هەواڵەکانهەواڵەکان

تیمی دەریایی تورکیا لە ماوەی نێوان ١٧ بۆ ٢١ی ئەم مانگە و لە نزیک کەناراوەکانی ویلایەتی "ئیزمیر" لە دەریای "ئیجە"، ٣٨٨ پەنابەری ڕزگار کردووە، ئەو کۆچبەرانە لەلایەن ھێزە دەریاییەکانی یۆنانەوە ڕێگرییان لێکراوە و ناچار کراون بگەڕێنەوە بۆ ئاوە ھەرێمییەکانی تورکیا و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ لە ویلایەتی "ئزمیر" کران، ھاوکات لێپرسراوانی تورکیا ٢ کەسیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە قاچاغچیەتی بە کۆچبەرانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو کاک ئازاد ئیبراھیم شاڵی
زۆر دڵگران بووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی لیوای فڕۆکەوان، فەرماندە ئازاد ئیبراھیم شاڵی. کاک ئازاد خزمەتێکی زۆری ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە و بەوپەڕی دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە ھەوڵی دەدا پسپۆڕی و شارەزاییەکەی خۆی لە بواری سەربازییەوە بخاتە خزمەت ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و پشتیوان و یارمەتیدەرێکی باشی خوێندکاری کورد بوو لە ھێزی ئاسمانی عێراق.
بەم بۆنە دڵتەزێنەوە لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم، خودای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

إنّا للە وإنّا إلیەِ رَاجعُون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ھەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ چاککردنەوەی زیانەکانی لافاوەکە، لەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوتووە.
١٤ی ئەم مانگە شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارینی وەرزی تورکیای گرتەوە و بەھۆیەوە لافاو لە چەند ناوچەیەک دروست بوو و دوو کەس گیانیان لە دەستدا و شەش کەسیش تا ئێستا بێ سەروشوێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە ھۆکارێکی نادیار کۆمەڵگەیەکی پیشەسازیی، کۆمپانیاکانی بواری پترۆکیمیایی لە شاری لیڤەرکوزنی ئەڵمانیا تەقیەوە و دەیان کەس برینداربوون کە برینی دوو کەسیان سەختە، باس لە گیان لە دەستدانی چەند کەسێکیش دەکرێت، بەڵام ژمارەکەیان ئاشکرا نەکراوە، ھاوکات پێنج کەسی تر بەھۆی تەقینەوەکەوە بێ سەروشوێنن.


"ناوەندی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بۆ پاراستنی مەدەنییەکان لە کارەسات"، تەقینەوەکەی بە ھەڕەشەیەکی گەورە ناوبرد و داوای لە دانیشتووانی ناوچەکانی نزیک تەقینەوەکە کرد، لە ماڵەکانیان بمێننەوە و دەرگا و دەرچەکانی ھەوا لە ماڵەکانیان دابخەن.


تا ئێستا ھۆکاری تەقینەوەکە و زەرەر و زیانە ماددی و مرۆییەکان نەزانراوە، تیمە فریاگوزارییەکانیش سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرەن، کە بەھۆی تەقینەوەکەوە کەوتووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوچەی ھەورامان لە کوردستانی خۆرھەڵات یەکێکە لە ناوچە کەلەپورییەکان و چەندین ناوچەی گرنگی شوێنەواری مێژووی تێدایە و خاوەنی فەرھەنگ و کلتورێکی دەوڵەمەندە، لە ماوەی ڕابردووشدا وەفدێکی ڕێکخراوی یونسکۆ سەردانی ھەورامانی کرد و ئەمڕۆش لە ٤٤مین کۆبوونەوەی لیژنەی کەلەپوری ڕێکخراوەکە، ھەڵسەنگاندن بۆ ھەموو ئەو بەڵگەنامانە کرا کە لەلایەن وەفدی ئێرانەوە پێشکەشکرابوون و بە زۆرینەی دەنگ ڕەزامەندی درا لەسەر ئەوەی ھەورامان بخرێتە ناو لیستی ناوچە شوێنەوارییە جیھانییەکانی یونسکۆ.


