هەواڵەکانهەواڵەکان

ئەمڕۆ ١٤ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سەرکردە و فەرماندەی تێکۆشەری رۆژگارە سەختەکان کاک جەبار فەرمان تێدەپەڕێت. بەڵام یاد و یادەوەری ئەو فەرماندە تێکۆشەرە ھەر لەگەڵماندایە و بەڕێزەوە یادی ئەو مێژووە پڕ لە خەبات و تێکۆشانە دەکەینەوە.


بۆ ئێمە فیلەتەنەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەنھا کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕ نەبوو، بەڵکو قەڵایەک بوو لە ورە و خۆڕاگری. سەرمەشقی خەبات و ھەوڵدان بوو لەپێناو نیشتمانەکەی.



ئەمڕۆ یەکێتییەکان بەڕێزەوە یادی کاک جەبار فەرمان دەکەنەوە و ماندوونەناسانە بەرێگا پیرۆزەکەی ئەودا لەپێناو کورد و کوردستان ھەنگاودەنێن. یەکێتی نوێ بەرامبەر خوێنی شەھیدان بەرپرسیار دەبێت و بەخزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان، رۆحی شەھیدان شاد دەکەین.



ھەزاران سڵاو لە رۆحی کاک جەبار فەرمان و سەرجەم شەھیدانی کوردستان

بافڵ تاڵەبانی 
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...


بەڕێزانمان لە خانەوادەی کوردپەروەر مام عەبدوڵا حاجی ئیبراھیم دەربەندی 
بە خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی ماڵئاوایی تێکۆشەری دێرین عەبدوڵا حاجی ئیبراھیم دەربەندی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی سۆران-مان پێگەیشت.


بۆ ئەم کۆستە ھاوخەمی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین و خۆمان بە ھاوبەشی ئەم خەمە دەزانین.


مام عەبدوڵا جگەلەوەی پێشمەرگەیەکی قارەمان و تێکۆشەر و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو، بنەماڵەکەشی لەپێناو کوردستان قوربانی زۆریان داوە و لەو پێناوەشدا جگە لە کوڕ و برا، چەندین شەھیدیان بەخشیووە.


لەدەستدانی تێکۆشەرێکی وەک مام عەبدوڵا لە دڵەوە خەمباری کردین و ھیوای سەبووری بۆ کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەی دەخوازین.

بافڵ تاڵەبانی 
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بێگەرد تاڵەبانی  وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبونەوەیاندا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئامادەیی وەزارەتەکەی نیشانداوە بۆ دابینکردنی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار نەمام بەمەبەستی سەوزکردنی شەقام و شۆستەکانی سلێمانی. 

وتیشی، ھەوڵەکان بەردەوام دەبن بۆ ھێشتنەوە و فراوانترکردنی روبەری سەوزایی لەھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسماعیل عەلی ئاغا وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرجەم ئەو بەشانەی لە دەروازەی باشماخن لە ماوەی رابردوودا بە ئەرکی خۆیان ھەستاون و بۆ لەمەودواش کە ئەو ھێزەی ئاسایش جێگیرکراوە، یارمەتیدەرێکی باش دەبن بۆ رێگری لە قاچاخچێتی و کاری نایاسایی و رێکارەکانیش توندتر دەکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، جگە لە دۆسییەکانی ئەمساڵ، ٢٢٤ دۆسیەی ساڵانی رابردووش لەژێر لێکۆڵینەوەدان و کۆی سەرجەم ئەو دۆسێیانەی لەژێر لێکۆڵینەوەدان پێکھاتوون لە ٧٢٢ دۆسیە و لە ناویاندا بەرپرسانی پلە باڵا و وەزیر و بریکاری پێشوو و بەڕێوەبەری گشتی و فەرمانبەریشی تێدایە و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتیش ھاوکاریانن تا بتوانن شێوازی بەدواداچوونەکانیان وردتر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆبونەوەیەکی نێوان حەمید نەعیم غەزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد، پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و تاران و رێگەکانی فراوانکردنی پەیوەندییەکان تاوتوێکراوە. 


ھەردولاش دوپاتیانکردووەتەوە پێویستە ئەو گرفتانەی بەھۆی سەرچاوەکانی ئاوەوە دروستبوە لەلایەن عێراق و ئێرانیشەوە چارەسەر بکرێت و ھەردوولا پەیوەندییەکانیان لە بواری سەرچاوەکانی ئاودا پتەو بکەن، باڵیۆزی ئێران رایگەیاندوە، وڵاتەکەی ئامادەکارییەکانی بۆ دروستکردنی پرۆژەی ھێڵی ئاسنین لە نێوان عێراق و ئێران تەواوکردوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عوسمان عەبدولکەریم لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەوی پێنج لەسەر شەشی ئەم مانگە ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیان ئاگادارکرانەوە کە ئۆتۆمبیلی ھاوڵاتییەک لە کانی شەیتان دزراوە و دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبارەکان لە بازگەی سماق لە ناوچەی سەنگاو دەستگیر کران. 

