هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەداتە کەشتییەکان لە گەروی هورمز
بڵند
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
هێزی دەریایی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران هۆشدارییەکی توند و بەپەلە ئاڕاستەی سەرجەم ئەو کەشتیانە دەکات، کە بە گەروی هورمزدا تێپەڕدەبن و دەڵێت؛ تەنها لەو رێگەیەوە رێگە پێدراوە، کە ئێران دیاری کردوە.
هێزی دەریایی سوپای پاسداران،رایگەیاندوە، ئەو رێڕەوەی لەلایەن هەندێک لایەنەوە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ ئێران بۆ تێپەڕبوون دیاریکراوە، بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە و مەترسیدارە.
هەروەها جەختیکردوەتەوە، کە گەشتکردنی کەشتییەکان لە دەرەوەی ئەو رێڕەوانەی کە ئەوان دیارییان کردووە، کارێکی قەدەغە و پڕ لە سەرکێشییە و هۆشداری دەدەن لە هەر تێپەڕبوونێکی لەو شێوەیە.
هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەنجامدانی هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانیان لە رێگەی «کەناڵی 16»ـەوە بۆ تێپەڕبوون بە ناو گەروی هورمزدا ناچاری و پێویستە و لە ئەگەری سەرپێچیکردنی هەر لایەنێکدا، رێکاری توندی یاسایی و سەربازی لە دژی دەگرنەبەر.



