هەواڵەکانهەواڵەکان

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری کەمپی "سەردەشت"یان لەسەر چیای شەنگال بۆردومان کردووە و دوو ئۆتۆمبێلیان کردووەتە ئامانج.


ئاسایشی شەنگالیش ڕایگەیاندووە، بۆردوومانەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، تەنھا زیانی ماددی ھەبووە.


ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە سوپای تورکیا و فڕۆکە جەنگییەکانی ناوبەناو ھێرش دەکەنە سەر ھەرێمی کوردستان و ناوچە سنورییەکان بۆردومان دەکەن، ھاوکات چەند بنکەیەکی سەربازیشیان لە سنوری چیای مەتین لە ئامێدی دامەزراندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆحانی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ستافی حکومەتی ولاتەکەی ڕایگەیاند، ئێران ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەیکات و ھەرگیز دەستبەرداری مافەکانی نابێت.


وتیشی، ئیدارەی نوێی ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە کە کشانەوەی واشنتۆن لە ڕێککەوتنەکە ھەڵەیەکی گەورەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لەو جەنگە ئابوریەی تڕەمپ دژی گەلی ئێران بەرپایکرد.


ڕۆحانی دووپاتیشیکردووەتەوە کە ھەرگیز ھەوڵی ئەوەیان نەداوە چەکی ئەتۆمیان ھەبێت و ھەوڵیش نادەن، ھەموو ئەو تۆمەتانەش کە لەو بارەیەوە ئاڕاستەیان دەکرێت بێ بنەمان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بودجەی چارەسەری ئەو بەرکەوتووانەش بەشێکی لەلایەن حکومەتی ھەرێم و بەشێکی لەلایەن ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دابین دەکرێت.


ئازاد مستەفا  بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجەش ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ کەمبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا لە ئێران تەواوبوونی ئامادەکارییەکان، ئەو بەرکەوتووانە ڕەوانەی ئێران دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد، ھەماھەنگ و ھاوکاری ئەنجومەنی پارێزگاکان بێت بە تایبەتی لە دەرکردنی بەشێک لە پڕۆژەیاساکان.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ھۆگر عەزیز" وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، باندێکی سێ کەسی لە ھەولێر دەستگیر کراون کە لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە ڕایانگەیاندووە دۆلاری لیبیان ھەیە و دەیانەوێت ئاڵوگۆڕی پێ بکەن بە دۆلاری تر، لە کاتی مامەڵەکردنیش بە ھەڕەشەی چەک نزیکەی ٥٠ ھەزار دۆلاریان لە چەند کەسێک سەندووە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تۆمەتباران ڕەوانەی دادگا کراون و پۆلیس دەستی بەسەر بڕێک لە پارەکە و دوو ئۆتۆمبێل و کڵاشینکۆفێکدا گرتووە کە تاوانەکەیان پێکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مقەدەم "بەیار محێدین" لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا ٢١٨ ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراوە، کە ٢٠٣ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە بەو ھۆیەشەوە ھەزار و ٣٨٢ دۆنم زەوی سوتاوە، ھاوکات بەھۆی شۆرتی کارەباوە زیان بە دووکان و ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتییان کەوتووە.


وتیشی، لە سنوری قەزای سۆران ٧ ھاووڵاتی خنکاون، بەشێکی ئەو ھاووڵاتیانەش بە مەبەستی گەشتیاری سەردانی ناوچەی سۆرانیان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ بۆردومانی ناوچە سنورییەکان لەلایەن وڵاتانی دراوسێ و لە شکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و ئەو کێشە و گرفتانەی لە ناوچە سنورییەکان ھەیە کونسوڵی بەریتانیا سەردانی قەزای سۆرانی کرد.


ئەوەش لە کاتێکدایە بەھۆی بۆردومانەکانەوە تا ئیستا زیاتر لە ١٥٠ گوند لە ناوچە سنورییەکانی قەزای سۆران چۆڵکراون و دانیشتوانەکانیشیان ئاوارە بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، برینی زۆربەیان سوک بووە و دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە گەڕاونەتەوە ماڵەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ڕامسفێڵد،  لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١ تاکو ٢٠٠٦ لە سەردەمی ئیدارەکەی جۆرج بوشی کوڕدا وەزیری بەرگری ئەمریکا بووە و لە سەردەمی سەرۆکایەتی جیراڵد فۆردیشدا لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ تا ١٩٧٧ وەزیری بەرگری بووە.


