هەواڵەکانهەواڵەکان

"رەحمان خانی" بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی ٤ رۆژە ئێران ئاوی روباری سیروانی بەرداوەتەوە و ئەگەر بەردەوامیش بێت، کاریگەری لەسەر عەمبارکردنی ئاو لە بەنداوەکە دەبێت و دەتوانرێت ئاوی زیاتر بۆ ناوچەکانی خواروی بەنداوەکە بەربدرێتەوە.
وتیشی، ئێستا رێژەیەکی کەم لە ئاوی بەنداوەکە بەرزبۆتەوە، چونکە بڕەکەی کەمە و لە مانگی ئاداری رابردوو سەرچاوەی ئاوی روباری سیروان لە بەنداوی دەربەندیخان بڕابوو.
"رەحمان خانی" ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەردانەوەی ئاوی سیروان کاریگەری لەسەر وێستگەی ئاوی خواردنەوەی، "ھەڵەبجە - سیروان - سەیدسادق"یش دەبێت، چونکە وێستگەی ئاوی خواردنەوەی ئەو ناوچانە لەسەر روباری سیروان دانراوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەھۆی ئەو زریان و لافاوەی لە چەند رۆژی رابردودا لە ھندستان رویدا و بووەھۆی رۆچونی زەوی ، ١٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٤٢ کەسیان لە باکوری شاری مۆمبایدا بوون و تیمە فریاگوزارییەکانیش ٩٠ ھەزار کەسیان رزگار کردووە.
تائێستا ٤٠ کەس رزگار نەکراون کە ٣٦ سەعاتە بێسەروشوێنن و پێشبینی دەکرێت سەرجەمیان گیانیان لەدەستدابێت. بەپێی زانیارییەکانی حکومەتیش، ئەو زریان و لافاوە لە ٤٠ ساڵی رابردودا بێوێنە بووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لێپرسراوانی تەندروستی لە عێراق، داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە، بۆ ھەڵگرتنی ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی پەروەردە و پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، ھەڵمەتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بە شێوەی ناچاری لەناو دامەزراوەکانی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا و خوێندنگەکان دەستپێبکات. 
لێپرسراوانی تەندروستی لە عێراق داوایان کردووە، سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی سەرو ١٨ ساڵ ناچار بکرێن ڤاکسین وەربگرن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوکیش رایگەیاندوە، ئەو خوێندکارەی کارتی وەرگرتنی ڤاکسین یان ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای پێنەبێت، ناتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەیەکی باڵای عێراقی لە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان (بەغداد و واشنتۆن)، ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەکانی دوو رۆژی رابروودا و تا ئێستاش، ھەردوو لایەنی دانوستاکار نەگەیشتونەتە رێککەوتن لەسەر کشانەوەی سەرجەم ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکردووە، بەغداد دەیەوێت تەنھا راوێژکارانی سەربازیی و تیمی لۆجستی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانی عێراق بمێننەوە، بەڵام واشنتۆن داوایکردووە بەشێک لە ھێزە شەڕکەرەکانیش لە عێراق بمێننەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"عوسمان سێدەری" جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پرسی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ئارادایە، بەڵام تائێستا مەترسی تیرۆریستانی داعش ھەرماوە، لەبەرئەوە ھێشتا عێراق پێوستی بە ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانانە.
وتیشی، زۆربوونی میلیشیا لە عێراق، ھەلومەرجێکی باشتری بۆ تیرۆریستان رەخساندوە، بۆئەوەی کردەوە تیرۆریستییەکانیان فراوانتر بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا سەبارەت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان رایانگەیاند، دوابەدوای تاوتوێکردنی بابەتی پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان، بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەھەموو سەنتەر و دەزگاکانی تەندروستی بەپێی سیستمی خۆتۆمارکردن.


بەپێی راگەیەنراوەکە ھەموو رۆژانی سێشەممەیەک لە ھەفتەدا تایبەت دەبێت بەمامۆستایان، بەمەرجێک لە کاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری خوێندنگەیان پێ بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە تویتەر رایگەیاندوە، فرمێسک و جەرگسوتانی کەسوکاری شەھیدانی مەدینە سەدر بوو بە رێگەیان بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەو تۆڕە تیرۆریستییەی  پلاندانەر و ئەنجامدەری ھێرشە ناڕەواکەی بازاڕی وەحیلات بوون .


