هەواڵەکانهەواڵەکان

خالید شوانی باسی لەوەش کردووە، تیمی ھاوبەشی چاودێری دارایی فیدراڵی و ھەرێم دەستیان بە وردبینی لە داھاتە نانەوتیە فیدراڵییەکان کردووە و لە ماوەیەکی نزیکدا راپۆرتی ھاوبەشیان ئامادە ئەبێت و دەشڵێت، بەردەوام دەبن لەسەر جێبەجێکردنی پابەندییەکانی تری یاسای بودجە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەری نوری بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەرۆژی ١١ی ئایاری ئەمساڵەوە پرۆژەیاسای بودجە لە وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کراوە و ماوەی زیاتر لە مانگێکە لیژنەی باڵای بودجە لە حکومەت کاری لەسەر دەکات و سەرقاڵی تاوتوێکردنی خەرجی و داھات و کورتھێنانە لە پڕۆژەیاساکە. 


وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاساکە بکرێت و دوای پەسەندکردنیشی بە مەبەستی خوێندنەوەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێژین سدیق بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و پەسەندکردنی بنەتۆو لەوەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕی ٤٧٥ ھەزار دینار بۆ یەک تۆن گەنمی پلەیەک و ٤٠٠ ھەزار بۆ گەنمی پلە دوو و ٣٢٥ ھەزاریش بۆ گەنمی پلە سێ دیاریکراوە، دیاریکردنی ئەو نرخانەش ھەڵسەنگاندنێکی زۆریان بۆ کراوە و دواتر بڕیاری لەسەر دراوە.


وتیشی، ئەو کۆمپانیا ناوخۆییانەی گەنمی جوتیاران دەکڕنەوە، ئەگەر نرخەکەیان لەسەر گران بکرێت، بەرھەمەکانی ئارد و ساوەر و بڕوێش و بەرھەکانی تری گەنم لەسەر ھاووڵاتیان گران دەکەن.


جەختیشیکردەوە، کاتێک جوتیاران گەنمەکەیان رادەستی کۆمپانیا ناوخۆییەکان دەکەن، راستەوخۆ پارەی خۆیان وەردەگرن، سەربەستیشن لەوەی بە کۆمپانیای ناوخۆیی دەفرۆشن یان دەیدەن بە سایلۆ حکومییەکان و پارە لە بەغداد وەردەگرن یاخود لە بازاڕی ئازاد دەیفرۆشنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو چوارچێوەیەدا وەزیری دارایی و سکرتێری لیژنەی چاکسازی لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆدەبنەوە. 


ھاوکات خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری بەغداد و فارس عیسا نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەگەڵ لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم کۆ دەبنەوە و چەند کۆبوونەوەیەکی تریش دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ھەڵەبجە کەسێک بەھۆی تەقینەوەی نارنجۆکەوە گیانی لە دەستدا و تائێستاش وردەکاری رووداوەکە و ناسنامەی قوربانییەکە نادیارە.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ھەڵەبجە رایگەیاند، سەعات ٩ و ١٠ خولەکی بەیانی ئەمرۆ لە یەکێک لە پارکەکانی گەڕەکی شارەوانی ھەڵەبجە، کەسێک بەھۆی تەقینەوەی نارنجۆکەوە گیانی لە دەستداوە. 

وتیشی، بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، کەسەکە تەمەنی لە ٢٥ ساڵ زیاتر بووە، بەڵام تائێستا ناسنامەی ئاشکرانیە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەخرەدین کۆجە وەزیری تەندروستیی تورکیا، لە تویتێکدا رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٥٣ توشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە پێنج ھەزار کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بوون،
ئاماژەی بەوەشکرد، کەمبوونەوەی گەورە لە ئامارەکانی گیان لەدەستدان و توشبوون بە کۆرۆنا بەدی دەکرێت و نزیکبوونەتەوە لە شکستھێنان بەو ڤایرۆسە.


تورکیا لە دوای ھندستان دووەم وڵاتی خۆرھەڵاتی ناوەراستە بۆ زۆری ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تائێستا نزیکەی پێنج ملیۆن و ٣٣١ ھەزار کەس لەووڵاتە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە، لە چوارچێوەی دانانی فەرمانبەری گرێبەست بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو، دەبێت ئەو کەسەی فۆڕمی داواکاری بۆ دامەزراندن پڕ دەکاتەوە، کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدەر یان پسوڵەی نوێکردنەوەی داتا بایۆمەترییەکانی ھەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە نزیکەی مانگێکە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان فۆڕمی داواکاری بۆ دامەزراندن داناوە و بەشێک لە فەرمانبەرانی عێراقیش فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە و چاوەڕوانن ناویان بۆ دامەزراندن و چاودێری ھەڵبژاردن بێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ھێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و زیانی گیانی نەبووە. 


راشیانگەیاند، سیستمی بەرگری ئەمریکا شکستی ھێناوە لە بەرپەرچدانەوەی ئەو فڕۆکەیە.  


چوار رۆژ لەمەوبەریش بنکەی سەربازی "ڤیکتۆریا" لە فڕۆکەخانەی "بەغداد" بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج، کە سەربازانی ئەمریکی تێدا جێگیر کراوە. 


فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکاش نیگەرانیان دەربڕیوە لە زیادبوونی ھێرشەکان و بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، چونکە بەرپەرچدانەوەیان قورسە و سیستمی رادارەکان ناتوانن دەستنیشانی بکەن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی بەیانی ئەمرۆ، لە یەکێک لە پارکەکانی گەڕەکی شارەوانی ھەڵەبجە، کەسێک بەھۆی تەقینەوەی نارنجۆکەوە گیانی لە دەستدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، ئەو گەنجە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٢ە، ئەم بەیانیە  چۆتە یەکێک لە پارەکەکان و لە رێگەی  نارنجۆکێکی دەنگیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە و لێکۆڵینەوەی زیاتریش لە رووداوەکە بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

٣١ەمین کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەی وڵاتانی ئەندام، لە پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بە "ناتۆ" لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا دەستیپێکرد و سەرکردەی ٣٠ وڵاتە ئەندامەکە، گفتوگۆ لەبارەی ھەژموونی چین و روسیا و تیرۆر لە وڵاتانی ئەفغانستان و عێراق دەکەن، پێش دەستپێکردنی لوتکەکە یەنس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ، لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆبۆوە و رایگەیاند، ناتۆ بەھێزتر دەبێت و لە دوای جەنگی ساردیشەوە، ئێستا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ روسیا لە نزمترین ئاستدایە، جۆ بایدنیش رایگەیاند، ناتۆ ھاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکایە.

بڕیاریشە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی لوتکەی ناتۆ، ژمارەیەک دیداری گرنگ لە نێوان سەرکردە بەشدارەکاندا ئەنجام بدرێت، وەک کۆبوونەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەبوو تائێستا رێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداد بەتەواوەتی جێبەجێبکرایە، چونکە لە یەکی مانگی نیسانەوە یاساکە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە پشکی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە، لە یاساکە جێبەجێنەکراوە.

راشیگەیاند، رێککەوتنی ھەرێم و بەغداد باش و سەرکەوتووە و لە ڕووی یاسایی و سیاسیەوە کێشەی نیە، تەنھا ئەوە ماوە لە رووی ھونەرییەوە رێبکەون لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە، وتیشی، پێشبینی دەکەن ئەم مانگە ڕێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەم مانگە جێبەجێنەکرێت، واتە نیازی جێبەجێکردنی یاساکە نیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولزەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، سیاسەتێکی تایبەت نییە بۆ سنوردارکردنی چڕی دانیشتووان، ئەو وڵاتانەشی سیاسەتیان داناوە روبەڕووی کەمی دەستی کار و توانای گەنجان بۆ کارکردن بوونەتەوە. 


وتیشی ژمارەی دانیشتووانی عێراق ساڵانە ٨٥٠ ھەزار بۆ یەک ملیۆن کەس زیاد دەکات و کار دەکەن لەسەر ھۆشیارکردنەوەی خەڵک. 


بە وتەی ھنداوی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی عێراق بەراورد بە وڵاتانی تر زیاترە، بە شێوەیەک لە ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە ٤٠ ملیۆنی تێپەڕاند، لە کاتێکدا لە ساڵی ١٩٧٩ ژمارەیان ١٢ ملیۆن بووە و لە ساڵی ١٩٩٧یش بۆ ٢٢ ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا ھێزە وشکانییەکان و ھێزی ئاسمانی لە ١٠ میحوەرەوە بەشدار دەبن بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعش لە سنوری ئۆپراسیۆنەکانی جزیرە و خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا و سەڵاحەدین. 


ھەر ئەمڕۆ و دوای راگەیاندنی ئەو ئۆپراسیۆنە، وەفدێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی پارێزگای نەینەوایان کرد.


ھەفتەی رابردووش، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپراسیۆنی ئەمنی فراوانیان لە ناوچەی دوزخورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیەند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاز حلفی بەرێوەبەری گشتی لە  وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاند، ھیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمرکی بۆ کڕین و ھاوردەکردنی ڤاکسینی ئەو کۆمپانیایە بۆ عێراق نیە وھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ  زۆری نرخ و تێچووەکەی کە سێ ھێندەی ڤاکسینی فایزەر-بایۆنتیکە. 


لەبارەی کڕینی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی روسیەوە وتیشی، تائێستا ئەو ڤاکسینە روسییە مۆڵەت و رێگەپێدانی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی نیە و لە ئەگەری رێگەدان بە بەکارھێنانی گفتوگۆی کڕینی دەستپێدەکەن.


لە عێراقدا چەند جۆرێکی ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاردەھێنرێت و بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستیش، تائێستا لە سەرتاسەری عێراق، نزیکەی ٧٠٠ ھەزار کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان بەکارھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جیک سۆلیڤان ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیا لەسەر چەند بنەمایەک دیاری دەکات، کە دیارترینیان بەرژوەندی ھاوبەشە. 


دەشڵێت، ئامادەن لەسەر دۆسیەکانی سەقامگیری ستراتیژی و قەیرانی سوریا و دۆسیە پەیوەندیدارەکان بە بەستەڵەکی باکور، لەگەڵ روسیا کار بکەن . 


یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی دوپاتیشیکردووەتەوە کە ناتوانن گرەنتی ھەڵوێستەکانی روسیا بکەن لە دیاریکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام دەتوانن بەڵێنی ئەوە بدەن کە واشنتۆن بەپێی سیاسەتەکانی روسیا ھەڵوێستی دەبێت و ھەر کاتێک زیانی بەربکەوێت وەڵامی دەبێت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی پزیشکانی بێ سنور رایگەیاندوە، تیمەکانیان لە حەوت ھەڵمەتی جیاواز لە ٤٨ سەعاتی رابردوودا،  ٤١٠ کۆچبەریان لە دەریای ناوەراستدا رزگارکردوە کە ھەوڵیان داوە بەشێوەیەکی نایاسایی بگەنە ئەوروپا.


ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، لە نێو کۆچبەرەکاندا ژن و منداڵ ھەن، بەڵام رون نەکراوەتەوە دوای رزگارکردنیان ئەو کۆچبەرانە بۆ کوێ دەگوازرێنەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...11081109111011111112...1180