بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، ھێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە ٧٣ کۆچبەری نایاساییان لە ناوچەی دۆشیمە ئالتی لە سنوری پارێزگای ئەنتاڵیا دەستگیرکردووە، لە کاتێکدا ئەو کۆچبەرانە لە ھەوڵی ئەوەدابوون بە قاچاغ خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا.
پۆلیسی تورکیاش ئاشکرایکردووە، کۆچبەرەکان خەڵکی وڵاتانی عێراق و ئێران و ئەفغانستان و پاکستان و سوریا بوون، لە ئێستاشدا پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان بەدوای ئەو قاچاغچییانەدا دەگەڕێن کە کۆچبەرەکانیان ھێناوەتە ئەو سنورە.
ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕووسیا كە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە جنێف لەگەڵ بایدن كۆببێتەوە، وەسفی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەكات و دەڵێت، تڕەمپ كەسێكی تایبەت و لێهاتوو بووە. لە بارەی ناوهێنانی لەلایەن بایدنیشەوە بە بكوژ، پوتین وتی، پێشتر تۆمەتی زۆری لەو شێوەیەی گوێ لێبووە، بۆیە هیچ گرنگییەكی پێنادات.
جۆو بایدن بەر لە ئەنجامدانی سەردانەكەی بۆ ئەوروپا وتی، نایانەوێت بكەونە ململانێ لەگەڵ ڕووسیا و هەوڵی جێگیركردنی پەیوەدنییەكانیان دەدەن، بەڵام ئەگەر ڕووسیا ئەو كارانە بكات زیان لە وڵاتەكەی دەدات و بە توندی وەڵام دەدەنەوە.
"واین مارۆتۆ" وتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، بە بڕی ٣ ملیۆن دۆلار چەک و پێداویستی سەربازییان ڕادەستی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووە، جەختیشیکردووەتەوە، پابەندن بە ڕێککەوتن و ھاوکارییەکانیان لەگەڵ ھاوبەشەکانیان لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو چەکانەی ڕادەستی ھێزەکانی پێشمەرگە کراون، لە چوارچێوەی بەرنامەی سندوقی ڕاھێنان و پڕچەککردندان کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دامەزراوە و لە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" بۆ ئەو ناوچانەی کێشەیان لەسەر دابینکراوە.
وتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی یەکەمی مانگی حوزەیراندا ١٣ ئۆپراسیۆنیان لە عێراق و سوریا دژی داعش ئەنجامداوە، ڕێگریشیان لە ٣ کردەوەی تیرۆریستی کردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکاندا ھاتووە، ڕۆژی ھەینی ئەنجومەنی کۆمیسیۆن کۆبووەتەوە و بڕیاری دوورخستنەوەی ٥ کاندیدی ھەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی دەرکردووە بەھۆی ئەوەی کە پلەی سەربازییان ھەیە و لە وەزارەتی بەرگری خزمەت دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە ھەفتەی ڕابردوو، ئاژانسی ھەواڵی عێراقی بڵاویکردبووەوە، بەھۆی ئەوەی پلەی سەربازییان ھەیە، کۆمسیۆن ١٣٥ کاندیدی ھەڵبژاردنەکانی دوورخستووەتەوە.
لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی وڵاتانی جی حەوت، لە دوورگەی کۆرنۆواڵ لە بەریتانیا، شاژنە ئێلیزابێس شاژنی ئەو وڵاتە، سەرکردەکانی حەوت وڵاتە پیشەسازییەکەی جیھانی بینی و وێنەی یادگارییان پێکەوە چرکاند، کە یەکێک لەو سەرکردانە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا بوو، ئەوەش یەکەمین جارە جۆو بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا چاوی بە شاژنی بەریتانیا بکەوێت.