ڕامسفێڵد، لە ساڵی ١٩٦٣ تا ١٩٦٩ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بووە و ساڵی ١٩٧٥یش سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێم لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و لەگەڵ لایەنەکان تاوتوێی دواین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن، پرسی نوسینەوەی دەستووریش، یەکێکی تر دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکان، تەوەرێکی تر نزیکبوونەوەی وادەی بەرێوەچوونی ھەڵبژادنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بە قەزاکردنی بازیان و حاجیاوا بە پێی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکرێت و ژمارەی دانیشتوانی بازیان گەیشتووەتە ٦٧ ھەزار کەس و دانیشتوانی حاجی ئاواش ٦٥ ھەزار کەسە و لە ڕووی جوگرافیشەوە ڕووبەرێکی فراوانیان ھەیە، بەو جۆرەش ھەردوو ناحیەکە گونجاون بۆ ئەوەی بکرێن بە قەزا.


سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاند، دوای پەسەندکردنیان لە ئەنجومەنی پارێزگا، پێشنیازەکە ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت و بۆ بڕیاری کۆتاییش ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، چەند موشەکێک لە کێلگەی نەوتی عومەر لە دێرەزوور کەوتوونەتە خوارەوە و بەھۆیەوە چەند ئۆتۆمبێلێک سوتاون، لای خۆشییەوە وتەبێژی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.


بە وتەی سەرچاوەکان، گروپەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەی خۆرئاوای ڕووباری فورات ھێزەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج، دوای ھێرشەکەش فڕۆکەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە و بە تۆپھاوێژ شاری مەیادینیان تۆپباران کردووە کە لە ژێر دەستی گروپەکانی سەر بە ئێراندایە.


ئەوەش لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ھێزەکانی حەشدی شەعبیان لەسەر سنوری عێراق و سوریا بۆردومانکرد و بەھۆیەوە چوار چەکدار کوژران، ھێرشەکەش کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا ھێنا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە دەنگدان و خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک دەکرێت کە لە نێویاندا، ھەڵبژاردنی ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی فیدڕاڵی و یاسای (ئامار و سیستمی زانیاری جوگرافی) ھەیە.


ھاوکات ڕێککەوتنی حکومەتی عێراق لەگەڵ سعودیە لە بواری گواستنەوەی ئاسمانی پەسەند دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانەوەی ڕەشنووسەکەی بۆ ئامادەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیرانی دەرەوەی ١٩ وڵاتی ئەندام، لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆبوونەوە و ڕاگەیاندراوێکیان لە بارەی ڕەوشی سوریا بڵاوکردەوە و جەختیانکردەوە لە سەر گرنگی دابینکردنی پێویستییە مرۆییەکان و دابینکردنی ھاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ ھەموو ھاوڵاتیانی سوریا. ھەروەھا گرنگی بەردەوامبوونی ھاوکارییەکان ئاوارە و پەنابەرەکان دووپاتکرایەوە لە پێناو گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ ناوچەکانی خۆیان. ھەروەک بە پێویستیان زانی چارەسەرێکی سیاسی دروست بۆ قەیرانی ١٠ ساڵەی سوریا بدۆزرێتەوە.


پێشتر مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، داوای لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد، چارەنووسی ھاوڵاتییەکانیان یەکلابکەنەوە و لە وڵاتەکانیان وەریانبگرنەوە، چونکە دەیان ھەزار کەس لە تیرۆرستانی داعش و ژن و منداڵەکانیان، لە کەمپەکانی ھەسەدە ڕاگیراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جاسب حەجامی" بەڕێوەبەری تەندروستی کەرخ ڕایگەیاند، پێدەچێت کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری دەلتا ھاتبێتە عێراقەوە، چونکە ژمارەی تووشبووان لە نێو گەنجان زۆر زیادی کردووە و ئەو کەسانەشی لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێن لە ٣٠٠ کەسەوە بۆ ٥٠٠ بەرزبووەتەوە.


وتیشی، بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و نیشانەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی کە دەلتا ھاتووەتە عێراق، بەڵام تا ئێستا لە ڕێی تاقیگەوە تەئکیدی لێنەکراوەتەوە.


بە وتەی بەڕێوەبەری تەندروستی کەرخ، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا کاروانێکی نوێ لە ڤاکسینی فایزەر کە بڕەکەی ١١ ھەزار و ٧٠٠ دۆزە دەگاتە عێراق و ھەڵمەتەکانی کوتان فراوانتر دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لەو کۆبوونەوەیە جەخت لە بابەتەکانی برسیەتی و گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا و ھاوکاری مرۆیی لە جیھان دەکەنەوە، ھەروەھا پرسی کۆرۆنا و بوژانەوەی ئابوری وڵاتانیش تەوەرێکی تر گفتوگۆکان دەبن.


بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەش، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە شاری "باری" پێشوازی لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی تر کردووە.


کۆبوونەوەی وڵاتانی گروپی جی ٢٠ ڕۆژێک لە دوای کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشە، کە دوێنی لە "ڕۆما"ی پایتەختی "ئیتاڵیا" ڕێکخرابوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10871088108910901091...1182