"نازم عەبدوڵا" سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایگەیاند، لە ئێستادا کەرتی پەلەوەر بە تەواوی مەترسی ھەرەسھێنانی لەسەرە و ھیچ لایەنێک خۆی ناکات بە خاوەنی ئەو کەرتە، کە دەرفەتی کاری بۆ ھەزاران خێزان ڕەخساندووە.
وتیشی، بەردەوام نرخی عەلەف لەسەر خاوەن پڕۆژەکان بەرز دەبێتەوە بە بێ ئەوەی چاودێری لەسەر کارگەکانی دروستکردنی عەلەف ھەبێت، لە ماوەی چەند مانگێکیشدا نرخی یەک تۆن عەلەف لە ٤٥٠ دۆلارەوە بۆ ٥٥٠ دۆلار بەرزبووەتەوە، نرخی یەک جوجکیش لە ٣٠ سەنتەوە بۆ ٨٥ سەنت بەرزبووەتەوە.
ڕاشیگەیاند، ماوەی سێ ساڵە داوا لە حکومەت دەکەن نرخ بۆ پەلەوەر دیاری بکات و بە شێوەی سیستماتیک ئەو کەرتە لە ھەرەسھێنان و داڕووخان بپارێزێت، بەڵام ھەوڵەکان وەک پێویست نییە و ئەو کەرتە ڕوو لە داڕووخانە.
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا، ٢٩ ھەزار و ٧٠٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە، ٤٦٦ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
ھەر بە پێی ئامارەکە کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە، ٤ ملیۆن و ٣٨٩ ھەزار و ٨٥ کەس، تا ئێستاش ٩٧ ھەزار و ٢٠٨ کەس گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێرانیش ڕێوشوێنی پێویستی بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گرتووەتەبەر، و قەدەغەی ھاتووچۆی نیمچەیی لە بەشێکی زۆری شارە گەورەکان ڕاگەیاندووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەوە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی فراوان لە باکوری بەغداد دەستیپێکردووە کە سوپای عێراق و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی بەشدارن و فڕۆکەکانی ھاوپەیمانانیش لە ئاسمانەوە ھاوکاری ھێزە عێراقییەکان دەکەن.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی شانەی ئەمنی، ئۆپراسیۆنەکە بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش و ھەڵوەشاندنەوەی پیلانەکانیانە.
حەشدی شەعبیش دەڵێت، دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەو ئۆپراسیۆنەوە پیلانەکانی داعش بۆ ھێرشکردنە سەر زیارەتکارانی شوێنە پیرۆزەکان ھەڵبوەشێننەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ڕێگەی سەرەکی ھامڵتۆن کە لە سەنتەری شاری ھەولێر دەستپێدەکات تا سنوری دەروازەی حاجی ئۆمەران، ڕێگەی سەرەکی بازرگانی و گەشتیاری و ھاتووچۆی ھاووڵاتیانی ئەو سنورەیە، بەڵام بەھۆی خراپی ڕێگەکەوە زۆرترین ڕووداوی ھاتووچۆ لەو ڕێگەیە تۆمارکراوە.
وتیشی، ئەو ڕێگەیە لە زۆربەی شوێندا یەک سایدە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوە ھەیە، شۆفێران و ھاووڵاتیانیش داوا لە لایەنە پەیوەندیارەکان دەکەن، ڕێگەکە نۆژەن بکەنەوە بۆ ئەوەی ڕووداوەکانی ھاتوچۆ کەمببێتەوە کە لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا ١٢٦ ڕووداوی ھاتووچۆ لەسەر ئەو ڕێگەیە تۆمارکراوە و ٢٥١ قوربانی لێکەوتووەتەوە.
ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، ھەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت، بە دیزاینێکی نوێ و بە ڕەچاوکردنی کەش و ھەوای سلێمانی، جارێکی تر بلوارەکانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و ڕێگەی سەرەکی سلێمانی - تاسڵوجە سەوز دەکرێنەوە.
