ئابووریناسان و چالاوانانی بوارەکەش کردنەوەی ئەو پێشانگایە بە دەرفەتێکی باش دەزانن بۆ گەشەی زیاتری ئابووری.
ھاوکات بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکانیش دەڵێت، لە ماوەیەکی نزیکدا بگۆڕی "١٦ ئێم ڤی" دەگاتە سنوورەکە و کێشەی کەمی کارەبا چارەسەر دەکرێت.
بەرپرسی وێستگەی کارەبایی نیشتمانی سیدەکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە ماوەی چوار مانگی داھاتوودا ئەو گرفتە چارەسەر دەکرێت.
پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەهۆی كۆنبوون و خراپبوونی چەند بەشێكی بیناكە مەرجەكانی خوێندنی وانە هونەرییەكانی تێدا نەبوو، وەك هەنگاوێك بە ئاراستەی زیاتر خزمەتكردنی بواری هونەریی لەسەر پێشنیاز و ڕاسپاردەی "شاناز ئیبراهیم ئەحمەد" ، ئیدارەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی بیناو بەشەكانی پەیمانگاكەیان خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە ئێستادا زیاتر لە نیوەی كارەكانی نۆژەنكردنەوەكە تەواو بووە.