هەواڵەکانهەواڵەکان

"فەواز عەبدولعەباس" سەرۆکی پڕۆگرامی عێراق لە لیژنەی نێودەوڵەتی کاروباری بێسەروشوێنان ڕایگەیاندووە لە ساڵانی ڕابردوودا تیرۆریستانی داعش ٦٠٠ زیندانیکراوی گرتووخانەی بادوشیان کوشت و تەرمی بەشێکی زۆریان دۆزرایەوە، بەڵام تەرمی ٢٢٠یان کە خەڵکی بەغدادن تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە ھەر بۆیە وەک بێسەروشوێن مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکەیان دەکرێت و لیژنەی نێودەوڵەتی کاروباری بێسەروشوێنان بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق، لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە دەکات و دواتر لە ڕاپۆرتێکدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕادەگەیەنێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵەی سووری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت سەرچاوەی موشەکەکە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریایە و مەزڵووم کۆبانێش ڕایگەیاندووە، بە قووڵی خەمبارن بە گیان لە دەستدانی کەسانی مەدەنی و بە ئامانجگرتنی نەخۆشخانە دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بەڵام تورکیا دەڵێت ھێرشە موشەکییەکە لەو ناوچانەوە کراوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی یەپەگەدان کە کەتوونەتە باکوری پارێزگای حەلەبەوە.


حکومەتی تورکیا لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٨وە شاری عەفرینی داگیر کردووە و ڕۆژئاوای کوردستانیش ئەنقەرە بە کوشتنی ھاوڵاتینی عەفرین و گۆڕینی دیموگرافیای شارەکە و بڕینەوەی دار زەیتوونەکان تۆمەتبار دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان ڕایگەیاندووە، بە فەرمانی مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، پلانی تۆکمە بۆ پاراستنی سنورەکان لەگەڵ سوریا داڕێژراوە و دانانی کامێرای چاودێریش ڕۆڵی گرنگیی ھەبووە لە سەرکەوتنی پلانەکەدا، ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لە ئێستادا ڕەوشی ئەمنی ناوچە سنورییەکان بە تەواوی ئارامە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە ھەماھەنگی نێوان وەزارەتی بەرگری و حەشدی شەعبی خەندەقێک بە پانی ٣ مەتر و قوڵی ٣ مەتر لە سنورەکانی سوریا و عێراق ھەڵدەکەنرێت و ژمارەیەکی زیاتر کامێرای چاودێریش لەو ناوچانە جێگیر دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندی "کانیلان"ی سەر بە قەزای "پشدەر"یان کردووە و ٤ کەس شەھیدبوون کە لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون، ھەر بەھۆی بۆردوومانەکە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.

بۆردوومانەکانی تورکیا بە شێوەی ڕۆژانە لە ناوچەکانی سنوری ھەرێم بەردەوامە و سەرباری نیگەرانییەکان تورکیا بۆردوومانەکانی رانەگرتووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی ئیسڕائیل متمانە بە حکومەتی نوێ ببەخشێت، کە لە ٨ حزب پێکدێت و کۆتایی بە ١٢ ساڵەی دەسەڵاتی "بنیامین ناتانیاھۆ" وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل دەھێنن، بەوەش چەقبەستوویی سیاسی وڵاتەکەش کۆتایی پێدێت. 


لە ئەگەری پێدانی متمانە بە حکومەتی نوێ، "نەفتالی بینیت" بۆ ماوەی ٢ ساڵ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل و بۆ دوو ساڵی داھاتووش "یائیر لبید" لە ٢٠٢٣ دەسەڵات دەگرێتە دەست. 
لای خۆشیەوە، "بنامین ناتانیاھۆ" سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایگەیاندبوو، گەورەترین ساختەکاری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەمساڵ کراوە. 






بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نیبراس ئەبو سودە" وتەبێژی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنەکە وتی، مشتومڕ لەسەر ئەو کاندیدانە دروست بووە کە دوور خراونەتەوە و ئەگەری دووبارە کاندید کردنەوەشیان ھەیە، ئەگەر دادگا تانەکان قبوڵ بکات.

وتیشی، ژمارەی کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق گەیشتووەتە ٣ ھەزار و ٥٢٣ کاندید و تەنھا ٢٥یان دوور خراونەتەوە کە لە نێویاندا ٥یان سەربازیین، ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە کە باس لە دوور خستنەوەی ١٣٥ کاندید دەکەن.