ھاوکات لە پێشوازی سەرکردەکانی جی حەوتدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانی شاھانەی بەریتانیا ئامادەبوون، لەوانە شازادە چارلز شازادەی جێنشین و ھاوسەرەکەی، ئەوەش یەکەمین کۆبوونەوەی لەو جۆرەی ئەندامانی خێزانی شاھانەی بەریتانیایە، دوای کۆچی دوایی شازادە فیلیپ ھاوسەری شاژنی بەریتانیا، لە مانگی نیسانی ئەمساڵ.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دوای ئەوەی ڕۆژی ھەینی ھاووڵاتیەک لە گەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی کوژراو و ئۆتۆمبێلەکەشی دزرا و تاوانباری تاوانەکەش ھەڵھات و ئۆتۆمبێلەکەی بەرەو خوارووی عێراق بردبوو.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ھێزەکانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی و بە سەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بە ھەماھەنگی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ژووری ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، دەستبەسەر ناسنامەی تۆمەتبارەکەدا گیراوە کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٨ی تکریتە.
ھاوکات ھێزەکانی ئاسایش توانیوانە تاوانبارەکە دەستگیر بکەن و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەشدا بگرن، جەخت لەوەشکراوەتەوە، لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشدا لەسەر زانیارییەکانی ئاسایشی سلێمانی لەلایەن تیمێکی ھاوبەشەوە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعاتدا تاوانبارەکە دەستگیر بکەن، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق، بڕیاریداوە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١، بەڵام جوتیارانی سنوری پارێزگای دھۆک ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، تا ئێستا بەغداد بڕی وەرگرتنی گەنم و نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی پارێزگای دھۆکی دیاری نەکردووە.
ھاوکات جوتیاران چاوەڕوانن حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بدات.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان "کەنەکە" لە ڕانییە، دیالۆگێکی کراوە سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای کوردستان و مەترسییەکان و لەشکرکێشی و داگیرکارییەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات، بڕیارە لەو دیالۆگەدا "کەنەکە" ھەموو ئەو بابەتانە بخاتەڕوو کە مەترسی لەسەر ڕەوشی ھەرێمی کوردستان دروستکردووە.
ماوەیەکە نرخی بەنزین و سوتەمەنی لە ھەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە، بە شێوەیەکی گشتی نرخی یەک لیتر بەنزین نزیکەی ٢٠٠ دینار زیادیکردووە، لە بەنزینخانەیەک بۆ بەنزینخانەیەکی تریش جیاوازی ھەیە.
شۆفێرانیش بە گشتی و شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی کرێ بە تایبەتی نیگەرانن لە بەرزبوونەوی نرخی بەنزین و نزمی کوالیتییەکەی داواش دەکەن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەری ئەو گرفتە بکەن.
وەفدەکەی تورکیا کە بە فەرمانی (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆکی تورکیا سەردانی لیبیای کردووە و پێکھاتووە لە (مەولود چاوشئۆغڵو) وەزیری دەرەوە، (خوڵوسی ئاکار) وەزیری بەرگری، (سولیمان سۆیلو) وەزیری ناوخۆ، (یاشار گویلەر) سەرۆک ئەرکانی سوپا، (ھاکان فیدان) سەرۆکی میت و چەند بەرپرسێکی تر.
وەفدی تورکیا لەگەڵ (عەبدولحەمید دیبەیبە)، سەرۆک وەزیرانی لیبیا و (محەمەد مەنفی)، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا کۆدەبنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لیبیا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ دەسپێکردنی پڕۆسەی دیموکراسی و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن.
ئەمڕۆ خولی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان، وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەنا بەڕێوەدەچێت، (عەباس عێراقچی) سەرۆکی وەفدی ئێران لە دانوستانەکانی ڤییەنا ڕایگەیاند، لایەنە بەشدارەکانی دانوستانەکان ڕاوێژی خۆیان بۆ گەرەنتی جێبەجێکردنی تەواوەتی و کاراکردنەوەی ڕێکەوتننامەکە کردووە، چونکە زیاتر لە دوو ھەفتەیە دانوستانەکان بە بیانوی ڕاوێژی ناوخۆیی وڵاتە بەشداربووەکان ڕاگیراوە، وتیشی، دانوستانەکان بەردەوامن و بەرەوپێشچوون لە ھەندێک بابەتدا ھەیە.
