ئیتاڵیا لە قوتابخانەکاندا نیقابی قەدەغە کرد
سەوسەن سەید
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
حکومەتی ئیتاڵیا بڕیارێکی پەسەند کرد کە تێیدا نیقاب لە قوتابخانەکاندا قەدەغە دەکات، هەروەها سەقفێک بۆ ژمارەی ئەو خوێندکارانە دیاری دەکات کە ئاستی شارەزاییان لە زمانی ئیتاڵیدا سنووردارە لە هەر پۆلێکدا.
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە روونی کردەوە کە بڕیارەکە کەڵەکەکردنی زۆرتر لە 30%ی ئەو خوێندکارانەی کە شارەزایی باشیان لە زمانی ئیتاڵیدا نییە لە یەک پۆلدا قەدەغە دەکات، هاوکات ئامرازی زیادە بۆ فێربوونی زمانەکە دابین دەکات و نیقاب لە قوتابخانەکاندا قەدەغە دەکات.
میلۆنی ئاماژەی بەوەش کرد: ئەگەر منداڵێک تووشی ئاستەنگی گەورە بووەوە لە تێکەڵبوون بە کۆمەڵگەی قوتابخانە، خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان ئاگادار دەکرێنەوە و دایک و باوکان ناچار دەکرێن بەشداری لە وانەی بێبەرانبەری زمانی ئیتاڵیدا بکەن، بە فەرزکردنی سزای دارایی تا 1000 یۆرۆ (نزیکەی 1140 دۆلار) لە حاڵەتی پابەندنیابووندا.
میلۆنی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وتی: قەدەغەکردنی نیقاب مەسەلەیەکی پەیوەستە بە ئاسایشەوە، و وتیشی: کاتێک ژنێک یان، کچێکی بچووک ناچار دەکرێت دەموچاوی دابپۆشێت، لە مافە سەرەتاییەکانی و لە وێنای تێکەڵبوون خۆی بێبەش دەکرێت کە زۆرجار بە دەنگی بەرز بەرگری لێ دەکرێت.
لە مانگی تەمووزدا گرووپی "داهاتووی نیشتمانی" داوای توندکردنەوەی رێکارەکانی کردبوو دژی بەکارهێنانی نیقاب لە قوتابخانەکاندا؛ ئەو گرووپە بەشێک نییە لە هاوپەیمانیی فەرمانڕەوا و دەکەوێتە لای راستڕەوی حزبی میلۆنییەوە، و دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی لە راپرسییەکاندا لە کاتی دامەزراندنیەوە لە شوباتی رابردوودا، وەکو رکابەرێکی سەرەکی دەركەوتووە.


