دیالۆگێکی کراوە لە بارەی ڕەوشی ئێستای ھەرێمی کوردستان و مەترسییەکان ڕێکدەخرێت
١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان "کەنەکە" لە ڕانییە، دیالۆگێکی کراوە سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای کوردستان و مەترسییەکان و لەشکرکێشی و داگیرکارییەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات، بڕیارە لەو دیالۆگەدا "کەنەکە" ھەموو ئەو بابەتانە بخاتەڕوو کە مەترسی لەسەر ڕەوشی ھەرێمی کوردستان دروستکردووە.

