بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.7 پلە ژاپۆنی هەژاند و هۆشداری لە تسونامی دەدرێت
بڵند
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بەپێی راپۆرتی ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپی-دەریای ناوەڕاست (EMSC) و ئاژانی فرانس پرێس، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.7 پلە بە پێوەری رێختەر لە کەناراوەکانی ژاپۆن داوە و دوای بومەلەرزەکەش سێ بومەلەرزی دیکەی بە پلەی کەمتر سنورەکانی ژاپۆنی هەژانوە و هۆشداریش لە دروسبونی سۆنامی دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری کەشناسی ژاپۆنەوە رایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 5:03 خولەکی ئێوارە بەکاتی ژاپۆن رویداوە و ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری 127 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری میاکۆ دوربوە، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە 51هەزار کەسە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 19 کیلۆمەتر رووی داوە و بەهۆی بەهێزی بومەلەرزەکەوە، شارەزایان پێشبینی ئەگەری رودانی تسونامی تا بەرزی یەک مەتر دەکەن.



