دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە وڵاتەکەی توانیویەتی شتێک بەدەستبهێنێت کە هیچ سەرۆکێکی دیکەی پێشووی ئەمریکا نەیتوانیوە ئەنجامی بدات، جەختیشی کردەوە کە ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. 

ترەمپ ئاشکرای کرد کە هەفتەی رابردوو رێککەوتنێکی مێژووییان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لەگەڵ ئێران و کردنەوەی تەواوەتیی گەروی هورمز ئیمزاکردووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ هەزار ساڵدا، ناوچەکە لە لێواری گەیشتن بە ئاشتییەکی راستەقینەدایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

سەبارەت بە ڕەنگدانەوە ئابوورییەکانی ئەم هەنگاوە، سەرۆکی ئەمریکا رونی کردەوە کە لە دوای ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکە، بازاڕی بۆرسە و حیسابەکانی خانەنشینی بەرزبوونەوەی بەخۆیانەوە بینیوە و لە بەرانبەریشدا نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.