوە لە ڕێگەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان لە پارێزگا و ئیدار سەربەخۆکان چاودێری نرخ و بازاڕ دەکرێت و لەدوای ئەو دوو مانگەی دیاریکراوە ھەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە ئەنجامی ڕێکارە پێشنیارکراوەکان دەکرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەلی ڕازی" وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو رێککەوتنە نین کە ھەرێم لەگەڵ کۆمپانیای "پاوەرچاینا"ی چینی ئیمزای کردووە، بۆ دروستکردنی چوار بەنداو لە ھەرێمی کوردستان، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو دەبێت لە سەرانسەری عێراقدا.

ڕاشیگەیاندووە، دروستکردنی ئەو بەنداوانە مەترسییەکان لەسەر ھەردوو ڕووباری دیجلە و فورات زیاتر دەکات، لەبەرئەوە داوا دەکات بەنداوەکانی ھەرێم بە ھەمان ئاڕاستە بن لەگەڵ پلانی ستراتیژی ئاو کە تا ساڵی ٢٠٣٥ دانراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی ھەرێم لە ١٦ی ئاداری ڕابردوو لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی ئیمزاکرد، بۆ دروستکردنی بەنداوی دەڵگە لە پشدەر و خێوەتە لە سلێمانی و مەنداوە لە ھەولێر و بەنداوی باکرمان لە دھۆک.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ٤٠ دیپلۆماتکاری ڕووسیی لە باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە بەرلین ئاگادارکردووەتەوە، کە ئەڵمانیا بەجێبھێڵن، بە ھەمان شێوە فەڕەنساش ٣٠ دیپلۆماتکاری ڕووسیی لە پاریس دەردەکات.

ھەر لە چوارچێوەی دەرکردنی دیپلۆماتکارانی ڕووسیا، حکومەتی ئیتاڵیا بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتەکانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا، پلانی ھەیە بۆ دەرکردنی دەیان دیپلۆماتکاری مۆسکۆ لە وڵاتەکەی.

دەرکردنی ئەو دیپلۆماتکارە ڕووسییانە، لە چوارچێوەی سزاکانی وڵاتانی ئەوروپایە دژی ڕووسیا بەھۆی ھێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆکراین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنەکە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕەوشی "ئۆکراین" دەکات و "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدار دەبێت، "ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی"ش لە ڕێی ڤیدیۆوە وتەیەک پێشکەش دەکات و چاوەڕوان دەکرێت ڕەوشی "بوچا" بخاتەڕوو. "زیلینسکی" لە ڤیدیۆیەکی تۆمارکراویشدا ڕایگەیاند، ڕووسیا ھەوڵی شاردنەوەی تاوانەکانی دەدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بایدن" لە کاتی گەڕانەوەی بۆ واشنتۆن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، دەیەوێت سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت.

"پوتن"یشی بە تاوانباری جەنگ وەسفکرد و وتی، داوای دادگاییەکی تایبەت بە تاوانەکانی جەنگ دەکات، بە تایبەتی کە کۆمەڵی نێودەوڵەتی توڕەن لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییەی لە شاری "بوچا"ی "ئۆکراین" ڕوویداوە.

"بایدن" ڕاشتگەیاند، کە ھیچ بەڵگەیەکی ڕوون نییە لەسەر کشانەوەی ھێزەکانی ڕووسیا لە چەند ناوچەیەکی ئۆکراین. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د. پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل" لە نوسراوێکدا داواکەی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کردووە و دەڵێت پێویستە چاو بخشێنرێتەوە بە فرۆشگەی قوتابخانەکانی سلێمانی و دەوروبەری، بۆ باشکردنی کوالیەتی و جۆری ئەو خواردەمەنییانەی بە خوێندکاران دەفرۆشرێن.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە فرۆشتنی چپس و شیرینی و نەستەلە و شەربەتی تۆزی گیراوە قەدەغە بکرێن، چونکە زیانی گەورەیان بۆ تەندروستی منداڵان ھەیە،  ئەو منداڵانەشی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە کاریگەری خراپیان لەسەر دروست دەبێت و کۆنترۆڵی شەکرەیان لە دەست دەدەن.