حکومەتی ھەرێمیش بینایەکی سەردەمی ڕژێمی بەعسی بۆ ئەو مۆزەخانەیە دابینکردووە، ڕێکخراوەکەش لە ١ی ئەیلول دەست بە کۆکردنەوەی کەلوپەلە بەجێماوەکان دەکات و لەو مۆزەخانەیە دایاندەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی قەڵا تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای کەلار ڕایگەیاند، بەشی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا توانای وەرگرتنی تووشبووی تری نەماوە، مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت، چونکە ئێستا زیاتر لە ٦٥ نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵکراون.
ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەلاریش داوا لە ھاووڵاتیان دەکات، ڕێنماییەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەن و خۆیان و خانەوادەکانیان بپارێزن.
بەرپرسی مەڵبەندی دھۆکیش دەڵێت ماوەیەکی زۆرە جەماوەری یەکێتی چاوەڕێی ئەو پڕۆژەیە بوون و ئەمەش دەبێتە ھاندەر بو گەشەکردنی ڕاگەیاندنی یەکێتی لەم دەڤەرە و یەکێتی بە گرنگییەوە دەڕوانێتە ئاکرێ.
ڕادیۆی دەنگی بادینان ئاکرێ لەسەر شەپۆلی ٩٧.٩ دەستی بە پەخش کرد و لە تەواوی سنورەکە ھاوڵاتیان دەتوانن بیسەری ڕادیۆکە بن.
ئەندازیاری سەرپەرشتیاری بۆردی چاکسازی شەقامەکانی سلێمانیش دەڵێت، کارکردن لە شەقامەکانی سلێمانی بەدەوام دەبێت.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی لە بارەی تەوەرەکانی چاکسازی حزبی و حکومی و پرسی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرچاو ڕوونیدایە ھەڤاڵان و جەختی لەسەر پێویستی بەردەوام بوونی چاکسازییەکان کردەوە لە پێناو خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک و یەکێتی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووان سەرنج و تێبینی و پێشنیازی خۆیان لە پێناو بەرەوپێشچوونی زیاتری کاروبارەکان و یەکێتی خستەڕوو، بەڵێنی خزمەتکردنی زیاتری ڕێبازی مام-یان دووپاتکردەوە.
کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، سنورەکانی نێوان لیتوانیا-بیلاروسیا، بووەتە ناوەندی پەڕینەوەی کۆچبەران بە شێوەی نایاسایی بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ٣٧ وڵاتەوە کۆچبەر بە نایاسایی خۆیان دەگەیەننە سنورەکانی لیتوانیا کە ٦٠٪یان عێراقین.
دەشڵێت، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی دەروازە سنورییەکانی یەکێتی ئەوروپایان بەزاندووە، لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا گەیشتووەتە سەرو ٨٢ ھەزار.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی عەفرین بڵاویکردەوە، لە ١٠ مانگی ئاب لە گوندی جەلەمە سەر بە ناوچەی جندێرێس سەر بە عەفرین چوار ھاوڵاتی مەدەنی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە رفێنراون، لە گوندی قورتقولاقی سەر بە شاروچکەی شەرا لە عەفرین ١٥ ھاوڵاتی سیڤیل رەفێنراون و ٢٠ خانوی ھاوڵاتیانی ھەمان گوند لەلایەن چەکدارەکانەوە روخێنراون، لە ناوچەی عەزازیش دوو ھاوڵاتی خەڵکی عەفرین لەلایەن چەکدارانەوە رفێندراون.
بە پێی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی عەفرین، چەکدارانی سەر بە تورکیا لە گرێ سپی دوو ژن و منداڵێکی ساوایان لە ١١ی ئەم مانگەوە رفاندوووە و بەرەو شوێنێکی نەدیار براون و بۆ ئازادکرنیشیان داوای فیدیە لە کەسوکاریان دەکەن.
فڕۆکەکە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکان لەلایەن تورکیاوە بەکرێ لە روسیا وەرگیراوە و لەبارەی رووداوەکە وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، فڕۆکەکە لە جۆری بی ئی ٢٠٠بوو ، دوای تەواو بوونی لە ئەرکەکەی لە کاتی نیشتنەوەدا کەوتوەتەخوارەوە و ھەشت کەس لە تیمی ئاگرکوژێنەوە گیانیان لەدەستداوە پێنج روسی و سێ تورک بوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دیارنییە و تیمی لێکۆڵینەوە سەردانی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان کردووە و لێکۆڵینەوە لەبارەی ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی دەکەن.