هەواڵەکانهەواڵەکان

مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات"ھەسەدە" بۆ یادی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی خەڵکی رۆژئاڤای کوردستان لە دژی تیرۆریستانی داعش لە  توتێکدا، دەڵێت ھاوڵاتیانی رۆژئاڤا بریاریاندا شۆرش ھەڵگیرسێن کۆتای بە داعش بھێنین ئەوەش بوە ھۆی رزگارکردنی رۆژئاڤا و ھەموو جیھانیش لە دەستی رەشی داعش . 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەرگری شارستانی کەربەلا ئاشکرایکرد، لە یەکێک لە ھۆتێلەکانی کەربەلا ئاگرێکی گەورە کەوتوەتەوە و بەھۆیەوە منداڵێک خنکاوە. تیمەکانی فریاگوزاریش باس لەوە دەکەن ھەموو چارەسەرێکی سەرەتاییان بۆ منداڵەکە کردووە، بەڵام نەتوانراوە گیانی رزگار بکرێت. ھاوکات بە پەلە ئەو گەشتیارانەی لە ھۆتێلەکەدا بوون دوور خراونەتەوە و چەند حاڵەتێکی تەنگەنەفەسیش تۆمار کراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە عەفرین تەقییەوە، بە پێی زانیارییەكان تەقینەوەكە لە ناوچەیەكی نزیك نەخۆشخانەی دێرسیم بوە، كە چەكدارانی سەر بە توركیای تیادا بوە، لەبارەی تەقینەوەكەوە تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی رانەگەیاندوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ئاژانسی ھەواڵی فارسی ئێرانی بڵاویکردەوە ، لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای خوزستاندا  کە بەھۆی قەیرانی کەمی ئاوەوە سەری ھەڵداوە ، تا ئێستا دوو خۆپیشاندەر کوژراون، ھێزەکانی پۆلیسیش رەتی دەکەنەوە کە توندوتیژیان بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجام دابێت و گومان دەکرێت گروپێکی تێکدەر لەناو خۆپیشاندەراندا ھەبێت و ھۆکاری کوژرانی ئەو دوو خۆپیشاندەرە بن .
خۆپیشاندانەکان دژی قەیرانی کەمی ئاو لە ١٧ شاری پارێزگای خوزستان بەرێوەدەچێت و خۆپیشاندەران رێگا سەرەکییەکان دادەخەن و چەندین دروشمیان دژی حکومەت بەرز کردۆتەوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویانکردەوە، بۆردوومانێکی ئەمریکا چەند خاڵێکی لەسەر سنوری سوریا کردووەتە ئامانج.

میدیاکانی حکومەتی سوریاش ئەو بۆردوومانەیان پشت ڕاست کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، کاروانێکی حەشدی شەعبی لە سنوری عێراق و سوریا بۆردوومان کراون.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو کاروانە چەک و کەلوپەلی سەربازییان پێ بووە و بۆردوومانەکەش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەواد موسەوی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، ھاوڵاتیانی عێراق بە پێی پێویست بە دەنگ داواکارییەکانی وەرگرتنی ڤاکسینەوە نایەن و ھەندێک لەو ناوەندانەی بۆ پێدانی ڤاکسین دیاریکراون، کات ھەیە تەنانەت یەک کەسیش سەردانیان ناکات، ئەوەش وا دەکات پڕۆسەکە زۆر سست بێت و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت عێراق ٢٩ ساڵی تری دەوێت بۆ ئەوەی تەواوی دانیشتوانەکەی ڤاکسین وەربگرن.


بە پێی ئەو ئامارانەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە بڵاودەکرێتەوە، تا ئێستا لە کۆی ٤٠ ملیۆن عێراقی، تەنھا یەک ملیۆن و ١٢٧ ھەزار کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە کە دەکاتە ڕێژەی لە ١٪ی دانیشتوانی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا کە بڕیارە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە کشانەوەی ھێزە بیانییەکان بێت لە عێراق، موختار موسەوی ئەندامی لیژنەی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، دەبێت وەفدی دانوستانکاری عێراق بۆ ئەمریکیەکانی دووپاتبکاتەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری کشانەوەی ھێزە بیانییەکانی لە خاکی عێراق داوە و داواش لە حکومەت دەکات بریارەکە جێبەجێ بکات، چونکە ئەو بڕیارە ھێڵی سورە و گۆرانکاری تێدا ناکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جین ساکی" وتەبێژی کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لە سەردانەکەی کازمیدا بۆ واشنتۆن، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا و کازمی گفتۆگۆیەکی چڕوپڕ ئەنجام دەدەن و چەند تەوەرێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت، کە گرنگترینیان پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا  و دۆسیەی ئەمنیی و سیاسی و ئابووری عێراق و بەرەنگاربوونەوەی داعشە، جگە لەوەش کازمی و بایدن ڕێککەوتنێکی ستراتیژی ئیمزا دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ٤٨٠ ملیۆن دیناری بۆ نەخۆشخانەکە تەرخان کردووە، تا لە ڕێگەیەوە دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە سنووری پارێزگاکە دابین بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەھۆی بۆردومانکردنی شارۆچکەی ئەحسم لە ڕیفی ئیدلب لەلایەن سوپای سوریاوە، ٧ مەدەنی کوژراون سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و چواریان ژن و سیانیان منداڵ بوون، ھەر بەھۆی بۆردومانەکەوە ٩ کەس برینداربوون، کە ڕەوشی تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ھیچ ڕێککەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ئێران نەکراوە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ڕێککەوتنێک لە نێوان وڵاتەکەی و بەریتانیا و ئەمریکا ھەیە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ١٠ زیندایکراو بەڵام  نا دڵنیایی بەرامبەر بە ڕێککەوتنەکە وای کردووە، کە ئەمریکا بەڵێنەکەی ئێران بۆ ئازادکردنی زینداییکراوەکان بە بەخشینی ھیوا بە کەسوکاریان بزانێت و ئەوەش ڕابگەیەنێت کە لە واقیعدا ڕێککەوتن نەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدوڵا عەبدوڵا سەرۆکی لیژنەی بەرژەوەندییەکانی ئەفغانستان، ئاشکرایکرد، حکومەت و ھۆزەکان پشتیوانی سەرخستنی ھەوڵەکانیان دەکەن.

ھەر سەبارەت بە دانووستانەکان، سەرچاوەیەکی ئەفغانی باسی لەوەکردووە، وتووێژەکانی ئاشتی بەرەوپێشچوونیان بەخۆوە بینیوە و ئەوەی ئێستا پێویستە بەدیھێنانی ڕێککەوتنە بۆ ڕاگرتنی ھێرشە سەربازییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10601061106210631064...1182