لە ھەورامان ٧٠٠ گوندی بە ناوچەی شوێنەواری دەستنیشانکراون و کە سەدان ساڵە وەک خۆیان ماون و گۆڕانکاری لە سروشت و پێکھاتەکانیان نەکراوە و وەک ناوچەیەکی شوێنەواری ماونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا لە ھەڵمەتەکانی ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستاندا دژی تاڵیبان لە ھەرێمەکانی "کۆنار و لۆغار و غەزنی و قەندور و بەغلان و کابیسا و قەندەھار و فریاب و بەلخ و جۆزجان" ، ١٨٧ ئەندام و چەکداری تاڵیبان کوژراون و ١١٢ی تریش برینداربوون و ٢ ئەندامی بزوتنەوەکەش دەستگیرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ئەمڕۆوە ماوەی کوژاندنەوەی پێوەری زیرەکی کارەبا لە ٤٥ خولەکەوە بۆ ٢٠ خولەک کەمکرایەوە.


بە پێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای ھەرێم، ھەر پێوەرێکی زیرەکی کارەبا بۆ ماڵان ٤٠ ئەمپێر کارەبا دابین دەکات و لە ئەگەری بەکارھێنانی کارەبا زیاتر لەو ڕێژەیە، کارەباکەی بۆ ماوەیەک دەکوژێتەوە تا دواینجار دەگەیشتە ٤٥ خولەک، بەڵام وەزارەتی کارەبا لە پێناو ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیان، بڕیاریدا ماوەی کوژاندنەوەی پێوەرەکە لە ٤٥ خولەکەوە بۆ ٢٠ خولەک کەم بکرێتەوە.