وتیشی، تۆمەتبارەکان پێکھاتبوون لە دوو کەس، یەکیان خەڵکی سەیدسادقە و ئەوی تریان سلێمانی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسێکی تریش دەرچووە کە ھاوکاریان بووە لە دزییەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا کە ئەمڕۆ (٩ی ئابی ٢٠٢١) لەھەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی کۆتاییھاتنی کارەکانی ئاشلی دریک، ستایشی ھەوڵەکانی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی کەنەدا. ھەروەھا پوختەیەکی پێشکەش کرد لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە و جەختی کردەوە ھەنگاوەکان لەپێناو چاکسازی و ڕاستکردنەوەی ڕێڕەو بەردەوام دەبن لەسەر بنەما یاساییەکان بەجۆرێک زۆرترین خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەن.  

ھەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لە ھەولێر پێشوازی کرد لە کلێمێنس سێمتنەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و لە دیدارێکی تایبەتدا بارودۆخی ناوخۆی کوردستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کران. جێگری سەرۆک وەزیران، سوپاسی ھاوکارییەکانی ئەڵمانیای کرد بۆ ھەرێمی کوردستان و پێداگری حکومەتی ھەرێمی دووپات کردەوە لەسەر چاکسازی و ھەوڵی بەردەوام بۆ ڕێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بنەمایەکی پیشەیی نیشتمانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ گەیاندنی ئاو بە تەواوی دانیشتوانی کەرکوک، "مەھدی رەشید" وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بڕیاریدا بە زیادکردنی ئامێری ھەڵکەندنی بیر و پاککردنەوەی رێڕەوە ئاوییەکانی پارێزگاکە.

ئەو بڕیارەی "مەھدی رەشید" لە سەردانێکیدا بوو بۆ کەرکوک بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئاو لە پارێزگاکە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەکەرکوک ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان درێژەی ھەیە و لەکۆبونەوەیەکدا ھەنگاوەکان بۆ سەرخستنی ئەو لیستە و کاندیدەکانی لەسنوری چوار کۆمیتەی سنوری بازنەی دووی پارێزگای کەرکوک دەستیپێکرد، لێپرسراوانی بازنەی دووی پارێزگای کەرکوک رایانگەیاند، ھەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازە لەھەڵبژاردنەکانی رابردوو و بۆ یەکلاییکردنەوەی رەوشی ناوچەجێناکۆکەکان گرنگە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سزادراوەکان بڕیاری گەمارۆی چەکدارکردنی ئێران و سوریا و کۆریای باکورییان پێشێلکردووە.
ھەروەھا دوو کۆمپانیای بازرگانی سوریا و ژمارەیەک دامەزراوەو کۆمپانیای روسیا خراونەتە لیستی سزادراوان و سەرجەم گروپ و قەوارەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی راپۆرتێکی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم، لە مانگی حوزەیراندا ٩٢٨ ھەزار و ٦٧٤ ئاوارە و پەنابەر لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوون، بەڵام بە پێی کۆتا راپۆرتی ناوەندەکە ژمارەی ئاوارە و پەنابەران کەمبوونەتەوە بۆ ٩٢٥ ھەزار و ٥٣٢ کەس.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ، ٤١%ی ئاوارە و پەنابەران لە سنوری پارێزگای ھەولێرن و ٤٠% لە دھۆک و ١٩%شیان لە سلێمانی نیشتەجێن.
ڕاشیگەیاندوە، ماوەی چەند ھەفتەیەکە پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و ناوچە دابڕێنراوەکان زیادیکردووە، ئەگەر پەلامارەکان بەردەوام بن پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی ئاوارەبوونی دانیشتوانی ئەو ناوچانە روو لە ھەرێم بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 دەقی پیرۆزباییەکە :
بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیھان و گەلی کورد بەتایبەتی دەکەم.
ھیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە بکەینە دەرفەتێک بۆ زیاتر زیندووکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان سەرجەم نەتەوە، پێکھاتە و ئایینزاکان. 
بۆ ئەمساڵ ئەم یادە پڕشکۆیە لەکاتێکدا دەکەینەوە کە ھەرێم و وڵاتەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە. پێویستە ھەموومان بەگیانێکی نەتەوەیی و بەرپرسیارانەوە رووبەڕووی کێشەکان ببینەوە و کاربکەین بۆ دروستکردنی یەکدەنگی لەنێوان ھێزە کوردییەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەرجەستەکردنی یەکڕیزی لە بەغدا تاوەکو داکۆکیکارێکی سەرسەختی بەدیھێنانی مافە نەتەوەییەکانمان بین. لە ھەرێمیش ھاوکار و پشتیوان بین لەپێناو چاکسازی، گۆڕانکاری و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.
ھەر شاد و سەرفرازبن
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10271028102910301031...1186