راشیگەیاند، دەستگیرکراوەکان دەخرێنە بەردەم یاسا و گەل بۆ ئەوەی ببە پەند بیر لەکاری لەو شێوەیە دەکەنەوە .


رۆژی دووشەممەی رابردوو لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە بازاڕی وەحێلاتی مەدینە سەدری بەغداد ٣٠ کەس کوژران و ٥٠ی تریش برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٠١٠ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و ١٥ توشبووی تریش گیانیان لەدەستداوە و ٩٠٢ تریش چاکبوونەوە.

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩               ژمارە ( ٥١٤ )  


١. پشکنین: ( ٦٧٩٦ پشکنینی نوێ)
• ( ١٨٣١) ھەولێر
• ( ١١٦٢) سلێمانی
• ( ٣٨٠٣) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ١٠١٠ تووشبووی نوێ)
• ( ١٦٦) ھەولێر
• ( ١٢٢) سلێمانی
• ( ٧٢٢) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین


٣. چاکبوون: ( ٩٠٢ چاکبوون)
• ( ١٠٨) ھەولێر
• ( ٢٢٠) سلێمانی
• ( ٥٤٦) دھۆک
• ( ٣) ھەڵەبجە
• ( ٢٢) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ١٥ مردن)
• ( ١) ھەولێر
• ( ٢) سلێمانی
• ( ٩) دھۆک
• ( ٢) ھەڵەبجە
• ( ١) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٣٤٢٢١١ (٨٠٣٥٢٩ ھەولێر، ٥٨٧٢٥٨ سلێمانی، ٩٣٤٨٩٣ دھۆک، ١٦٥٣١ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢١١٨٢٨ (٦٢٨٩٨ ھەولێر، ٦٨٨٠٠ سلێمانی، ٧٦٢٣٨ دھۆک، ٣٨٩٢ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٩١٢٩٤ ( ٥٥٨٢٥ ھەولێر، ٦١٠٢٤ سلێمانی، ٧٠٧٨١ دھۆک، ٣٦٦٤ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ١٥٨٥٩ (٥٨٠٩ ھەولێر، ٥٦٤٣ سلێمانی، ٤٣٣٥ دھۆک، ٧٢ ھەڵەبجە)
مردن ٤٦٧٥ (١٢٦٤ ھەولێر، ٢١٣٣ سلێمانی، ١١٢٢ دھۆک، ١٥٦ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).


وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 


 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٢٤ی تەمووز ٢٠٢١

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەمەبەستی رێگرتن قۆپیە (غش) لە ناوەند و ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی قۆناغی ئامادەیی لە سەرداوای وەزارەتی پەروەردە و بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وە ھەماھەنگی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لە کوردستان لە سبەینێ یەکشەممەوە تا دوا رۆژی تاقی کردنەوەکان  لە سەعات ٦:٣٠ بەیانی تاوەکو ١٠:٣٠ سەرجەم ھێلەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت و کار ناکەن.


وتیشی، دواتر ئاسایی دەبێتەوە و بەشداربووان دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر

بەھۆی ھەستیاری و مەترسیداری ھەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاد بوونی مەترسیەکانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ سەرگیانی ھاوڵاتییان و لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی شارەکەمان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای ھەولێر یٔاگاداردەکاتەوە.


یەکەم/ دەبێت سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای ھەولێر، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێدەکەن، بەتایبەتی بەستنی دەمامک و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵغی، ھیچ ھاوڵاتییەک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بۆی نییە بەبێ بەستنی دەمامک بچێتە نێو ھیچ فەرمانگە و دام و دەزگایەکی حکومی، ھەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی یٔەو فەرمانگەیە بەرپرسیارن.