وەزارەتی کارەبا داواش لە ھاوبەشانی کارەبا دەکات بە پێی ئەو بڕە کارەبا بەکاربێنن کە بۆیان دیاریکراوە و یارمەتیدەری بەدیھێنانی دادپەوەری بن لە پڕۆسەی دابەشکردنی کارەبا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"قازی نەجم" بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە کاتی گواستنەوەی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرەکاندا لە بانکی کەلارەوە بۆ کفری، لەناو بازاڕی کەلار لەلایەن چەند کەسێکەوە نیوەی پارەی کارمەند و فەرمانبەرانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری دزرا و تا ئێستا ھیچ کەسێکیش لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە لیکۆڵینەوەدان بۆ دەستگیرکردن و ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کارەکەیان ئەنجامداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەکۆبونەوەیەکیدا ھات لەگەڵ تیمی یەکێتی  لەبازنەی یەکی پارێزگای کەرکوک .لەکۆبونەوەکەدا  ئامادەکاریەکانی یەکێتی  بۆ سەرخستنی  ھەڵبژاردنەی پێشوەختەی عیراق تاوتوێکرا.
لەوکۆبونەوەیەدا کەپێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەکەرکوک بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی ئامادەیبوون ڕزگار عەلی ڕایگەیاند یەکێتی ئامادەکاری تەواوی خۆی دەکات بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردنەکە و ھەوڵدان بۆ سەرخستنی بەرنامەی کاری لیستی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیداکانی لیستەکە لەھەردوو  پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەددین.
رزگار عەلی کارنامەی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی بۆ سەرۆک و ئەندامانی بازنەی یەکی پارێزگای کەرکوک ڕونکردەوە.ھانی تیمی یەکێتی لەمیحوەری ئیمام قاسم ی بازنەی یەک لەپارێزگای کەرکوکدا کەبەباشی بچنە ناو جەماوەرەوە و گرنگی ھەڵبژاردنەکە  بۆ جەماوەری کەرکوک بەھەموو چین و توێژەکانیەوە ڕوون بکەنەوە.
ڕزگار عەلی گرنگی و بایەخی ئەو ھەڵبژاردنەشی بۆ ئێستا و ئایندەی ناوچە جێناکۆکەکان  ڕونکردەوە.
ڕزگار عەلی باسی لەوەشکرد کەیاسای ئەو ھەڵبژاردنە بەراورد بەیاساکانی پێشوو وردەکاری زیاتری دەوێت.
ڕزگار عەلی دوپاتیکردەوە وەکو ی.ن.ک ھەموو ئامادەکارییەکی ھونەری و لۆجستی  دەکەین بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق لەکەرکوک بەوپەڕی سەرکەوتویی بەڕێوەبچێت و لەسایەیدا دەنگ و پێگەی  کەرکوکیەکان لەکورد و پێکھاتە ڕەسەنەکانی تر  پارێزراوبێت.
دواتر بیروڕا لەگەڵ بەشداربوانی کۆبونەوەکە ئاڵوگۆڕ کرا تاوەکو پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە لەسنوری 
بازنەی یەکی پارێزگای کەرکوک بەسەرکەوتویی بەڕێوەبچێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، (ئیسماعیل قائانی) فەرماندەی فەیلەقی قودسی بەسەردانێکی چاوەڕوان نەکراو گەیشتۆتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک لێپرسراوی باڵای حکومی و حزبی و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی کۆببێتەوە.
ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی رەسمی لە عێراق  سەردانەکەی و ئەجەندای ھاتنەکەی (قائانی) ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پرسەکە گرێدراوە بە بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ستراتیجی بەغداد و واشنتۆن لەسەر کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 دەشڵێت، پێدانی مووچە بەبێ لێبڕین پەیوەندی بە ھەڵبژاردنەوە نییە"جوتیار عادل"وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە ستۆدیۆی ٨ی کوردسات نیوز رایگەیاند، پێدانی مووچە بەبێ لێبڕین پەیوەندی بە ھەڵبژاردنەوە نییە، لەگەڵ بەردەوام بوونی ناردنی پارە لە بەغداد مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی دابەش دەکەن. سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھەوڵ دەدەن راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە نزیکترین ماوەدا چارەسەر بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرھێنانی کردوە، ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ئەو پڕۆژە نیشتەجێیانەی تەملیک نەکراون لە کاتی گۆڕینی گرێبەست و کڕین و فرۆشتن بە یەکەکان لە لایەن ھاووڵاتییان نابێت، پارە لەکەس وەربگیرێت.
 لە نوسراوەکەشدا جەخت لەوەکراوەتەوە، نابێت پارەی پارێزەرانیش لە کاتی کڕین و فرۆشتنی یەکەکان فەرز بکرێت، ھەر خاوەن پڕۆژەیەکیش پێچەوانەی ئەو بڕیارە کار بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و دەدرێت بە داواکاری گشتی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھاوکات ئامانج لە پشکنین و بەدواداچوونی ئەم لێژنەیە لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتیان و دڵنیابوونە لەجێبەجێ کردنی مەرج و ڕێنماییەکان ،ئەم شوێنانەی سەرپێچیان ھەبوو تۆمارکران  ھۆشداریان پێدرا، بەپێ ی یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 پەروین بۆڵدان ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە لەمیانی کوبونەوەیەکی جەماوەریدا لە شاری کوجائەلی وتی، بۆ ئەوەی دیموکراتی بێتەدی پێویستە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە  دورگەی ئیمرالی  ھەڵبگیرێت و دیالۆگ دەستپێبکات. وتیشی, کێشەی کورد تەنھا کێشەی ھەدەپە نیە بەڵکو کێشەی ھەموو حیزبەکانی تورکیایە جەختیشیکردەوە، ھەدەپە بەردەوامە لەسەر سیاسەتی ئاشتیانە بۆ چارەسەرکدنی کێشەی کورد 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10471048104910501051...1183