"نیبراس ئەبو سودە" داواشی لە ڕاگەیاندنەکان کرد ھەواڵی ناڕاست لەسەر کاندیدەکان و ژمارەیان بڵاونەکەنەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکردە سیاسییەکانی عێراق بە گرنگییەوە باس لە گرنگی سەردانە چەند ڕۆژییەکەی وەفدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی بۆ بەغداد دەکەن و دەڵێن، یەکێتی ڕۆڵی گەورەی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق ھەیە و ئەمەش درێژکراوەی ئەو مێژووەیە کە یەکێتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک مام جەلال لە ڕابردوودا ھەمیشە کلیلی چارەسەر بووە و وڵاتی لە ناکۆکییە قوڵ و کێشە گەورەکان پاراستووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٤٩٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٥٥٤ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                      ژمارە ( ٤٧٣ )  
١. پشکنین: ( ٨٤٤٣ پشکنینی نوێ) 
• ( ٣٥٨٦) ھەولێر
• ( ١٨١٩) سلێمانی
• ( ٢٣٦٧) دھۆک
• ( ٤٢) ھەڵەبجە
• ( ٥٤٣) گەرمیان
• ( ٨٦) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٤٩٧ تووشبووی نوێ)
• ( ١١٩) ھەولێر
• ( ٢٨٢ ) سلێمانی
• ( ٤١) دھۆک
• ( ٥) ھەڵەبجە
• ( ٤٧) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٥٥٤ چاکبوون)
• ( ١٩٥) ھەولێر
• ( ٢٠٨) سلێمانی
• ( ٩٨) دھۆک
• ( ١٢) ھەڵەبجە
• ( ٣٨) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٢ مردن)
• ( ٠) ھەولێر
• ( ١ ) سلێمانی
• ( ١) دھۆک
• ( ٠ ) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠ ) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٩٨٦٢٥٩ (٦٩٢٧٩٢ ھەولێر، ٤٧٨٦٩٧ سلێمانی، ٧٩٨٩٦٤ دھۆک، ١٥٨٠٦ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٧٦٦٥٩ (٥٣٩٩٨ ھەولێر، ٥٧٢٧٠ سلێمانی، ٦١٦٤٩ دھۆک، ٣٧٤٢ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٦٥٠٧٢ ( ٥١٦٦١ ھەولێر، ٥٠٧٧٥ سلێمانی، ٥٩٠٦٧ دھۆک، ٣٥٦٩ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٢٢٥ (١١٤٨ ھەولێر، ٤٤٩٩ سلێمانی، ١٥٥٥ دھۆک، ٢٣ ھەڵەبجە)
مردن ٤٣٦٢ (١١٨٩ ھەولێر، ١٩٩٦ سلێمانی، ١٠٢٧ دھۆک، ١٥٠ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
١٣ی حوزەیران ٢٠٢١
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریاز دەڕاڕ ھاوسەرۆکی مەسەدە وتی، بەردەوامی رکابەرییەکانی وڵاتە زلھێزەکان بۆ بەدیھێنانی بەرژەوەندییەکانیان بەربەستن لە بەردەم دیارکردنی ئایندەی سوریا و درێژە بە ململانێکان دەدات. 

وتیشی، رەتکردنەوەی ھەنگاوەکانی تایبەت بە چارەسەری ئاڵۆزییەکانی سوریا لە لایەن وڵاتە خاوەن ھەژموونەکانەوە لە سوریا، دەرگای شەڕ و قەیرانەکان بە کراوەیی دەھێڵێتەوە.

دەڕاڕ ئاماژەی بەوەشکرد، یەکڕیزی ھێزەکانی ئۆپوزسیونی سوریا تاکە چارەسەرە بۆ بەدیھێنانی خواستەکانی گەلی سوریا. 

ئاشکراشیکرد، مەسەدە بۆ ئەو ئامانجە ھەوڵدەدات کۆنگرەیەک بۆ ھێز و کەسایەتییە دیموکراتخوازەکان رێکبخات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە میوانداری بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە دەباشان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بەکاروباری حکومەتی ھەرێم و حکومەتی خۆجێیی سلێمانی کۆبونەوە، ھەردوولا ھاوڕابون کێشەکانی ئێستای ھەرێم و ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان پێویستی بە ھەماھەنگی زیاتری ھەردوولا ھەیە و پێویستە ھەنگاوی جدی و کرداری بنرێ بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لەدوا پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق کرا و لەسەر بنەمای رەوشی ھەنوکەیی پلانی داھاتوو بۆ پتەوکردن و رێکخستنەوەی کار و ئەجێندای یەکێتی و گۆڕان گفتوگۆی لەبارەوەکرا، باسیش لەرێکەوتنی یەکێتی و گۆڕان کرا، پێشنیازیش کرا کۆبوونەوەکان بەردەوام بن بۆ سەرخستنی تەواوی رێکەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دانیشتنێکی پەرلەمانی ئیسرائیلدا لە کۆی ١٢٠ دەنگ، بە ٦٠ دەنگ حکومەتی نوێی ئیسرائیل پەسەند کراو و نافتالی بێنیت بە سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە ھەڵبژێردرا کە دوو ساڵ لەو پۆستەدا دەبێت و دواتر یائیر لەبید سەرۆکی پارتی ھوناک موستەقبەل کە ھاوپەیمانی نافتالی بێنیتە، لە دوو ساڵی داھاتوودا دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش پیرۆزبایی لە حکومەتی نوێی ئیسرائیل کرد و رایگەیاند، ھەوڵ دەدەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بەھێزتر بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لەگەڵ ئەندامانی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی جەزیرە و فورات کوبووەوە و رەوشی سیاسی و ئابوری ناوچەکە و میکانیزمی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان تاوتوێکران تایبەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان کە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنێکی نوێش دروست بکرێت.


