ھەروەھا عەدنان فێحان سەرکردەی عەسائب ئەھلی حەق لە رێگەی داتاشۆوە سەرجەم ئەو بەڵگانەی خستەڕوو کە دەستیان کەوتوە و پێیان وایە لەو رێگەیەوە ساختەکاری ئەنجامدراوە.
لە ناوبردنی سەگە بێلانەکان نیگەرانی چالاکوانانی ژینگەیی لێکەوتووەتەوە و داوا دەکەن ئیدارەی کەرکوک ڕێگایەکی گونجاو بۆ دوورخستنەوەی سەگە بێلانەکان پەیڕەو بکات.
ئاری سامی پزیشکی مێشک و دەمار بە دامەزرێنەری بەشی نەشتەرگەری مێشک و دەمار دادەنرێت لە سلێمانی، لە دوای دامەزراندنی ئەو بەشە ڕۆژانە زیاتر لە ٦٠٠ کەس لە ھەرێم و دەرەوەی ھەرێم چارەسەری لێوەردەگرن، زیاتر لە ٢٠ پزیشکیش لەسەر دەستی ئەو پزیشکە پێگەیشتوون و ئێستا لە بوارەکەدا خزمەت دەکەن.