ڕۆژی ھەینی (وانگ یی) وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند، دانوستانەکانی ڤییەنا لە قۆناغی کۆتاییدایە، ئەوەش دوای ھەوڵە دیپلۆماسیەکان بۆ دووبارە داڕشتنەوەی نەخشە ڕێگەیەکی گشتگیر.
"مەھدی شوشتەری" سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی یارمەتیدان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی ئێران و ھەرێمی کوردستان و ناساندنی توانا ھەناردەکارییەکانی ئێران، دووەمین پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ٢٢ تا ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیای باوەڕپێکراو لە ناوەندی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو کۆمپانیانە لە ١٥ گروپی جیاوازی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی وەک مەوادی خۆراکی و وشکە و فەرش و ئامێر و کاری دەستی و جلوبەرگ و پیشەسازی بینا و پێداویستی ناوماڵ و پزیشکی و پێداویستی ئۆتۆمۆبێل و ئامێری بەخێوکردنی ئاژەڵ و باڵندە و پیشەسازی چاپ بەشداری دەکەن، نوێترین کاڵا و توانا ھەناردەکارییەکانی خۆیان نمایش دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی حەج و عومەرەدا ھاتووە، ئەو کەسانەی بەشداری فەرزەی حەجی ئەمساڵ دەکەن، دەبێت تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٦٥ ساڵ بێت و ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتبێت و دووریش بن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
ماوەی دوو ساڵە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگە بە ھاوڵاتیانی وڵاتانی دیکە نادرێت بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج ڕوو لە شاری مەککە بکەن.
بە پیێ میدیاکانی رۆژئاڤا چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە دوو حەفتەی رابردوودا شەش کەس لە گوندی دێرسوانی سەر بە ناوچەی شەران و گوندی مەسیکای سەر بە ناوچەی جندرێسی ھەرێمی عەرفینیان رفاندووە. ھەروەھا دوای وەرگرتنی پارە رفێنراوەکان ئازادکراون.
لە لایەکی تروەوە چەکدارەکان ھاوڵاتی بە ناوی عەلی عارف خەلکی گوندی قیبار کە زیاتر لە سێ سال و سێ مانگ بوو لە لای چەکدارەکان زیندانیکراوبو لە ھەشتی ئەم مانگە ئازادکرا.
دەقی پەیامەکە...
ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونی یەکێک لە ژنە پێشمەرگە تێکۆشەر و خەباتگێڕەکانی کۆڕی خەبات و ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی شۆڕش و سەرکردەیەکی کاریگەری کوردستان و عێراق دەکەینەوە. یادی لەدایکبوونی دایکێک دەکەینەوە کە گەنجێتی لە شاخ بەسەربرد و دوای راپەڕینیش باوەشی بۆ منداڵان و گەنجانی کوردستان کردەوە و شەڕی بۆ مافەکانی مرۆڤ و پێکەوەژیان و لێبووردەیی دەکرد.
ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد بەتەنیا دایک نەبوو بۆ ئێمە، بەڵکو بەو رۆشنبیرییە فراوانەی لە مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەدەوە وەریگرتبوو وەک مامۆستایەک وانەکانی ئازادی، مافی مرۆڤ، یەکترقبوڵکردن و دیموکراسی فێردەکردین.
لە ھێرۆ خانەوە فێری ماندوونەناسی و ھەوڵدان بووین لەپێناو ئامانجە باڵاکان و خزمەتکردنی کوردستانەکەمان.
ھێرۆ خان زۆرباش لە گرنگی کایەی رووناکبیری و رۆژنامەنووسی تێگەیشتبوو، ھەربۆیە ھەمیشە پاڵپشت و ھاندەرێکی سەرسەختی ھونەرمەند، رۆشنبیر و رۆژنامەنووسان بوو. کارەکانیشی لەو بوارانەدا بۆ ھەمیشە بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە و مێژوو بە شانازییەوە باسی دەکات.