دووەم/ بەیانی یەکشەمە ٢٠٢١.٧.٢٥، یەکەم ڕۆژی دەوامکردنی فەرمانبەرانە دوای پشووی ڕۆژانی جەژن، بەھەموو شێوەیەک سەردانیکردنی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بۆ مەبەستی پیرۆزبایی جەژن و ڕێکخستنی مەراسیمی تایبەت بە جەژنە پیرۆزە قەدەغە، بەپێچەوانەوە ھەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی یٔەو فەرمانگەیە بەرپرسیارن.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر
٢٠٢١.٧.٢٤

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی راگەیەندراوی ھاوبەشی ئەمریکا و عێراق، ئەمریکا بڕیاریداوە نیو ملیۆن ژەمە ڤاکسینی جۆری فایزەر ببەخشێتە عێراق و دەیان ملیۆن دۆلاریش بۆ کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردە و ژینگەی عێراق دابین بکات.


بەخشینی نیو ملیۆنە ژەمە ڤاکسین بە عێراق لە کاتێکدایە ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئاستێکی مەترسیدار بەرزبووەتەوە.


ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو، ئەمریکا بڕی ١٥٥ ملیۆن دۆلار ھاوکاری دەبەخشێتە عیراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاندووە، بەھۆی زیاد بوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە پێشبینی دەکرێ پلەکانی گەرما لە سبەی یەک شەممەوە بە یەک پلە بەرزتر بێتەوە. 


ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رۆژی دوو شەممەوە  تا چوار شەممە بەرزبونەوەیەکی زیاتر بە خۆوە دەبینێ بە بەراورد لە گەڵ پلەکانی گەرمای ئەمڕۆدا، بەڵام لە پێنج شەممەوە بەرزترین پلەکانی گەرما بە (٢-٣) پلە دادەبەزێت. 


ئاشکراشیکردووە، بۆ ڕۆژانی دوو شەممە تا چوار شەممە پێشبینی دەکرێ بەرزترین پلەکانی گەرمی لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ھەڵەبجە ٤٣-٤٦ و کەرکووک  ٤٦-٤٨ و ناوچەکانی گەرمیان و خانەقین ٤٧-٥١ پلەی سیلیزی بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر چەندە پێش چەژنی قوربان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوەو بڕیار لەسەر رێژەی لێبڕینی مووچە دەدات، بەڵام چەند وەزیرێک بە کوردسات نیوزیان راگەیاند، سبەینێ کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لەبارەی داھات و لیبڕینی مووچە بەڕێوەناچێت و بڕیارە رۆژی چوارشەممە کۆببنەوە، بەڵام تا ئێستا روون نییە لە کۆبونەوەکەدا پرسی داھاتەکانی ھەرێم و لێبڕینی مووچە گفتۆگۆی لەبارەوە دەکرێت یان ئەو پرسە دەکەوێتەوە ھەفتەی داھاتوو.


حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریداوە ھەموو ٢٥ی مانگێک مووچە دابەش بکات، دوای گەیشتنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدادیش، مووچەخۆران چاوەڕێی ئەوەن لێبڕینی مووچە کەمبکرێتەوە یاخود نەھێڵڕێت، بەڵام دیارنیە کەی خشتەی مووچەی تەمووز بڵاودەکرێتەوە و رێژەی لێبڕینی مووچەش چەند دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بڕیارە لە کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتی ڤایمەر بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ بدرێت بە سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە.


ئەنجومەنی شارەوانی ڤایمەری ئەڵمانیا داوایکردوە، کەسێک بە نوێنەرایەتیی دەمیرتاش لە رێوڕەسمەکە ئامادە دەبێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە.


ئەوەش لە کاتێکدایە "سەڵاحەدین دەمیرتاش" لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ەوە دەستگیرکراوە و لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی ئەدێرنە لە تورکیا زیندانیکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە دھۆک رایگەیاند، زیاتر لە ٣٠ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی دھۆک رەوشی تەندروستییان خراپە و لە ژووی تایبەت لە ژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد و چاودێری چڕدان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تاڵیبان رایگەیاند، ئاشتی لە ئەفغانستان بەدی نایەت تا حکومەتێکی نوێ پێکدەھێنرێت و بە رۆشتنی ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان ئاشتی دەگەڕێتەوە بۆ وڵات.


لایخۆشیەوە حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، کۆنتڕۆڵکردنی ٩٠% سنورەکان لەلایەن تاڵیبانەوە دوورە لە راستییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10521053105410551056...1182