چالاکوانانی مەدەنی لەشاری کەرکوک دەڵێن ماددەی ھۆشبەر لە کەرکوک بڵاوبوەتەوە بەتایبەت لەناو گەنجاندا، ئاستی بڵاوبونەوەکەش ھێشتا حاڵەتە و نەبوەتە دیاردە، بەڵام بە مەترسی بۆ سەر تەندروستی تاک وەسف دەکرێت، بەرێوەبەری ھۆبەی نەھێشتنی ماددەی ھۆشبەریش لە پارێزگای کەرکوک دەڵێت، چاودێری ئەو رەوشە دەکەن و کار بۆ کۆنترۆڵکردنی دەکەن.
ماوەیەکە پەلامارەکانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنوری ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک زیادیان کردوە و فەرماندە باڵاکانی سوپا و پێشمەرگە و پۆلیسیش دەڵێن لێکۆڵینەوە لە پەرەسەندنی پەلامارەکانی داعش دەستیپێکراوە و کاری ھاوبەش دەکەن بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی دەکەونە نێوان سوپا و پێشمەرگەوە.
کوڕەکانی ئەو شوانەی بەھۆی نەخۆشییەکە زیان بەر مەڕەکانی کەوتووە نیگەرانن لە بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری بەردەڕەش و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تری ناوچەکە و دەڵێن کەمتەرخەمن بەرامبەر چارەسەری ئەو نەخۆشییە.