ئەمڕۆ کە یادی خاتوو ھێرۆی دایک و ژنە شۆڕشگێڕ دەکەینەوە، بەڵێن دەدەین بە پەندوەرگرتن لە مێژووی پڕشانازی ئەو ژنە سەرکردەیە بەردەوامبین لە خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و پاراستنی یەکێتییەکەی مام. ھاوکار و ھاندەری ھونەرمەند، رۆشنبیر و رۆژنامەنووسان بین. گیانی تەبایی و یەکترقبوڵکردن زیندوو بکەینەوە و پێکەوە دەستلەناودەست لەپێناو سەربەرزی کوردستان و خەڵکەکەی کار بکەین.
تەمەنت درێژ و سایەوسێبەرت ھەمیشە بەسەرمانەوە بێت خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد.
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەمڕۆ شەممە ١٢ی٦ی٢٠٢١، لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی پێشوازی کرد لە ھانس ئاکربووم کونسوڵی گشتیی ھۆڵندا لە ھەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ یان تین ھۆڤ راوێژکاری سەربازیی لە کونسوڵخانەی ھۆڵندا لە ھەرێم.
لە دیدارەکە لاھور شێخ جەنگی تەئکیدی لە ھەڵوێستەکانی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و پابەندبوونی ھەردوولا بە ڕێککەوتنەکانی نێوانیان.
ھاوکات ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ چاکسازی و یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە بە ڕەچاوکردنی بنەمای ھاوسەنگی، ڕاشیگەیاند: بوونی یەک ھێزی نیشتمانیی پڕچەک و مەشقپێکراو بۆ ئێستا و داھاتووی کوردستان گرنگە و بە ھەموو شێوەیەک پشتیوانی دەکەین. لەو ڕووەشەوە پێزانینی پێشکەش بە ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد کە لەو پێناوەدا ھەنگاوی گرنگیان ناوە.
لە بەشێکی تری دیدارەکدا ئاماژە بە مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی چەکدارانی داعش کرا و جەخت لە بەردەوامی یٔۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە کرایەوە بۆ دوورخستنەوەی مەترسیی سەرھەڵدانەوەی یٔەو خانە نوستووانەی داعش.
ھاوسەرۆک لاھور شێخ جەنگی نیگەرانی خۆی دەربڕی بۆ پەرەسەندنی گرژییەکان کە بەم دواییە لە سەر سنوورەکانی ھەرێم و تورکیا ھاتونەتە ئاراوە، وتیشی: نابێت ڕێگە بدەین سەقامگیری و ئاسایش و ئارامیی ھەرێمی کوردستان بە بیانووی جۆراوجۆر بخرێتە مەترسییەوە، دووپاتی کردەوە گرتنەبەری شەڕ و ڕێگەی سەربازی کێشەکان چارەسەر ناکات، پشتیوانیی ڕێگەی ئاشتی و زمانی دیالۆگین بۆ کۆتاییھێنان بە کێشەکان. وتیشی یٔێمە ڕامانگەیاندووە کە بە ھەموو شێوەیەک دژی شەڕی براکوژین.
لە کۆتایی دیدارەکەدا ھاوسەرۆک لاھور شێخ جەنگی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراقی بە گرنگ زانی، بۆ گۆڕانکاریی ڕاستەقینە و بەدیھێنانی ئامانجەکان و وتی: وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھانی ھەموو لایەنە کوردستانییەکان دەدەین بێنە ژێر چەتری لیستی ھاوپەیمانی کوردستان کە لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان پێکھێنراوە و لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێت یەکدەنگیی کورد لە بەغدا بپارێزین و لە ڕێگەی خەباتی پارلەمانییەوە تەواوی مافەکانی گەلی کورد بە دەست بھێنین.