شۆفێران دەتوانن بە قیستی مانگانە پێبژاردنی ئۆتۆمبێلەکانیان بدەنەوە
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢
"عەمید ئەسعەد مەلا کەریم" وتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێم ڕایگەیاند، شۆفێران دەتوانن بە قیستی مانگانە پێبژاردنی ئۆتۆمبێلەکانیان بدەنەوە بە مەرجێک پێبژاردنەکە لە ٢٥٠ ھەزار دینار کەمتر نەبێت.
ڕوونیشیکردەوە، ئەو شۆفێرەی دەیەوێت قیستەکە بدات دەبێت ئۆتۆمبێلەکەی بە ناوی خۆیەوە بێت یان بریکارنامەی بۆ کرابێت، ھەروەھا بەڵێننامەیەک لە بەشی یاسایی ھاتووچۆی شارەکەی پڕبکاتەوە و لە ماوەی ساڵێکدا سەرجەم سزاکانی بداتەوە.
وتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێم ڕاشیگەیاند، دانەوەی قیستەکان مانگانە دەبێت و خاوەنی ساڵیانە ئازادە لەوەی بۆ ھەر مانگێک بڕی چەند پارە بدات، بەڵام ساڵانەی بەناو ناکرێت تا قیستەکە تەواو نەبێت.