هەواڵەکانهەواڵەکان

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوای لە دەزگای ھەواڵگریی کردووە لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات و لەماوەی ٩٠ رۆژدا راپۆرتێک لەو بارەیەوە پێشکەش بکات.

وتیشی، دوای ئەوەی جڵەوی دەسەڵاتی لە کۆشکی سپی وەرگرت، داوای لە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کردووە راپۆرتێک لەبارەی سەرچاوەی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادە بکات.

لەبەرامبەریشدا، باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن رایگەیاند، لەکاتێکدا جیھان گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، چەند وڵات و لایەنێک پرسەکەیان بە ئاراستەیەکی تردا بردووە.

رونیشیکردەوە، دەستوەردان لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، ئاستەنگ لەبەردەم دیاریکردنی سەرچاوەی سەرھەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی سوریا رایگەیاند، لە درەنگانی شەوی رابردووەوە جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی سوریا دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو رۆژی داھاتوودا ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە رابگەیەنرێت، میدیاکانی سوریاش رایانگەیاند، ئاستی بەشداریکردنی ھاوڵاتیان زۆر باشبووە و ١٣٢ دەزگا و ئاژانسی راگەیاندنیش روماڵی پرۆسەکەیان کردووە.

بۆ یەکەمین جاریش لە دوای ھەڵبژاردنەکەی ساڵی ٢٠١٤ەوە، پرۆسەکە لە بەشێک لە پارێزگای "رەققە" بەڕێوەچوو، لە بەشێک لە "حەسەکە و قامیشلۆ"ش سندوق دانرابوو، بەڵام ھەڵبژاردنەکە لەناوچەکانی تری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا وەک ئیدلب و عەفرین و سەرێکانێ و جەرابلوس بەڕێوەنەچوو. 

لە ھەڵبژاردنەکەشدا سێ کاندید رکابەری دەکەن، کە "بەشار ئەسەد و عەبدوڵا سەلوم عەبدوڵا و مەحمود رەبعی" بوون، ھەموو پێشبینییەکانیش بەو ئاراستەیەن کە "ئەسەد" بۆ ح ساڵی تر دەبێتەوە بە سەرۆکی سوریا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەیەک خێزانی عێراقی کە لە ژن و منداڵانی تیرۆریستانی داعش پێکھاتبوون، لە کەمپی ھۆل لە سوریاوە گەڕێنرانەوە بۆ عێراق و لە کەمپی جەدعە لە باشوری موسڵ نیشتەجێ دەکرێن. 

لە ئێستاشدا ئێزدییەکان و کەسوکاری قوربانیانی دەستی داعش گەڕانەوەی ئەو خێزانانە بە مەترسی لە قەڵەم دەدەن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی داعش مەترسی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و توندوتیژی لێدەکەوێتەوە، چونکە تا ئێستا بیری توندڕەوی کۆتایی پێنەھێنراوە، ھاوکات داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکەن لایەنی دەرونی ئێزدییەکان لەبەرچاو بگیرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولخالق عەزاوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی گۆەڕەپانی تەحریریان ئیدانە کردووە کە بەھۆیەوە دوو خۆپیشاندەر کوژران و دەیانی تریش برینداربوون. 

داواشی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران کرد، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات.

وتیشی، تاکە کێشە کە روبەڕوی عێراق بووەتەوە، ئاشکرا نەکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانە کە لەلایەن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەماوەی رابردوودا ئەنجام دراون، ئەم ھەنگاوەش ھۆکارە بۆ توڕەبوونی شەقام و بەردەوام بوونی ناڕەزاییە جەماوەرییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.

 سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت. 

دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، بەیانی ئەمرۆ ھێزە ئەمنییەکان لەبەشی "ئوم تبوڵ"ەوە  ناوچەی سەوزیان بە روی ھاوڵاتیاندا کردووەتەوە، بەڵام چەند ھێزێکی ئەمنی لە ناوچەکەدا بڵاوکراونەتەوە، کە ئەرکیان پارستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەی سەوزە. 

ھەمان سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، = لە ئێستادا رەوشی ئەمنی لە ناوچەکە جێگیرە.

لە دوای ئەو ئالۆزییانەی رۆژی ٢٥ ی ئەم مانگە لە خۆپیشاندانەکانی بەغداددا  دروستبوو، کە بوە ھۆی کوژرانی دوو خۆپیشاندەر و برینداربونی دەیانی تر و سەرجەم دەروازە ئەمنییەکانی ناوچەی سەوز داخران . 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، بەرھەمھێنانی کارەبا لە وێستگەی گەرمیان گەیشتووەتە ٨٥ مێگاوات و رۆژانەش بەرھەمھێنانی کارەبا زیاد دەکرێت. 

وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ لەلایەن کۆمپانیای ئەگریکۆوە لەوێستگەی بەرھەمھێنانی گەرمیان دەستکرا بە بەرھەم ھێنانی کارەبا، لە ئێستادا بەرھەمھێنانی کارەبا لەو ێستگەیە گەیشتۆتە ٨٥ مێگاوات.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کارەبا، رۆژانە بڕی بەرھەمھێنانی کارەبا زیاتر دەکرێت، بڕیاریشە تاکۆتایی مانگی حوزەیران بە چەند قۆناغێک بەرھەمھێنان بگاتە ١٦٥ مێگاوات و بخرێتە سەر  تۆڕی نیشتمانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان و سودێکی باشی ھەبێت بۆ کوردستان بە گشتی و گەرمیان بەتایبەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری ھەرێم لە نوسراوێکدا، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی دەزگای میدیای کوردسات کردووە لەبەرامبەر جێبەجێکردنی نوسراوێکی وەزارەت لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ سەبارەت بە راگرتنی ئەو ریکلامانەی گۆرانی و ئاوازی فۆلکلۆر و ھونەرمەندانی کوردستانی تێدا بەکارھێنراوە، بۆ کاری بازرگانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حازم ردێنی بەڕێوەبەری نوسینگەی ناوەندەکە لە بەغداد رایگەیاندوە، پێویستە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان پاشگەز ببێتەوە لە بڕیاری چاپ نەکردنی کارتی ماوە کورتی دەنگدان بۆ لە دایکبوانی ساڵانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣، چونکە نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەسیان تۆماری بایۆمەتریان نییە و ئەگەر ئەو کارتە کاتییەیان پێنەبێت ناتوانن بەشداری پرۆسەی ھەڵبژاردن بکەن و مافی دەنگدانیان نابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە تویتەر نوسیوێتی، پشتیوانی گەورەی "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق و حکومەتەکەی دەکەن، لە چەسپاندنی یاسا و رێگەخۆشکردن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە. 

راشیگەیاندووە، ھەر کەسێک ھاوڵاتی عێراقی بکاتە ئامانج دەبێت بەپێی یاساکانی عێراق لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت، ئیدانەی ھەموو ئەو لایەنانەش دەکەن کە بە توندوتیژییەکانیان سەقامگیری عێراق تێکدەدەن. 

پشتیوانی ئەمریکا دوای رووداوەکانی ناوچەی "سەوز" دێت کە ھێزێکی ئەمنی زۆر بڵاوکرایەوە و فەرماندەیەکی حەشدی شەعبیش لەسەر کوژرانی چالاکوانان دەستگیرکرا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەدی نەژاد کە سەرۆکی پێشووی ئێران بووە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەھۆی ئەو رەوشە خراپەی ئێستا وڵاتەکەی پێیدا تێپەڕ دەبێت ئاستی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کەم دەبێت و ھۆشداریشیدا لە لێکەوتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان. 

"نەژاد" ھۆشداریشیدا لە داڕمانی "ئێران" کە نەتوانێت جارێکی تر ھەڵسێتەوە و وتی نایەوێت بەشێک بێت لەو داڕمانە. 

"ئەحمەدی نەژاد" سەبارەت بە پەسەند نەکردنی وەک کاندیدێکی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەنجەی تۆمەتی ئاراستەی چەند لایەنێک کرد بەبێ ئەوەی ناویان بھێنێت، وتیشی، لەسەر رەتکردنەوەی بێدەنگ نابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێم و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و لێپرسراوی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان کۆبونەوە، بە پێی راگەیەنراوێکی کۆبونەوەکەش گفتوگۆ کرا لەسەر چەند تەوەرێکی پەیوەندیدار بە کاری دادگاکان و پرسی مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە دۆسیەی چەند حوکمدراوێک کە لە دادگای تاوانەکانی ھەولێر و دواتر دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم بڕیاریان لەسەر دەرچوو، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بە گرنگییەوە دەڕواننە ھەوڵەکانی ھەرێم بۆ چەسپاندنی یاسا و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریش جەختیکردەوە، دۆسیەی حوکمدراوەکان، بە پێی رێکار و میکانیزمە یاساییەکانی خۆی، قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ کراوە تا گەیشتووەتە دادگای پێداچوونەوە و ئێستاش لە قۆناغی راستکردنەوەی بڕیاری دادگای پێداچونەوەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند، چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان، کە ٤٦ ملیار و ٤٢٢ ملیۆن دینارە، دوای جێبەجێکردنی رێکارە کارگێڕییەکانیش ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت، بەوەش کۆتایی بە پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەھێنرێت.