"د. پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل" داواشی کردووە لە بری ئەو خواردنانە، جۆرەکانی میوە و چەرەسات و شیر و نۆکاو و پاقلەی کوڵاو و ھێلکەی کوڵاو و چەند بابەتێکی تر بفرۆشرێن، ئەوەش لە ژێر چاودێری تەندروستیدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، پێشنیازیان بۆ شارەوانی ھەڵەبجە کردووە بە تەرخانکردنی چەند پارچە زەوییەک بۆ دروستکردنی کۆگای خۆراک تا لە ڕەوشە نەخوازراوەکاندا بتوانرێت زۆرترین بەشەخۆراکی تێدا ھەڵبگیرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لە ٢٤ی مانگی شوباتی ئەمساڵ، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا چەند پاکێجێکی سزایان بەسەر کەرتەکانی بانکی و بازرگانی و وزەی ڕووسیادا سەپاند.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژی ٥ی نیسانی ساڵی ١٩٩١، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی پڕۆژەبڕیارێکی ھاوبەشی بەریتانیا و فەڕەنسا و تورکیا کۆبووەوە و بڕیاری ژمارە ٦٨٨ی بەسەر حکومەتی ئەو کاتی عێراقدا سەپاند و ناوچەی دژەفڕینی لە ھێڵی ٣٦ لە کوردستان دروستکرد.

لەو کاتەدا ١٠ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش دەنگیان بە پڕۆژەبڕیارەکەدا و وڵاتانی یەمەن و زیمبابۆی و کوبا بە نەخێر دەنگیان بە پڕۆژەبڕیارەکەدا و چین و ھندستانیش بێلایەنییان ھەڵبژارد.

ئامانجی بڕیارەکە پاراستنی خەڵکی کوردستان بوو لە ھێرشی ڕژێمی بەعس و دوای کۆڕەوە ملیۆنییەکەی گەلی کورد ھات، کە ئەنجومەنی ئاسایش لە ماددەی دووی بڕیارەکەدا، داوای لە حکومەتی ئەو کاتی عێراق کرد، ھێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر گەلی کورد ڕابگرێت و دەرفەت بدات گفتوگۆیەکی کراوە بکرێت.

بڕیاری ٦٨٨ بە یەکەمین بڕیاری نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لە کورد و پاراستنی لە جینۆساید لە لایەن حکومەتی ئەو کاتی عێراقەوە دادەنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بارەی لێدوانێکی عەلی ڕازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، کە ڕایگەیاندبوو، ئاگاداری ئەو ڕێککەوتنە نین کە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای "پاوەرچاینا"ی چینی، بۆ دروستکردنی چوار بەنداو ئیمزای کردووە، ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەو ھەواڵە بە مەبەست وروژێندراوە.

وتیشی، بە پێی پلانی ستراتیژیی ئاوی عێراق، کە تا ساڵی ٢٠٣٥ دانراوە، لە کۆی ٩٠ بەنداو، ٦٠ بەنداویان لە ھەرێم دروست دەکرێن و ھیچ بەنداوێکیش بە بێ ڕاوێژ و ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق دروست ناکرێت، بە پێچەوانەوە لیژنەی ھاوبەشیان لەگەڵ بەغداد ھەیە بۆ دروستکردنی ئەو بەنداوانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی محەمەد کادری پێشکەوتووی یەکێتی پێکھاتەی ژوورەکە و ئامانجی دروستکردنی و ھەنگاوەکانی بۆ داھاتووی ڕوون کردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ژوورە دەبێتە پردی پەیوەندی لە نێوان کەرکوک و ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی عێراق.

وتیشی، کاری ئەو ژوورە فراوانتر دەبێت دوای ئەوەی ھەنگاوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاسایی دەبنەوە و لیژنە ھەمیشەییەکانی ئەنجومەنەکە ڕێکدەخرێنەوە و دەستبەکار دەبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، نوسینگەی "کازمی" ھەوڵدەدات دانوستانەکان لە نێوان سعودیە و ئێران لە "بەغداد" دەستپێبکەنەوە، کە تا ئێستا ٤ خولی دانوستانەکان بەڕێوەچوون و ھەردوولاش گفتوگۆکانیان بە ئەرێنی وەسفکردووە.

"سەعید خەتیب زادە" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاندبوو، دانوستانەکان پێویستیان بە ئەجێندای ڕوون ھەیە و تاران ئامادەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانە لەگەڵ ڕیاز.

خولی پێنجەمی دانوستانەکانیش لەلایەن ئێرانەوە ڕاگیراوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی لێپرسراوانی سعودیە دەیان بڕیاری لەسێدارەدانیان جێبەجێکرد، کە بڕیارەکە ھاووڵاتی شیعە و ٧ یەمەنی سەر بە حوسییەکانی گرتووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...497498499500501...994