دوو بوومەلەرزەی بەهێز ڤەنزوێلایان هەژاند
کەژان
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
دوو بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی 7.2 و 7.5 پلە ڤەنزوێلایان هەژاند، زیانی گەورەیان بە ژێرخان و باڵەخانەكانی كاراكاس گەیاند و بوونە هۆی گیانلەدەستدانی چەندین كەس.
دێلسی رۆدریگێزی سەرۆکی ڤێنێزوێلا بەوەکالەت، رایگەیاند زانیارییەکان ئاماژە بە گیانلەدەستدانی لانی کەم 32 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 700 کەسی دیکە دەکەن .
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا ئاماری وردی ویلایەتی "لا گوایرا"یان بەدەست نەگەیشتووە، کە زیانلێکەوتووترین ناوچە دادەنرێت و پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان بەرزتر بێتەوە.
حكومەت باری نائاسایی راگەیاند و فڕۆكەخانەو خوێندنگەكانی داخست، دەستەی روپێوی جیۆلۆجی ئەمریكاش پێشبینی دەكات ژمارەی قوربانیان بۆ 100 هەزار كەس بەرزببێتەوە.