وتیشی، بڕی ١١ ملیار و ٩٠٧ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای ھەولێر و ٢٣ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دینار بۆ سلێمانی و بڕی ١٠ ملیار و ٧٦٥ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای دھۆک خەرج دەکرێت. 

جەختیشیکردەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٧ ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لەلای حکومەتی عێراق ماوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بوسەینە شەعبان راوێژکاری سەرۆکی سوریا، رایگەیاند، دوابەدوای کۆتایی ھاتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەو وڵاتە، چەند وڵاتێکی عەرەبی چاو بەسیاسەتەکانیان لەبەرامبەر دیمەشق دەخشێننەوە، چونکە لاوازبوونی سوریا بە مانای لاوازبوونی وڵاتانی عەرەبی دێت بەشێوەیەکی گشتی.

راوێژکارەکەی سەرۆکی سوریا بەپێویستیشی زانی، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کار بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ تەواوی سوریا بکات و سنوورێک بۆ دەستوەردانی دەرەکیی لەکاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە، دابنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێک گفتوگۆی ھەمەلایەنەکرا لەبارەی پێشھاتەکان و بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و عێراق و کوردستان.

لە بەشێکی تری دیدارەکە باس لە کاروباری ناوخۆی حزب کرا و جەختلەوەکرایەوە کاری جدی بکرێت کاری جدی بکرێت بۆ سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دواتر بەیاوەری شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ گەلەرییەکی تایبەتی خاکی کوردستانی بەسەرکردەوە کە پرۆژەیەکی نیشتمانی گرنگ و خەونی مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد بووە.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ دوای بینینی پڕۆژەکە دەستخۆشی کردنەوەی گەلەرییەکەی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کرد و کۆکردنەوەی نمونەی خاکی پیرۆزی شارو ناوچەی جیاجیای کوردستانی بەھەوڵێکی گرنگ زانی کە لە رێگەیەوە پەیامی سەرەکی گە لەرییەکە ((زەڕەیەک خاکی وەتەن نادەم بەقەسری قەیسەری))دەچەسپێت.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ باسکردنی رۆڵ و خەبات و کەسایەتی کاریگەری رووناکبیر و سیاسەتمەدار و نووسەر مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد، بەتایبەت لەخەباتی بێ ووچانی بۆ ئازادی و رزگاری کوردستان، وتیشی: لەم گەلەرییەدا ھەست بە بۆن و بەرامەی نیشتمان و نیشتمانپەروەری و شۆڕشگێڕی و پیرۆزییەکانی گەلی کوردستان دەکەم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ ڕێگری لە بڵاوبونەوەی ماددەی ھۆشبەر لەسنورەکەدا، ھێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەردەوامن لەھەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران بە بازرگانی و بەکارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر.

دوێنێ شەو لەلایەن ھێزەکانمان لە بنکەی ئاسایشی زەڵێ تۆمەتبارێک بەماددەی ھۆشبەر دەستگیر دەکەن بەفەرمانی بەڕێزدادوەر.

ھێزەکانمان لەیاریدەدەرێتی ئاسایشی سەنگەسەر لەھەڵمەتێکدا بۆجێ بەجێ کردنی فەرمانی بەڕێز دادوەر لەکاتی دەستگیرکردنی دا ڕووبەڕوی ھێزەکانمان دەبێتەوە، بەداخەوە یەکێک لەکارمەندەکان برینداردەکات و دەست بەجێ ھێزەکانمان تۆمەتبارەکە دەستگیردەکەن، لەئێستادا تەندروستی کارمەندەکە جێگیرە و ھەردوو تۆمەتبارەکە بەفەرمانی بەڕێز دادوەر بەندکراون وبەپێی ماددەی ( ٢٦ و ٣٠ لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی ھۆشبەروکارتێکەرە عەقڵیەکان ) ڕاگیراون ولێکۆڵینەوە بەردەوامە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
بەڕێوەبەرایەتی یٔاسایشی ڕاپەڕین

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10141015101610171018...1060