هەواڵەکانهەواڵەکان

ھەریەکە لە محەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان و تیمی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، دوو داواکاریان پێشکەشی داواکاری گشتی شاری بۆرسەی تورکیا کردووە، بۆئەوەی سەردانی دورگەی ئیمڕاڵی بکەن و چاویان بە ئۆجەلان بکەوێت.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا دەستگیرکرا و بریاری لە سێدارەدانی بۆ دەرکرا، بەڵام دواتر سزاکەی بۆ زیندانیکردنی ھەتاھەتایی گۆڕا، لەوکاتەوە لە دورگەی ئیمڕاڵی لە زینداندایە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
  "ئەنگریت کرامپ کارنباور" وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە تویتەر رایگەیاند، دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ لە بڵاوکردنەوەی ھێزەکانیان لە ئەفغانستان، دوایین سەربازییان ئەو وڵاتەی بەجێھێشت. وتیشی، بوونیان لە ئەفغانستان ئاڵنگارییەکی گەورەی بۆ سوپای ئەڵمانیا دروستکردووە و چەندین ئەندامیان دووچاری کێشەی جەستەیی و دەروونی بوون، سوپاسی زیاتر لە ١٥٠ ھەزار سەربازی ژن و پیاوشی کرد کە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە چوونەتە ئەو وڵاتەوە. 
 ئەڵمانیا لە مانگی ئایاری رابردووەوە ھاوشانی ئەمریکا کشانەوەی ھێزەکانی لە ئەفغانستان دەستپێکرد کە ژمارەیان ھەزار و ١٠٠ سەرباز بووە، بەپێی ئامارەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە تا ئێستا ٥٩ سەربازی ئەڵمانی لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان کوژراون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 قەیس خەزعەلی لە چاوپێکەوتنێکە رۆژنامەوانیدا ئامادەیی تەواوی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ رووبەرووبوونەوەی سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە و دەڵێت، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و بەچەکی جۆراوجۆرا و لەکاتی جیاوا وەڵامی ھێرشەکانی ئەمریکا دەدەینەوە، بەوتەی قس خەزعەلی پرۆسەی بەرگریکردن چۆتە قۆناغێکی نوێ وە و لە خوێنی رۆڵەکانی عێراق خۆش نابین جگە بە رشتنی خوێنی داگیرکەران نەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بایدن  لە نامەیەکدا بۆ نانسی پیڵۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، ھێرشکردنە سەر گروپەکانی حەشدی شەعبی بۆ پاراستنی سەربازەکانمان و کەمکردنەوەی ئەو ھێرشانە بووە کە چەندین جار لەو ناوچەیەوە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فرۆکەوان ھێرش کراوەتە سەر بنەکەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە عێراق.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەحمەد مەکسوس یەکێک لە بەرپرسەکانی گروپی "کەتائیبی سەیدولشوھەدا"، بانگەشەی ئەوەی کردەوە، ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی ھێرشیان کردە سەر گرووپە چەکدارەکان، لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە فڕیون، بەڵام ئەو قسانە ڕەتدەکەنەوە و  ھیچ بنەمایەکیان نیە، وتیشی، ئەو ھێرشانەی کراونەتە سەر ھەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە و ھەر ھێرشەکی تر بکرێتە سەر ھەولێر، گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنەی ئەحمەد مەکسوس و ھاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن، چونکە ڕێخۆشکردن و پاساو ھێنانەوەی پێش وەختەیە، بۆ بەئامانجگرتنی ھەولێر.