بڕیاری ھەڵبژاردنە خۆجییەکان لە گۆنگرەی نوێنەرانی ھەرێمی جەزیرە و فورات لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەرکرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی رونکردنەوەکە...
ڕوونکردنەوەیەک لە قائمقامیەتی قەزای سۆرانەوە

راستی و دروستی رووداوی دۆزینەوەی (سککەی کانزایی) لە گوندی سرێشمەی سەربە ناحیەی خەلیفان لەچەند رۆژی ڕابردوو ، کە بووە ھۆی بڵاوبوونەوەی چەندین زانیاری نا دروست  لە ھەواڵ و سوشیال میدیا..  بۆ ئەم مەبەستە بۆ ڕای گشتی ئەو ڕوونکردنەوەیە بڵاودەکەینەوە .. 
رێکەوتی ٠٤/٠٦/٢٠٢١ لەلایەن ھاوڵاتییەک لە گوندی سرێشمە بەناوی (ر) لەکاتی کارکردنی لە پارچە زەویەک گۆزەیەک دەردەکەوێت و بەھۆی ئامێری (حەفارە)‌ گۆزە دەشکێت، ھەر لەلایەن ھەمان ھاولاتییەوە پارچە سککە کانزاییەکان کۆ دەکرێنەوە، دوای سێ ڕۆژ پارچە سکەکان کە (٢٠٤) پارچە بوون ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات .. 
لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوخۆو ئەنجومەنی ئاسایش، بۆ بەدواداچوون لەم کەیسە لەلایەن قائمقامیەتی قەزای سۆران لیژنەیەکی لێکۆلینەوە کە پێکھاتبوون لە ھەریەک لە نوێنەرانی (قائمقامیەتی سۆران، ب. ئاسایشی سۆران، ب. پۆلیسی سۆران، ب. شوێنەواری سۆران) لەژێر چاودێری قائمقامی سۆران دروست بوو ، دوای سەردانی مەیدانی و لێکۆلینەوەو بەدوا داچوونێکی زۆر لەلایەن لیژنەوە، کە بەردەوام لە پەیوندی دابوون، بەھاوکاری خەڵکی گوندو ھاوولاتی ناوبراو (٢٦٤) پارچە سککەی کانزایی تریش لەھەمان شوێن دۆزرانەوە، تێکڕای ئەو پارچە سککانە لەژێر دەستی لیژنە دایە (٤٦٨) پارچە سککەی دۆزراوەن و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران دەکرێت.
ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران لە ڕێگای کەسانی پسپۆرو شارەزا بەردەوام دەبێت بۆ لێکۆڵینەوەی شوێنی دۆزینەوەی ئاسەواری ناوچەکەو مێژووی ئەو پارچە سککانە..
وێڕای دەست خۆشی بۆ لیژنەو ھاوڵاتی خاوەن زەوی و دانیشتوانی گوندی سرێشمە کە ھاوکاری لیژنەبوون بۆ پاراستنی ئەو پارچە ئاسەوارانەو پاراستنی شوێنەکە. بۆ ڕای گشتیش رایدەگەیەنین تێکڕای ئەو پارچە سککانەی دۆزراونەتەوە ڕادەستی لیژنە کراوە (٤٦٨) پارچەن و بەپێی زانستە سەرەتاییەکان دراوی کۆنن، ھەروەھا ئەو پارچە ڤیدیۆو وێنانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوبوونەتەوە،‌ دوورو نزیک پەیوەندی بەو ڕووداوەوە نیەو شێوەو پێکھاتەشیان جیاوازە .
لە داھاتووشدا زانیاری زیاتر لەسەر مێژووی ئاسەوارو پارچە دۆزراوەکان بە فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران  بڵاودەکرێنەوە . 

لەگەڵ ڕێزماندا ...
 قائمقامیەتی قەزای سۆران
  ١٣/٠٦/٢٠٢١

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵوەستە لەسەر خراپی ڕەوشی کارەبا و پیسی شار دەکرێت. چاوەڕوانیش دەکرێت لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەدا پەیامێک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق و ئیدارەی خۆجێی کەرکوک بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە خزمەتگوزاریەکانی شارەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...11101111111211131114...1180