ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو حزبانەی دەیانەوێت ھاوکاری دارایی لە دەرەوە وەربگرن دەبێت داواکاری ڕەسمی بۆ نوسینگەی حزبەکانیان لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن پێشکەش بکرێت و بە ڕەتکردنەوە یاخود قبوڵ کردن وەڵام بدرێنەوە، بەڵام تا ئێستاش کۆمسیۆنەکە ھیچ داوایەکی لەو شێوەیەی لێنەکراوە.
ھەروەھا کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کار دەکات بۆ یەکخستنی شوێنی بانگەشەکردن بە ھەماھەنگی لەگەڵ شارۆچکە و پارێزگاکان، بە شێوەیەک کاریگەری لەسەر ھاتوچۆ و دروستبوونی قەرەباڵغی نەبێت.
"لوید ئۆستن" وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، داوای ڕەزامەندی "جۆو بایدن" دەکات بۆ ئەوەی تا مانگی ئەیلولی داھاتوو کوتانی تەواوی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بکرێتە ناچاریی.
"جۆن کێربی" وتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، لە کۆی یەک ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار سەربازی ئەمریکی لانی کەم ٧٣٪یان دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، بە یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار سەربازی یەدەگیشەوە ڕێژەی وەرگرانی ڤاکسین لە نێو سەربازاندا بۆ ٥٦٪ کەمدەبێتەوە.
وتیشی، ئەو ڕێژەیە کەمە و ترسی ئەوە ھەیە کە کۆرۆنا کاریگەری لەسەر ئامادەیی سەربازیی ھێزە ئەمریکییەکان دروست بکات.
د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، "ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندن دەستپێکردووە و پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان لە دوای یەکی ئەیلول بە پێی ساڵنامەی زانکۆیی، بە پلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکات".
ڕاشیگەیاند، ئێران دەستبەرداری دانوستانەکانی ڤییەنا لە بارەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی نەبووە، بەڵکو سەرقاڵی گۆڕانکارییە لە ئیدارەی حکومەت، سەرۆکی نوێی ئێرانیش، بە مەرجی لابردنی سەرجەم سزاکان پێشوازی لە ھەر دانوستانێک دەکات.
وتیشی تەواوی ھەوڵی خۆیان خستووەتەگەڕ و لە ئازاری خەڵک تێدەگەن کە ماڵ و حاڵیان لە دەستداوە، بەڵام ئەولەویاتیان ڕزگارکردنی ژیانی خەڵکە و زیانلێکەوتووانیش قەرەبوو دەکەنەوە.
"د. عەبدوڵا ئەحمەد" جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بەھۆی زیادبوونی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێم، ئەڵمانیا لە ڕێگەی کونسوڵخانەکەیەوە ھاوکار بووە لە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی نوێی تایبەت بە نەخۆشییە گوازراوەکان لە سلێمانی.
وتیشی، نەخۆشخانەکە پێکھاتووە لە ١٠٠ قەرەوێڵە و ٣٨یان بۆ چاودێری چڕ دابین دەکرێت، ڕوونیشیکردەوە، لە مانگی ١١ی ٢٠٢٠وە دەستکراوە بە دروستکردنی نەخۆشخانەکە و بیناکەی تەواوکراوە، لە ئێستادا چاوەڕێن ئامێر و دەرمان و پێداویستییەکانی تر دابین بکرێت و لە مانگی داھاتووەوە دەست بکرێت بە وەرگرتن و چارەسەرکردنی نەخۆش.
"بەشدار حەسەن" پارێزەری گیراوانی بادینان دەڵێت، "شێروان شێروانی" و ھاوڕێکانی لە دوای ئەوەی کران بە شاھید بەسەر "بەدەل بەرواری" و "ئومێد بەرۆشکی" و تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە، ئەشکەنجە دراون و ڕەوشیان باش نیە. دەشڵێت، پێویستە ئەو گیراوانە لە زیندانی ئاسایش نەمێنن و بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەوران.
لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پرۆسەی چاکسازی لە ھەرێمی کوردستان و رایگەیاند لەمەودوا بە تایبەت لە نزیکەوە ھاوکاری ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ چاکسازی لە بوارەکانی دادگەری و کارگێڕیدا.
لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی گۆڕانکارییەکان و چاکسازییەکانی ئەمدواییەی بۆ شاندی میوان ڕوون کردەوە، ئەوانیش لای خۆیانەوە پاڵپشتی تەواوی خۆیان بۆ ھەنگاوەکانی جێگری سەرۆک وەزیران دەربڕی و گفتیان دا لەمەولا زیاتر لە پەیوەندیدا بن بۆ پشتیوانیکردنی ھەنگاوەکانی چاکسازی.
لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراقیشەوە، ھەردوولا ھاوڕابوون لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و جەختیان کردەوە دەبێت پرۆسەیەکی پاک و بێگەردبێت.
محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند : بەھۆی کەمکردنەوەی ئەو بڕە بەنزینەی لە ئێرانەوە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت نرخی ھەر لیترێت بەنزین لە سلێمانی ٢٥ دینار زیادی کردووە رەتیشی کردەوە، جێگیرکردنی ھێز لە دەوازە سنورییەکانی پارێزگای سلێمانی ھۆکار بێت بۆ زیادبونی نرخی بەنزین بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی راشگەیاند: بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری سلێمانی ھاتوونەتە دەنگ و لەھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە کێشەکە ئاگادار کراوەتەوە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و بڕی پێویستی بەنزین ھاودەبکرێت بەمەش نرخی بەنزین لە سلێمانی دەگەڕێتەوە دۆخی پێشووتر .
لە ئێستاشدا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە ٨٠٠ دینار و موحەسەن بە ٨٥٠ دینار و بەنزینی سوپەر بە ٩٢٥ دینار دەفرۆشرێت.
لەگەڵ زیادبوونی ھێرشەکان بۆ سەر کەشتییەکان لە ئاوە نێودەڵەتییەکاندا، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داواکاری ھندستان، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ئاسایشی دەریایی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات.
نەفتالی بینیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش رایگەیاندووە، ئێران کردەوەی تیرۆریستی بەرامبەر جموجوڵ و بازرگانی دەریایی دروست دەکات و ھەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەقامگیری ناوچەکە و ئاسایشی جیھان.
ئۆفێر جەندلمان وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش جارێکی تر پەنجەی تۆمەتی ئاراستەی ئێران کردووە و تۆمەتباری کرد بە ھێرشی سەر کەشتیی میرسەر ستریت لە دەریای عەرەب.
جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ھێزەکان ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەند خاڵێکی تری گومرگی جێگیر دەکرێن بە مەبەستی رێگریکردن لە قاچاخچێتی و یاساشکێنی.
وتیشی، ھێزەکەی ئاسایش لە ئەرکی خۆیان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی بە تەواوی دەروازە سنوورییەکان کۆنترۆڵ دەکرێن.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە کۆبونەوەیەکی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سعودیە، پەیوەندییەکانی بەغداد و ریاز و رێگەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکان تاوتوێ کراوە و وەزیری دەرەوەی عێراق نامەیەکی بانگھێشتنامەی کازمی داوەتە وەزیری دەرەوەی سعودیە تا ئاراستەی شا سەلمانی بکات بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە لە بەغداد بەڕێوەبچێت.
پێشتریش مستەفا کازمی بۆ ھەمان مەبەست بانگھێشتنامەی ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و شێخ نەواف ئەحمەد سەباح میری کوەیت کردوە.