لەدوای فرۆكەخانەی بەغداد، فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفیش سەرجەم گەشتەكانی لەگەڵ ئێران رادەگرێت.

ئیدارەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف بڕیاریدادا بە ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ئێران،  بریارەكەش لە سەعات دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چووەتەوە بواری جێبەجێ كردنەوە، ئیدارەی فرۆكەخانەكەش رایگەیاندوە، بەپێی رێنماییە رەسمیەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكان، بریارەكە تا كاتێكی نادیار بەردەوام دەبێت. 

ئیدارەی فرۆكەخانەكە داواشی لە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە هیچ رێكارێك سەبارەت بەو گەشتانەی راگرتنەكە دەیانگرێتەوە نەگرنەبەر .

پێشتر رێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنیی ئێران رایگەیاندبوو،  فرۆكەخانەی بەغداد پێشوازی لە گەشتی كۆمپانیا ئاسمانییەكانی ئێران ناكات،  راشیگەیاندبوو هەوڵدەدەن گەشتەكانیان بۆ عیراق لەرێی فرۆكەخانەی نەجەفەوە ئەنجام بدەن