٢٦ی ئەم مانگە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شاری ھەولێریان کردە ئامانج، رۆژی دووشەمەش ئەمریکا چەند پێگەیەکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە عێراق و سوریا بۆردومانکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەفدی یەکێتی ئەوروپا و نێردەی دیبلۆماسی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بە سزادانی چالاکوانان و راگیراوانی بادینان دەکەن بە ٦ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای ھەولێرەوە. ئاماژەشیان بە راگەیەندراوێکی ھاوبەشی یونامی و نوسینگەی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی یەکگرتووەکان کردووە کە لە ١٢ی ئایار بڵاوکراوەتەوە و باس لەوە کراوە کە رێز لە بنەما سەرەکییەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە کاتی دادگاییکردنەکەدا نەگیراوە. نیگەرانیش خراوەتەڕوو سەبارەت بە فشارە سیاسییەکان و لەوەی دۆسیەکە نەگەیشتۆتە دەستی تیمی پارێزەران. 
وەفدی یەکێتی ئەوروپا و نێردەی دیبلۆماسی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکەن ئەو راگەیەندراوە ھاوبەشە لەبەرچاو بگرن، بە تایبەت ئەو لایەنەنانەی پەیوەندی بە  ھەراسانکردن و ناڕەزایەتی و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ و چالاکوانانەوە ھەیە، تاوەکو دڵنیا بنەوە لەوەی یاسای تاوانەکان بۆ سنوردارکردنی ئازادی رادەربڕین بەکارناھێنرێت.  
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەریەکە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری بەغداد، بەھۆی نیگەرانیان لە فراکسیۆنی پارتی ، کە ھەندێک لە پەرلەمانتارانی پارتی لە کۆبونەوەی پەرلەمان ویستویانە کەمکوڕییەکانی چەند ساڵەی حکومەت، بخەنە ئەستۆی ئەو دوو وەزیرە، بۆیە بریاریانداوە بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناکەن و بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ئەوەی ھەر یەک لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری بەغداد، بەھۆی نیگەرانیان لە ھەندێک پەرلەمانتارانی پارتی لە کۆبونەوەی پەرلەمان ویستویانە کەمکوڕییەکانی چەند ساڵەی حکومەت، بخەنە ئەستۆی ئەو دوو وەزیرە، بۆیە بریاریانداوە بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناکەن و بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مانگی 10ی ساڵی رابردوو حكومەت بڕیاریدا بە ڕاستكردنەوەی مانگەكانی پێدانی مووچە، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی مووچەی پێنج مانگی مووچەخۆران كە بڕەكەی سێ ملیار و 159 ملیۆن دۆلارە وەك مووچەی خەرجنەكراو خرایە سەر پابەندییە داراییەكانی هەرێم نەك بەو بڕە پارەیە قەرز كرابێت، چونكە هەرێم بە پێی دەستوور توانای وەرگرتنی قەرزی نیە، بەوەش پابەندیی دارایی حكومەت لە 28 ملیار و 477 ملیۆن دۆلارەوە، گەیشتە 31 ملیار و 636 ملیۆن دۆلار، وتیشی، ئەو ژمارانە رەوانەی دیوانی چاودێری دارایی كراوە و ئێستا لە ژێر ووردبینی و پێداچوونەوەدایە و لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی ووردبینی، ئەنجامەكەی ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبووەو رایگەیاند  ،لە ماوەی ساڵانی ربردوو لیژنەکان کاری گەورەو گرنگیان کردووە بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی خەڵک و رێگریکردن لە سەرپێچیکاران و بەھۆی ھەوڵ و ماندوبون و شەونخونی لیژنەکان ئێستا خەڵک بە دڵنیاییەکی زیاترەوە خواردن و پێداویستییەکان بەدەست دەخەن ، ووتیشی خەڵک متمانەیەکی تەواویان بە لیژنەکان ھەیەو رۆژانە لە پەیوەندیدان لەگەڵیان ئەمەش وای کردووە لەھەر شوێنێک سەرپێچی ببینرێت دەست بەجێ بەدواداچونی بۆ دەکرێت و سەرپێچیکاران رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە .


ئاماژەی بۆ ئەووشکرد: رۆژانە لە رێگەی ٣٨ لیژنەوە بەدواداچون و پشکنین دەکرێت و لیژنەکان سەردانی ھەموو ئەو شوێنانە دەکەن کەسەرچاوەی پێداویستی رۆژانەی ھاوڵاتیانەو بەھۆی سەردان و چاودێرییەکانی لیژنەکان رێگری لە سەدان تۆن خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش کراوە و بەھۆیی ئەو چاودێرییە بەردەوامانە ژیان و تەندروستی ھەزاران کەس لە نەخۆشی شێرپەنجەو مەترسی پارێزراوە .


قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند : تەنیا لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە ٣٦ ھەزار سەردانیان ئەنجامداوە و بەدواداچونیان بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی رێنماییەکان کردووە و سەدان شوێنیان داخستووە و بەھەزارانیان بەھۆی سەرپێچییەوە سزاداوە ، بەڵام ئەگەر بەراورد بکرێت  بەوژمارە زۆرەی سەردانی لیژنەکان زۆرینەی شوێنەکان پابەندن و بەدڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین سلێمانی یەکێکە لە شارە پاکەکان لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان خەڵکی ئەم شارە دڵنیا دەکەینەوە لیژنەکان ھەمیشە چاوێکی کراوەدەبن و لەھەر شوێنێک سەرپێچی و پابەند نەبوون ھەبوو بەدواداچون دەکرێت و پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان لە پێشینەی کارەکانیانە ، قائیمقامی سلێمانی ھاوڵاتیانی شارەکە دڵنیا دەکاتەوە گەڕان و بەدواداچونەکانی لیژنەکان بەھەمان ئاست و کاریگەری بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسەکە ئاشکرایکردوە ، رۆژی سێشەممە ناردنی کارەبا لە چوار ھێڵی ئێرانەوە بۆ عێراق سفر بووە ، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە ئێران بە تەواوی ناردنی کارەبای بۆ عێراق راگرتوە ، ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ئێران دەیەوێت لە رێی راگرتنی ناردنی کارەبا بۆ عێراق لە وەرزی گەرمادا کە ھاوڵاتیانی عێراق پێویستییەکی زۆریان پێیەتی، فشار لەسەر حکومەتی عێراق دروست بکات تا قەرزە کەڵەکە بوەکانی بداتەوە  ، ھەناردەی نەوت و غازی ئێران بۆ عێراق پێداویستی سێیەکی عێراقییەکان لەوزە پر دەکاتەوە ، بەپێی داتاکانیش ، قەرزەکانی ئێران لای عێراق کە بەھۆی ھاوردەکردنی بەردەوامی غاز و کارەباوە کەڵەکە بوە ، گەیشتۆتە ٤ ملیار دۆلار .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سبەینێ لە ھەرێمی کوردستان مووچەی ھیچ وەزارەت و دەستەیەک دابەش ناکرێت. سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە مووچەی ھیچ وەزارەت و دەستەیەک دابەش ناکرێت و بانکەکان تەنھا حساباتی کۆتایی مانگ ئەنجام دەدەن، بەڵام لە ڕۆژانی داھاتوو خشتەی دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی ٢١٪ دەست پێدەکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٧٢٣ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و شەش تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٥٤٩ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بارەی کۆبوونەوەکەوە عەمید ڕوکن خالید عەبدول سەرۆکی تیمی ئەفسەرانی پێشمەرگە لە کەرکوک ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت و فەریق عەلی فرێجی فەرماندەی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی عیراق لە کەرکوکیش ئامادەبوون.


ئاماژەی بەوەشدا، لەو کوبوونەوەیەدا باس لە ھەماھەنکی و ھاوکاری نێوان پێشمەرگە و سوپا لە کەرکوک کران. وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا فەریق عەلی فرێجی فەرماندەی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی عێراق ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کرد و ڕایگەیاند ئاستی ھەماھەنگی نێوان سوپا و پێشمەرگە لە کەرکوک باشە و ئۆپراسیۆنی ھاوبەشیش کراوە و ئاڵوگۆڕی زانیاریش دروستبووە. وتیشی، لە بەرامبەردا قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق خۆشحاڵی دەربڕیوە بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپا لە کەرکووک و  ڕایگەیاندووە دەمانەوێت ئاستی ئەو ھەماھەنگیە باشتریش بێت.


جێی ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممە  قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە یاوەری فەریق ڕوکن عەبدولئەمیرشمەری جێگری فەرماندەی ژوری ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عیراق و حەمید شەتری بریکاری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی کەرکوکی کرد و لەو سەردانەیدا لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت و فەرماندەی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک کۆبوونەوە.


سەبارەت بە سەردانەکەشی بۆ کەرکوک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاوی کردەوە سەردانەکەمان بۆ کەرکوک بە مەبەستی بەدواداچوونی ڕەوشی ئەمنی و ڕێوشوێنەکانی یەکە سەربازی و ئەمنیەکانە لە پێناو پتەوکردنی ئاسایش و پارێزگاری ژێرخانی ئابوری و دامەزراوە   نەوتیەکان و وێستگەکانی کارەبا و تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا.


پێشتریش "مەروان عانی" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دیوانی پارێزگای کەرکوک ئاشکرایکردبوو سەردانەکەی ئەعرەجی بۆ دروستکردنی ھەماھەنگی ئەمنی و سەربازی و پێکھێنانی ھەماھەنگی ھەواڵگریە و ھەوڵێکیشە بۆ ڕێگرتن لە بە ئامانجکردنی وێستگەکانی کارەبا و تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10861087108810891090...1182