داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان نزیكەی  12 ملیار  دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو دوو ملیار دینار كەمیكردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان ئاشكرایكردووە، داهاتی ئەم هەفتەیە، بڕی 11 ملیار و 773ملیۆن و 224 هەزار ، 228 دینار بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو دوو ملیار دینار كەمیكردووە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو بڕی داهات زیاتر لە 14ملیار  دینار بووە.

بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، 84%ی ئەم داهاتە بەشێوەی نەختینەو 16% بەشێوەی چەك بووە.