دۆناڵد ڕامسفێڵد وەزیری پێشووی بەرگری ئەمریکا کۆچی دوایی کرد
کوردسات نیوز
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
دۆناڵد ڕامسفێڵد، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١ تاکو ٢٠٠٦ لە سەردەمی ئیدارەکەی جۆرج بوشی کوڕدا وەزیری بەرگری ئەمریکا بووە و لە سەردەمی سەرۆکایەتی جیراڵد فۆردیشدا لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ تا ١٩٧٧ وەزیری بەرگری بووە.
ڕامسفێڵد، لە ساڵی ١٩٦٣ تا ١٩٦٩ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بووە و ساڵی ١٩٧٥یش سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی بووە.



